ئەوین و مەرگ

Saturday, 17/02/2018, 20:31

2374 بینراوە


کەشـــــتیی تەمەنم لـــە دەریای ژینمــــــــــــــــــا
تێکشـــــکا و شەپۆل بۆ لای تۆی بــــــــــردوم!
دەســـــتی تۆ و دەریا وان لــە بەربینمــــــــــــــا،
ڕووبەڕووی دوو جۆر خنکانیـــــان کــــــردوم.
*******          ********         **********

لـــــــــە تاو شـــــەپۆلی بێڕەحمی دەریـــــــــــــا،
خۆم خســـــــــــــــتە بەردەم پێلی ئـــــــــەویـنت.
ئــــــــــــــــــــەوەنـدەم زانـــی گێژولوولــــــی دا،
نوقـــــم بووم لەنێو عەشــــــــــــقی بــــــەرینت.
********          ********         *********

بەرەو کــــەنارێ کــــە ئــــــارام بگــــــــــــــرێ،
ئاڕاســـــــتەی کەشــــــــــتیم ئــــــــــــاژواندبوو.
قــــــــــەدەر داینــــابوو! دەبــــــوو وا بـــــکرێ،
پــــــــــــــــەیامی ڕۆحـــــــی پێت گــەیاندبــــــوو.
*******            ********          *********

بـــــــــۆ چۆڕە ئـــــاوێ خۆم تــــــێ فڕێـــــــــدا،
بیـــــــــابانســـــتان بوو نیـَو ئـــــەو نیگایــــــــە.
هەنگاوم دەنـــــــا و ســــــەراب لــــــە ڕێـــــــدا،
دەیخنکاندم ئـــــــەم تینــــــی گەرمــــــــــایـــــــە.
*******            ********          *********

مــــــــــن هەر دەگــــــــەڕێم هەر گێنگـــــڵ دەدەم،
تـــــا چۆڕە ئـــــــــــــــاوێ بـــــــــــدۆزمـــــــەوە.
لـــــــە ژیاندا تینــــــــووم نـــــــاخت تەی دەکــەم -
گــــــــــەر نەبوو ئاسمان شــــــــی دەکەمــــــەوە.
*******            ********          *********

بــــە تاسەی چۆڕێ مـــــــــەلی ڕۆح دەفـــــڕێ
لەنێو پانتایـــــــی ئەو ئـــــــــاســــــمانـــــــــەوە. 
تــــا ئەمــــــــجار لەنێو گەواڵـــــــە هــــــەورێ،
پڕ بە گــــــــــەرووی خۆی کـــــــۆ بکاتــــــەوە.
*******            ********          *********

تـــۆ بڵێی مـــــــردن ئـــــــــازادی ڕۆح بـــــــێ،
بـــــەرەو ڕۆخی ئەو ئاســـــــــمانە شــــــینـــە؟!
هــــەر بخواتەوە تــــــــــا تــێراو ئـــــــــەبــــێ،
لــــــــــە قڵپاوی ئـــــــــــەو دەریـــــــا بێبنـــــــە.
*******            ********          *********

گـــــــــەر مـــــــردن وابێ: تینــــــــووشــــکانـە،
ڕۆحئـــــــازادبوونە لەم بـــــــــــارە ســــــەختـــە.
جەســـــــتە هەڵــــــــگری بـــــــاری گــرانــــــە،
تەڤلیبوونیشــــــــیان ڕێکــــــــەوت و بــــــەختە.
*******            ********          *********

لەوەتی ڕۆحــــــــــم وا لـــــــــــە جـــەســـــتەمە 
هەر مــــــــاخۆلانی شــــــــــــوێنێکـــی تـــــــــرە.
گەیشــــــــــتن بەو جێیــــەش وەها ئەســــــتەمە،
وەک بڵێی لەنێو گــــــــــەردوونـــــــێ تـــــــــرە!
*******            ********          *********

تـــــــۆی ئەو ئــــەســــــــتێرەی کە ڕۆح دەیەوێ؟
یــــــان هــــــەزار ســـــاڵی ڕووــاکــــــی دوورە؟!
لـــــــــە هەر کوێیە بێ بۆی ســــــــــــەر دەكەوێ،
پــــــــــــــــانتـــایـــی گێتی چــــــەنــد بێســـنـوورە.
*******            ********          *********

دڵــــــــــــت دوورتـــــــــرین ئەســـتێرەی منــــــە،
ئــــــــــەوین نــــــــــــەتوانێ  بیگرێتـــــــــــــــەوە .
ســــــــــــــــاناتر لـــەوە ئەســــتێرەی ونـــــــــــــە،
ڕۆحــــــــم هــــــەڵفـــــــڕێ و بیــــــــدۆزێتــــەوە.
*******            ********          *********

مــــــــن بێدەربەســــــتم گــــەر ڕۆح ئـــــــارام بێ،
بـــــــا لــــــە هـــەر جێیەک بگیرســـــــــێتــــــەوە.
لـــــــە دڵـــــی تۆ بێ یـــــان لــــە ئاسـمان بـــــــێ،
بــــــــــاڵـــــــی لێـــــک بـــــدا و بنیشـــــــێتـــــەوە.
*******            ********          *********

بــــــــــــۆ هـــــــەمیشـــــــــەیی لانە چـــــێ بـــکا،
نـــــەک پووش و پــــــــەڵاش کــــــــۆ بکاتــــــەوە.
خـــــــــــانەی پــــــــۆڵایی تیا دروســـــــــــت بـکا،
نەک ســــــــــــــروە بــــایەک دووری خــــــاتــەوە.
*******            ********          *********

بـــــــــە بادەی عەشـــــــق تینـــووی بشــــــــکێنێ،
هەر تـــــــــاقـە جـــــــــارێ لێــــــی بخـــواتــــــەوە.
بـــــــــۆ هــــــــــــــەمیشـــــەیی تەســــــکینی بێنــێ،
ڕۆح دڵـــــی خــــــــــۆیــــــی تیـــــــــا بشـواتـــــەوە.
*******            ********          *********

هێـــــــــــــلانــــەی دڵـــــــت دەریشــــــــی بکــــــــا،
مــــــــەلـــــــی ڕۆح هەرگـــــیز نـــاگەڕێتــــــــــەوە.
جەســـــــــــتە جـــارێ تــــــــر چــۆن ئەو دیل بکـا؟
چــــــەند ســــــــــــاڵە تیــــــــــــایــــــدا دەتلێتـــەوە!
*******            ********           *********

وەڵامــــــــی ئـــــــــەوە تەنیـــــــا لای تــــــــۆیــــە -
ســــــــــــۆراخی عەشـــــــــقم بۆ لای کێ ببـــــــەم؟
گــــــــــەر دڵــــــــت نەبێ، دەزانــــــــــم کــوێیــــە
لە شـــــــــــــــــــــەقەی بـــــــــاڵی ڕۆحی بۆ بـــدەم.

2/11/2017

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە