کاک ئاری هەرسین و کاک مستەفا بارزانی

Sunday, 04/03/2018, 23:30

5442 بینراوە


دوای ئەنفالەکان لەو جێگەیەی پێی دەڵێن سنور لە بارەگایەکی خامۆش هەوارمان هەڵدابوو، تا دەهات ژمارەمان کەم دەبووەوە دەبووە هەڵم، لەو ماوەیەدا سەرم کردبووە سەر خوێندنەوە و ڕۆژانە هەرچییەکم بهاتایەتە بەردەست دەمخوێندەوە، ڕۆژێک چەند چیرۆکێکی وەرگێراوم لە فارسییەوە دەخوێنەوە، یەکێک لە چیرۆکەکان "گرێکی" بوو، کارەکتەری ناو چیرۆکەکە پیاوێکی سەیربوو... هەموو پلانەکانی بۆ ئەوە بوو تەنیا باسی خۆی بکەن. پێشەکییەکی سەیری هەبوو، شەوانی شەمان دەچوو لە ڕێگەی کڵێسەی گوندەکە دادەنیشت و پیسایی دەکرد. سبەینانیش خەڵکی کە لەو ڕێگەیەوە بۆ کڵێسە دەچوون جوێن و قسەیان بە کابرای کەتنکەر دەدا، ئەویش بەمە دڵخۆش و شادمان دەبوو، دەیووت : گرنگ ئەوەیە باست بکەن، ئیتر جوێنە هەرچییەک هەیە من قبوڵی دەکەم، ئەم هەفتەیەش خەڵکی گوند منیان بیرنەچۆتەوە، من ناوم هەیە.
 ئاری هەرسینیش وەک کابرای گرێکی، نەک هەر لە ڕێگەی کەنیسە، بەڵکو لەهەموو ڕێگە و تولەڕێ و جادەکان دادەنیشێت هەر پارتیانە دادەنیشێت و خۆی پیسدەکات، تەنیا هەردەیەوێت باسی بکەن، بەڵام هەر نابێت بە هیچ، چونکە کەسی هیچ هەر پوچی لێدەردەچێت،  خەڵکی دەڵێن تۆیەک خزمەتکاری بکوژی باوکت بیت، ئیترهیچ بەدەستەوە.
 لە نووسینێکی سوکدا وەکو خۆی، دەیەوێت مەلا مستەفامان لێبکات بە ماندێلا، هۆشیمەن و ناوێکی سەیری دوای مەلامستەفا خستوە و پێی دەڵێت: کاک مستەفای بارزان، من کە نووسینەکەم خوێندەوە زۆر پێکەنیم، چونکە ئەگەر مەلا مستەفا بمایە ڕازی نەدەبوو پێی بڵێن کاک، هەروەک چۆن رازی نەبووە پێی بگوترێ مامۆستا، وشەی کاک بە مۆرکی سۆرانی دەژمێرێت، ئاری هەرسین لەگەڵ ئەوهەموو هەوڵەیدا کە ڕۆژانە دەیدات، تا ئێستا لە دیوەخانی بنەماڵەی بارزانی بە چالێنەریش وەرنەگیراوە، هەربۆیە ئەزبەنیش ناتوانێ بەکار بێنێت، لەبەر ئەوەی صورەیەکی بێنرخ و هیچ و پوچە، تەنانەت لای سۆرانییەکان و لای خەڵکی سلێمانی.
ئەم شێخ ئاری هەرسینە روونکردنەوەی لەسەر سێ خاڵ داوە، کە یەکەم لەنائاگاییەوە ددانی بەوەدا ناوە، کاک مەلا مستەفا سیخوڕ بووە دووەم  دەوڵەتان سوکایەتیان پێی کردووە، سێیەمیش کاک مەلا مستەفا زۆر جەربەزە بووە، شەو لە دیوەخانەکەی مەجلیسی گەرم کردووە و بەڕۆژیش لە ترسی فڕۆکە لە کونەکان و ئەشکەوتا خۆی شاردۆتەوە وخەوتوە.
پاشان باسی شەڕی قارەمانانەی مەلامستەفا دەکات، گوایە لەگەڵ دەوڵەتاندا کردوویەتی، نازانم شێخ ئاری هەرسین بە کاک مەلا مستەفا ڕادەبوێرێت یان هەر بۆ شۆخی و گاڵتەپێکردن ئەم قسانەی کردووە؟ لەوانە باسی شەڕی کردووە لەگەڵ ئینگلیز و ئێران و تورکیا! ئێمە بەئاری دەڵێین خۆ مێژووی کاکە مەلا مستەفاکەی تۆ سەردەمی جەنگیز خان نەبووە، تا ئێمە نەمان زانیبێت؟ 
 پاشان چونکە تاڵەبانی لە دوای شەڕی ناوخۆ بووە، نیعمەت بووە بۆ خێڵی مەلامستەفا، ئێستا ئاری هاتووە دەیەوێت مێژووی جەلالیی بکات بە مێژووی برایم ئەحمەد و وا پێشانی دەدات غەدر لە تاڵەبانی کراوە، نازانم ئاری دیداری تەمەنی تاڵەبانی خوێندۆتەوە، کە چۆن جەلال تالەبانی بە مەلامستافا ڕادەبوێرێ و باسی درۆکانی دەگێڕێتەوە ؟
 دواجاریش ڕەخنەی هەیە لە پارتییەکان، کە کاک مەلامستەفا بە ئەندامی پارتی دەزانن. لەکاتێکدا مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە مەلامستەفا گاڵتەی بە حیزب هاتووە، بگرە گاڵتەی بەهەموو شتێک هاتووە، کەسێکی ترسنۆک خۆپەرست خۆپارێز بووە. کاتێک ئیسرائیلییەکان پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکەن شەڕ بەرێتە کەرکوکەوە، واتە بچێت شەڕ لەکەرکوک بکات، لە وەڵامدا کاک مەلا مستەفا دەڵێت : من یاری وا ناکەم بڤەیە، خەتی گەڕانەوەم نامێنێ.
ئاری شەرم ناکات با بڕوات کتێبەکەی زرار دەرگەڵەیی بخوێنێتەوە ئەوسا باسی کاک مەلا مستەفا بکات، لایەنی کەم لە شێخ محەمەد هەرسینی باوکی بپرسیایە بەرلەوەی لە نادیاردا لە ناوی بەرن، داخۆ کاک مەلامستەفا شەڕی دیوە؟ نە مەسعود نە مەلامستەفا شەڕێکیان نەدیوە، مەلامستەفا و مەسعود و خێڵی بارزان نازانن گوللەیەک پێکهاتەکەی چییە، ئەمەش سەرەتای وانەی سەربازییە.
لە کۆتاییدا دەڵێم، ئەم پارتە پاشەڵ صۆرانە لە بچوکیی و تێکشکان و بێکەسایەتی خۆیاندا پاڵیان بەم خێلەوە داوە و چیرۆکیان بۆ دەهۆنەوە، دواجار دەبێتە نوکتە و قسەی ڕۆژ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە