داوا لە کارەبەدەستان دەکەم شەقوەشێن بدەن بە دادگەیەکی سەربەخۆ

Tuesday, 27/03/2018, 17:24

3784 بینراوە


هاوڕێ خۆشەویستەکانم لە هەر کوێیەک هەن، سڵاو و رێزم بۆتان . ئەو بۆنەیەی وای لە من کرد ئەم کورتە گۆتارە بنووسم ئەو شەقە جەرگبڕانە بوو کە لە مامۆستایەکی پیری کورد هەلدرا، ئەوەش نەک لە لایەن بیانیی یەکەوە بەلکو بە قاچی کەسێک کە بە هاووڵاتی دادەنرێ.
 ئەم خەفەتەی من لەبەرئەوە نییە کە ئەز بەشێکی گەورەی ژیانم بە کاری مامۆستایەتییەوە بردووەتە سەر و لە قوربانییدانی مامۆستا و خزمەتەکانی دەگەم، بەلکو لەبەر ئەوەیە ئەو مامۆستایە نە دەستی وەشاندبوو، نە جنێوی دابوو، نە کارەکی ناڕەوای کردبوو، بەلکو وەک کارمەندێک مافی خۆی بۆ مووچەکەی داواکردبوو . ئێدی بۆچ دەبێ بدرێتە بەرشەقی ناهەق .
ئەز دەمێکە هاواری ئەوە دەکەم و دەبێژم کە کێشەکانی کۆمەڵگە وەک بێمووچەیی، ژنکوژیی، گەندەڵیی و، ، ، هتد هەموو دەگەڕێنەوە سەر نەگونجاویی سیستەمی بەڕێوەبردن. ئەگەرنا، پارە زۆرو زەوەندە بوو، ئەگەر بزنرایە و بویسترایە بە دادپەروەریی ببرێ بەڕێوە . لەبەر ئەوە هەر لە کۆنەوە گوتم کە مامۆستایان دەبێ لە پاڵ داخوازیی مافی مووچەیان، داخوازیی گۆڕینی سیستەمی بەڕێوەبەرێتیی بکەن، ئەگەرنا کێشەکە چارەسەر نابێ . ئێستەش کە ئەو مامۆستایە سووکایەتیی کراوە پێی، داوا لە کارەبەدەستان دەکەم شەقوەشێن بدەن بە دادگەیەکی سەربەخۆ و بە ئامادە، بوونی ژمارەیەک لە میدیاکاران هەروەها لە کۆبوونەوەیەکی گشتییدا رێز لەو مامۆستایە بنرێ . ئەو کاتەم لە بییرماوە کە هێشتا قانوونی نان بە نەوت نەبوو، خاڵک هەموو هەژار بوون . مامۆستاکان نامەخانە و جلکەکانی بەری خۆیان دەفرۆشت و وازیان لە وانە گوتنەوە نەدەهێنا، باشە ئەمە پاداشەکەیانە، شەق لە دوای شەق ؟
جەمال نەبەز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە