دەکرێت یان نا؟

Sunday, 24/09/2017, 22:20

4410 بینراوە


دەمێکە مێدیا زوڕنا ژەنەکانى (پ د ک) هەواڵى ناڕاست و چەواشە کارى بڵاو دەکەنەوە کەگوایە ئەنجومەنى ئاسایشى نێو دەوڵەتى و دەواَەتى ڕوسیا پاڵ پشتمانە وە لۆبی جیهانى پاڵپشت مانە بۆ سەربە خۆى و ڕیفراندۆم
 بەڵام دەر کەوت کەهەموو ئەو پڕوپاگەندانە فشەن و کەس نەک پاڵپشت بگرەلاشیان بڤەیە کەکورد باسی سەر بەخۆى و ڕیفراندۆم بکات 
دەرکەوت کۆمەڵگەى نێو دەوڵەتى هێڵى سوریان داناوە بۆسەر کردایەتى سیاسی کورد و هەموو پاڵپشتێکیان لێدەبڕن ئەو هێزى پێشمەرگەیەى کەبۆتە سینبول و ئستورەى دژى داعش بەپاڵ پشتى هاو پەیمانان لەمەو لا نەک هەر ئەو مەوقعیەتەى نامێنێت بەڵکو دوبارە توشى پەتاى ئاش بەتاڵ دەبینەوەو سەریشمان دەخۆن کابراگوتەنى بۆڕیش دەچین سمێڵیش دەخەینە بانى ئەمەش لەچاوى بنەماڵەى بارزانى دەبینرێت دیارى دەستى ئەوانە بۆئەم میلەتە خێر لە خۆنەدیوە .کەچەندین ساڵە باجى هەڵە کانى ئەوان ئەدات بونەتە دڕکێک لە جەستەى شۆڕشى کورد دا .
لەلایەک گەنجانى نیشتمان وڵات بەجێ دەهێڵن  دەبنە خۆراکى ماسیەکانى بەحرى ئیجە لەداخى بێ موچەى و بێخانەو لانەى لەلایەک هێزە هەلپەرستە کان بازرگانانى نەوت و هەڕاج کەرانى نیشتمان گەنج و لاوە کانمامان دەکەنە سوتەمەنى شەڕى بەرژەوەندى خۆیان ئێستە گەر ڕیفراندۆم بکرێت ئەوا گەلى کوردستان ڕو بەڕوى چەندین گرفتی سیاسی و ئابورى سەربازى ئەبێتەوە ئەمەشیان بەڕونى پێ وتراوە کەچى چونەتە سەر کلکى شەیتان بەهیچ نایە نە خوارەوە بەزمانێکى بازاڕى سەرف دەڵێت حیساب بۆکەس ناکەم ئاخرکاکى من تۆو حکومەتە ساوا خوێڕیەکەت دەرزیکت بۆدروست ناکرێت چۆنە ئەتوانى قەرارى لەو شێوە بدەیت یارى بەچارەنوسی میلەتێک بکەیت خۆئەمە خێڵ و عەشیرەتەکەى باوکت و باپیرت نیە کەیارى بەچارە نوسیان بکەیت نەخوێندەوار لەکەلى شەیتان دابەزەو یارى بە قوتو ژیانى خەڵک مەکە چونکە ئێمە هەمومان باجى ئەو هەڵەیەى تۆ ئەدەین کە لمۆزى لێدەژەنیت ناوت ناوە (ڕیفراندوم ) 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە