دزیی و ڕفاندنی ھاوڵاتیان لە شارۆچکەی دووزخورماتوو دەور و بەری

Wednesday, 21/03/2018, 2:12

2527 بینراوە


شەڕی گروپی توندڕەوی ئیسلامیەکان و گروپی ئیسلامی  " داعش "  لە رۆژھەڵاتی ناوڕاست و بە تایبەتی لە عێراق و کوردستاندا کاولکاری زۆریان بە دوای خۆیاندا ھێناوە . وەکوو ندەزانین کە زیتر لە ناوچە سونی مەزھەبەکاندا بە زەقی دیارە ، وەک لە سوریا و دواتر بۆ موسڵ و حەویجەو ێڵاالدین و بێجی و دیالە . شەڕی گروپی تیرۆرستی داعش ئەگەر چی لە ڕویەکەوە باش بوو ، بەڵام لە زۆر ڕوی ترەوە بوەتە ھۆی ماڵ وێرانی و کاولکاری بۆ خەڵکی ناوچەکەو دەور و بەری . وەک ئاشکرایە لە ھەموو جەنگەکان قوربانی یەکەم ژن و مندال بووە بە درێژای مێژوو . ئەگەر چی ناوچە جێ ناکۆکەکان بە گشتی زیانیان بەرکەوتووە وە توشی حالەتی ڕفاندن و کوشتن دەستدرێژی کردنە سەر ئافرەتان و دزینی ماڵ و سوتانی خانوەکان و تەقاندنەوەی بەشێکی زۆر لە ماڵی ھاولاتیانی سڤیلی ، جەنگی گروپی تیرۆرستی داعش  بە شێوەیەکی گشتی دوو ڕوی ھەیە  لە ناوچە سونیە مەزھەبەکاندا یەکێکیان بۆ لە ناو بردنی گروپی تیرۆرستی داعشە و
ئەوەی تریان ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی کردنە سەر ھاولاتیانی مەندەنی  مەندەنی بە ناوی جەنگی دژە تیرۆرەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ھۆمان ڕایتس ۆچ ...
کە گۆڤارێکی ئەڵمانی بە ناوی گۆڤاری " دێر شپیگڵ " ەو بڵاوی کردەوە ،
لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ دا پرۆسەی کوشتنی بە کۆمەڵیان لە نزیک شارۆچکەی " دووز خورماتوو  " کە سەر بە پارێزگای " ێلاح الدین " ە  ئەنجام داوە کە دەکەوێتە باشوری شاری کەرکوکەوە بە پێی راپۆرتەکە دێر شپیگڵ کە نزیکەی زیاتر لە ھەزار ھاولاتی سونی مەزھەب لە شارۆچکەکەو دەور و بەری دیار نەماون ، بە بڕوای زۆرێک لە چاودێران و سیاسیەکانی مافی مرۆڤ ، لە سەرەتای دەستپێکردنی  ئۆپراسوێنی جەنگی دژ بە گروپی تیرۆرستانی داعش ، چەکدارانی " شیعە " مەزھەب ئەمەیان وەکوو ھەلێک قۆستۆتەوە بۆ خۆیان ، بۆ سوکایەتی پێکردن و کوشتنی ھاولاتیانی " سونی " مەزھەب ، کە بە بڕوای ئەوان ھاولاتیانی سونی مەزھەب لە گەڵ گروپی تیرۆرستی داعش ھاوسۆزن ، ھەرچی  ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤە جار جار بەشێک لەو پێشێلکاریانە ئاشکرا دەکەن و ئێدانەیان دەکەن . لە دوای ڕوداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەریشەوە شارۆچکەی " دووز خورماتوو " زیانی ماڵی و گیانی لێکەوتەوە ، چەندین ماڵ و دوکان ئاگر تێ بەر دران چەندین خانوو تەقێندرایەوە ، وە چەندین قوربانی لێکەوتەوە . گەنجیکی "دووز خورماتوو " بە ناوی ( ھێمن کاڤم ) ەوە کە تەمەن ( ٢٩ ) ساڵ دوای پێنج مانگ لە ڕفاندنی لە لایەن گروپێکی چەکدارەوە لە قەزای دووز خورماتوو ، لە ٢٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە بازگەیەکی نزیک سنورەکە ڕفێندرا ، رۆژی ١٩ ی ئایاری ٢٠١٨ لە بەرانبەر بڕە پارەیەک ئازاد کرا . بە گوتەی ڕفێندراوەکە ماوەی پێنج ڕۆژە ھیچ خواردنێکم نە خواردوە ، ھەردوو دەستیان شکاندوم ھەموو ڕۆژێک چەند چەکدارێک ئازاریان دەدام . ( ھێمن ) بەرلە ڕفاندنی کارمەندی پۆلیسی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بووە ، لە بەرانبەر ئازادکردنەکەیدا بڕی( ١٥ ) ھەزار دۆلاریان داوە واتا ( دەفتەر و نیوێک ) بە ڕفێنەرانی . ئەو ڕۆژەی ئەم کارەساتە ڕویدا " ھێمن " لە نەخۆشخانەی سلێمانی بووە ، لە گەڕانەوەی دا لە ڕێگادا بەرەو " دووز خورماتوو " بگەرێتەوە لە بازگەیەک ڕفاندیان  . بە قسەی باوکی ھێمن ئەم ماوەیە ھەندێک زانیاریمان دەستکەوت کە کوڕەکەم لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دەست بەسەر کراوە . زانیمان لە لایەن چەند چەکدارێکەوە ئاڵوگۆری پێکراوە بۆ پارە ، دواتر توانیمان ھاوڕێیەک بنێرین بۆ ناوچەکە کە رۆژی دوشەمە لە بەعقوبە بەرانبەر بڕە پرەیەک ئازاد کرا . بە وتەی ھاوڵاتیانی ناوچەکەو ڕاپۆرتی ھۆمان ڕاتس ۆچ و راپۆرتی ڕێکخراوەکان لە شارۆچکەی دووز خورماتوو ناوچەکانی دەور و بەری ڕێژەی کوشتن و دزی و ڕفاندن زۆر زیادی کردوە . ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری ئەوە کە ئەو ناوچانە ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دایە ، حەشدی شەعبی لە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە  ڕۆڵێکی زۆر خراپیان گێڕاوە لە و ناوچانەدا  .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە