بەختیار عەلی، ئەو نووسەرەی کە پارتەکانی باشوور دەستنوێژیان پێی ناشکێت!

Monday, 20/11/2017, 0:28

20564 بینراوە


دەسەڵاتی دیکتاتۆر بۆ ئەوەی جێ پێی خۆی لەناو هاوڵاتیی و خەڵکدا قایم و تۆکمەتر بکات، ترسی نەمان و تیاچوونی نەبێت، لەپاڵ دروستکردنی هێزی چەکدار بۆ سەرکوتکردن، یان بەخشینی پارە بۆ دەمکوتکردن، پێویستی بە راگەیاندن و نووسەر و روناکبیری خۆفرۆشیش هەیە، کە عەقڵی خەڵکی پێ کەویی بکات و مێشکی گەنجەکانیان بۆ بشۆنەوە، لەپاڵ هێزی پارە و سەرکوتکردندا ئەو قەڵەم بەدەست و دەمەوەرانە کاریان بۆ دەکەن.
---------------------
 ئەوەی ئەمڕۆ لە باشوور دەگوزەرێت، تاوانی دەسەڵات و رێکخراوە سیاسییەکان نییە بە تەنیا. ئەو نەهامەتیی و شکستە زۆرانەی بەدوای یەکتردا دێن، تەنیا خەتای سەرانی کورد و بەرپرس و دەستڕۆیشتووەکانی پارتەکان نییە، لە هەموو ئەمانە ترسناکتر، ئەو راگەیاندن و نووسەر و رۆژنامەنووسانەن، کە لە رێگای نووسین و راگەیاندنەکانیانەوە، ژار بۆ خەڵکی دەرێژن، عەقڵی خەڵکی مەست و بێهۆش دەکەن، لە خۆڕا نییە پارتەکانی باشوور پارەیەکی زۆر هەڵدەڕێژن کەناڵی تەلەفیزیۆن، گۆڤار، رۆژنامە، سایت دەکەنەوە و ئەم قەلەمفرۆش و دەمەوەرانە بۆیان بەڕێوە دەبەن، لە خۆڕا نییە پارەیەکی زۆر لە بودجە تەرخان دەکەن، نووسەر و رۆژنامەنووس و شایەر بۆیان بەڕێوەدەبەن، مانگانە بە ملیۆنەها دینار بەمانە دەدرێت، کەچی فەرمانبەر و مامۆستا، خانەنشین بێ موچە دەکرێن و مافی ژیانیان لێدەسندرێتەوە. نووسەرێک، رۆماننوسێکی بەرەڵا، فەرمانبەرێکی کەناڵە تەلەفیزیۆنەکان، مانگانە ئەو هەموو پارە زۆرە وەردەگرن، هاوڵاتییەکی نیشتیمانەش برسی دەکرێت، فەرمانەبەرێک چارەکە مووچە، یان هەر هیچی نادەنێ! کوا ئەو ویژدانەی، رێگا نادات ئەو هەموو پارەیە بخرێتە گیرفانی ئەم رووناکبیر و نووسەرە خۆفرۆشانەوە، ئەو هەموو پارووە چەورە لرف بکەن و خەڵکەکەش لە برساندا ناوماڵی دەفرۆشێت، یان ژنێک لە ناچارییدا بەرپرسێک شەرەفی لیدەکڕێت، یاخود کچێک دەستی بۆ دەبرێت و دەستدرێژی دەکرێتە سەری، بۆ ئەوەی نەمرێت مندالەکەی، تا برا بچوکەکەی یان کەسێکی لە مردن رزگار بکات، ناچار خۆی بەدەستەوە دەدات! تۆی نووسەر و روناکبیری کوردیش چاوی ویژدانت رێگات دەدات ئەو هەموو تاوان و گوناهە بە قەڵەمێک دەفرۆشیتەوە، بە شانت تاوانی ئەم خائین و ناپاکانەی کورد هەڵدەگریت و نقەت لێوە نایەت؟
بەختیار عەلی یەکێکە لەوانەی ژیانێکی ئاسودەی لە ئەڵمانیا بۆ خۆی دروست کردووە، بەمە تێر ناخوات، لێ چونکە کەسێکی خۆپەرستە لەوە زیاتری بۆ خۆشی خۆی دەوێت، یەکێکە لەو نووسەرانەی کە دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور دروستیان کردووە بۆ گەوجاندن و گێژکردن و بێهیواکردنی گەنجان، دەسەڵاتی پارتەکان پێویستیان بەم نمونانە هەیە، دەستیان واڵاکردوون و بەریان داونەتە نێو خەڵکی رەفەی کتێبخانە کوردییەکان بە رۆمان و هۆنراوەکانی وەک یادگار و بیرەوەرییە درۆزنینەکانی خۆیان بۆ پڕکردووە، هەمووی تەژییە لە نائومێدیی و وەربەردان، تەسلیمبوون بەوەی لە دەرەوەی خۆت هیچ نەبینیت، ئەوەی روودەدات تۆ پێی رازیی بیت، ئەگەر باری ژیانت لە بیرکردنەوەدا قورستر بوو، ئەوا روو لە حەشیشە و دەرمانخواردن بکەیت، بێئاگا بژیت، یان نیشتیمان جێ بهێڵیت، یاخوود بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانت بهێنیت.
زمانی نووسینی بەختیار عەلی زمانێکی سەقەتی کوردیشە، بەڵام دەسەڵات وەکو ئاراس و رێبین و کێ و کێی ....، کە دروستی کردوون. زۆر بە گەورەیی پیشانیان دەدەن، هەر نووسینێک دەنووسن راگەیاندنی پارتەکان لە کەناڵەکانیانەوە ریکلامیان بۆ دەکەن، کورتکراوەی نووسینەکانیان وەکو گوتەکانی هیگڵ و سارتەر و ئەنیشتاین پارچە پارچە لێ هەڵدەبژێرن و تێکەڵ بە بەرنامەکانیان دەکەن. ئەم نووسەر و رۆماننووسانەیان بەسەر خەڵکییدا فەرز کردووە، کردوویانن بە کەڵە نووسەر. لە ئەوروپا و ئەمەریکا وەک نمونە چونکە کۆمەڵگاکەیان تێگەیشتوو و وشیارە، ئەگەر ئەمانە بۆیان بنووسن و کتێبێکیان بەو زمانانە وەربگێڕدرێت، دێڕێکیان بە پولێک لێناکڕن، کەچی دەسەڵات لێرە ریکلامیان بۆ دەکات، وایان لە خەڵکی کردووە وەک ئەوەی عەقڵ و بیرکردنەوەی ئەمان رێگاچارەبن بۆ ئەم رۆژەی کوردی تێکەوتووە، زلیان کردوون، گوایە ئەمانە بیرمەند و بلیمەتی هەڵکەوتووی کوردن، کە دەبێت بە گوێیان بکرێت، لە رێگای نووسینی ئەم قەڵەمبازانەوە ناراستەوخۆ سوجدە بۆ پەیامی دەسەڵات ببرێت، خەڵکی سەرنەویی و رازی بێت و فەرمانەکانیان بەجێبهێنرێت، دەسەڵات هەرچییەکی کرد تۆی بێهیوا، تۆی کۆیلە تۆی بێئاگا هیچ نەڵێیت و هیچ نەکەیت و رازی بیت!
بەختیار عەلی فەریادڕەسی دەسەڵاتی پارتەکانی باشوورە، لە ١٧ شوباتدا ئێمە ئەو نهێنییەمان ئاشکرا کرد، کە بەختیار بۆیە بە پەلە لە ئەڵمانیایوە لەگەڵ ئاراس فەتاحدا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، تەنانەت بێجگە لە یەکێتی، بارزانییش په‌یوه‌ندی پیوه‌كردبوو داوای لێكردبوو كه‌ بگه‌ریته‌وه‌ و هه‌ول بدات گه‌نجان سارد بكاته‌وه‌و لە سلێمانی کۆڕ و سیمینار بگرن و گەنجە تووڕەبووەکانی مەیدانی ئازادی لە سلێمانی دووربخەنەوە و رایانبکێشن بۆ لای خۆیان کە ئەمان قسەیان بۆ دەکەن، ئەوەبوو بەختیار عەلی، شەکری شکاند و رایگەیاند، کە کوڕەکان ژنیان نییە، کچەکانیش حەزیان لە شووە، بۆیە ئەم خۆپیشاندانە دەکەن، راستی ئه‌وه‌ش ده‌توانن له‌ چه‌ند سه‌رپه‌رشتیاریكی مه‌یدانی ئازادی بپرسن، كه‌ چۆن به‌ختیار له‌وكاته‌ی ئێواران گه‌نجه‌كان له‌سه‌رای ئازادی كۆده‌بونه‌وه‌ ئه‌ویش ده‌چوو كۆڕی ده‌گیرا تا گه‌نجه‌كان نه‌چنه خۆپیشاندان، تا دواجار وشیارییان پێی دا كه‌ نابیت وابكات. شایانی باسە لەو بارەیەوە کوردستانپۆست چەند جارێک قسەی لەسەر ئەمە کرد، وەک هەواڵ هەندێک زانیاریمان بڵاوکردەوە، وەکو نووسینیش زۆرمان رەخنە لێگرت، زۆر لە خوێنەران لە کاتیی خۆیدا بەرپەچییان دەداینەوە و پاکیی و بێگەردی و بێلایەنی بەختیاریان بە باشی هەڵدەسەنگان، گوایە بەختیار کەسێکە خۆی نافرۆشێت و بڕوایان نەدەکرد، ئەو کەسێکی سەر بەدەسەڵات بێت، یان داوێنی قەڵەمەکەی پۆخڵ بێت.
هەروەها لە هەواڵێکماندا رامانگەیاند، کەوا بەختیار عەلی چەند جارێک چاوی بە مەسرور بارزانی کەوتووە لە خوارەوە بیخوێنەرەوە، یان (کلیکی ئێرە بکە)، بۆ ئەمەش بەختیار بە نووسینێکی گاڵتەئامێز و لوتبەرزیی و خۆبەزلزانینەوە وەڵامی داینەوە، رەتی کردەوە، کەوا پەیوەندیی بە دەزگای پاراستنەوە هەبێت، یان چاوی بە مەسرور بارزانی کەوتبێت، بۆیە ئێمەش لە دوانووسینماندا وەڵامی بەختیارمان دایەوە، لە خوارەوە بیخوێنەرەوە یان (کلیکی ئێرە بکە)، ئیتر دوای ئەوە بەختیار وازی لە باس نیوزهێنا و چووە خەڵوەتەوە، جار جار نەبێت لەم لاو لەولا بۆ کۆڕێک، یان نووسینێکی کورت، هەندێک نوزەی لێوە دێت. وا ئەمڕۆ بۆ بەهێزکردنی ئەو قسانەی کە ئێمە پێشتر کردوومانە، ئەو وێنەیە بڵاودەکەینەوە، ببینە بەختیار عەلی لەگەڵ کۆمەڵێک لە کارمەندی دەستگاکانی پاراستن گرتوویەتی، هەموو ئەو قسانەی کوردستانپۆست لە رابردوودا کردوومانە بەهێزتر دەکات و راستگۆیی ئێمە دەسەلمێنێت
لە کۆتاییدا دەڵێین، زۆربەی هەواڵ و بابەتەکانی کوردستانپۆست، کە لەلایەن پیاوانی دەسەڵاتەوە بەدرۆخراونەتەوە، یان لەلایەن کەسانی سادەوە بڕوایان پێنەکراوە، پاش ماوەییەک هەمووی راست دەرچوون، سوپاسی ئەو هەموو هاوکار و کەسە بەڕێزانە دەکەین کە جێگای متمانەیان بووین و زانیاری ورد و نهێنی درشتیان بۆ ناردووین و دەنێرن. 
لەو بارەیەوە قسە زۆرە ، لێ بۆ ئەو وێنەیە، بە پێویستمان زانی لێرەدا تەنیا ئەو چەند دێڕەی سەرەوە بنووسین و به‌خوێنه‌ر ده‌لێین: بپرسن و بیربكه‌نه‌وه‌ به‌ختیارعه‌لییه‌ك كه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێ فاشی بیت، هۆی چییه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هیچ ره‌خنه‌یه‌ك له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ناگرێت؟ ئەو وێنەیەی خوارەوە، کە لەگەڵ  ئه‌و پۆله‌ كادیره‌ی پاراستندا گرتوویەتی وەڵامەکەیەتی.
یەکەم کەس: عەمار نەجم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کەناڵی کوردستان24ی مەسرور بارزانی
دووەم کەس: بەسام عەلی مامۆستای زانکۆ لە هەولێر، کادێریكی دیاری پاراستنه‌، یەکێکە لەوانەی لە ئیسکان بۆ دەزگای پاراستن دانراوە و سیخوڕی بەسەر خەڵکەوە دەکات و به‌ناوبانگه‌ له‌م باره‌وه‌.
سێیەم کەس: کارزان موحەمەد سابیر، برای کاروانی موحمه‌د سابیری راوێژكاری ده‌سته‌ راستی مه‌سرور بارزانیه‌ كه‌ زۆربەی پەیجەکانی پاراستن بەڕێوە دەبات و بە جنێودان هێرش دەکات و وەلامی نەیارانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەداتەوە.
چوارەم کەس: هاواری مەلا چاوشین، پارتی لای شێخ بابا عەلی... ؟؟؟؟ کۆمێنتاری  بەڕێزێک، چ کارەیە و چییە! کێ زانیاری زیاتری لایە بۆمان بنووسێت.
پێنجەم کەس: بەرهەم حەسەن موستەفا، یەکیک لە دەستەراسەتانی بارزانی وخاوەنی ٢ پەیجی پارستنە بەناوی وەلامی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەماوەری پارتی (کلیکی ئێرە بکە)
شەشەم کەس: بەختیار عەلی رۆماننوس و خۆفرۆشی مەزنی کورد
حەوتەم کەس: ئەرسەلان وەیسی، لە بەشی پێشوازیی و پەیوەندییەکانی دەگای پاراستن کار دەکات
هەشتەم کەس:  ناسراو نییە .......... ....... .
تێبینی: بۆ راستکردنەوەی ناوەکان، یان زیادکردن و ناسینی هەر یەکێکی دیکەیان، تکایە لە کۆمێنتەکانتان یان بە نامەی تایبەت بۆمان بنووسن، تا لێرەدا بینووسین و چاکی بکەین.

هەندێک لەو نووسین و بابەتانەی کە لە سەر بەختیار عەلی نووسراون و لە کوردستانپۆست بڵاوکراونەتەوە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە