جیاوازی نێوا پاڕانەوەو هەڕەشە لەنێوان عیراق بەغداد

Sunday, 01/10/2017, 22:29

3226 بینراوە


کاتێک مەسعود بەرزانى دەستى بەهەڵمەتى هەڵبژاردن کرد بۆ ڕیفراندۆم توشى پەتاى هەڵبژاردن هات زوو زوو ئینفعالى ئەکرد و هەڵدەچوو کەوتە هەڕەشە و گوڕەشەکردن، زۆر جار ئەو قسەیەى دووپات ئەکردەوە کە حیساب بۆ کەس ناکات کورد تاکە ژێردەستە و ژێر چەپۆک بێت دیار ئەم پەتایەى بەنەوعێک گرتبوو کەئەگەر دۆخى سایکۆلۆجی بخستبایەتە ژێر چاو دێرى پزیشکەوە پشکنینی بۆ بکرابا ئەوا دەبو یەکسەر ڕاپێچى لاى دکتۆر بکرابا چونکە لەوە دەچو ئەم پەتایە دۆخى دەرونى تێکدا بێت .
 کاتێک ئەم پەتایەى گرتبو لەکەرنەڤاڵ و گردبونەوەکاندا گواسترایەوە بۆ سەرجەم ئەندام و لایەنگرەکانى یەکگرتوى ئیسلامى و یەکێتى نیشتمانى، واى لێهاتبو سەرکردە و ئەندام و لایەنگرانى خۆى و ئەو دوو پارتە هاو پەیمانەشی دەیانگوت ئەوەى بەشدارى ڕیفراندۆم ناکات دەبێت بچێت بۆلاى پزیشکى دەرونى یاخود لە کوردستان دەرىدەکەین وچەندین رستەری قێزەونى تر کە گوێت لێدەگرتن دەتگوت لەناو تەنەکەى زبڵدا دەریان هێناون ئێستە بەئاوى ئاڵتون ئەیان نوسیەوە بەهەرحاڵ هەڵبژاردن کرا و لەسەدا نەوەتو دویان هێنا.
سەیر لەوەدایە ئێستا هەرسێ هاو پەیمانەکەى کە گوێچکەیان کەڕ کردبوین لە سەر و هەموشیانەوە سەرۆک هۆز و خێڵ و عەشیرەتەکە وەک نەباى دیبێت نەبۆران دەڵێت داوا دەکەم تکادەکەم بەغداد دەرگا بە ڕوماندا دانەخات تکادەکەم با گفتوگۆ بکەین بیرى چویەوە کە ئەیگوت حیساب بۆ کەس ناکەم! بیرىچویەوە ئەیان گوت دەبێت لە کوردستان بایکۆتکەرانى ڕیفراندۆم وەدەرنێین! بیریان چویەوە ئەیانگوت بچن بۆلاى پزیشکى دەرونى 
ئێستا وەک سواڵکەر لەبەردەم دەرگاى بەغداد کەوتووە! ئەنجامى ئەو کەللە ڕەقیەى خۆیان دى ئەوەتا هەر ڕۆژەى سنورمان لێدا ئەخەن ، فرۆکەخانەکان کە کردبویانن بەچەکى دەستیان شانازیان پێدەکردن هەموو داخران قونسوڵخانەکان ویزا بەکەس نادەن بزانین چیتریش بەڕێوەیە بەرمیلێک نەوت چووە ( 160000) لیترێک بەنزین چوە( 800 )دینار نرخی هەرچى شتە بەرز بویەوە ئاخر کاکى نەخوێندەوار لە چەندین لاوە تکایان لێکردیت ئەم ڕیفراندۆمە مەکە وەرە خوارەوە لە کەلى شەیتان بابە ئێوە و دەوڵتەداریان نەگوتوە! ئێوە شڕەخۆر و تاڵان کەرن! ئێوە و یاسا کوجا مەرحەبا، هەر گوێی نەگرت تورکەکان لە ناڵیشیاندا و لەبزماریش ئێستا ئەردۆگان دەڵێت من کارم بەعیراقی عەرەبی هەیە لەگەڵ ئێران. ئیتر پێم ناڵێیت تۆچیت کرد دیسانەوە وەک بابت ئاشبەتاڵت پێدەکەن.
 بۆ ئێمەى کورد سەرکردەیەکمان نیە وەک ئیمارات و کویت و دوبەى بۆ وەک ئەوان نابینە دەوڵەت قەدەرى ئێمە بۆ ئەبێت هەر وەحشى و نەخوێندەوار و گاوان ڕابەرمان بێت پێشینان دەمێکە گوتو یانە لەدواى کەر ڕۆیشتن ترنیا بۆنی تەرسەکەیەت بۆ دەمێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە