ئەوشێرە ژنە لە بیرمەکەن

Monday, 02/04/2018, 18:36

8986 بینراوە


پێشگووتن:
قاسملووژیانی سیاسی خۆی لە ناو حیزبی توودەی ئێراندا دەستپێکرد( حیزبی کومونیستی ئێران ) مانەوەی دەوحیزبەدا ئەوەی گەیاندە ریزی کومیتەناوەندیی ئەو حیزبە. پاشآن لە بەر هیندێک هۆی سیاسی وتایبەتی حیزبی توودە لێی دڕدوونگ بووودەیانخواست پەراوێزی بکەن.بەڵام هۆی سەرەکیش پەیوەندی قاسملوودەگەڵ سەددام وحیزبی بەعس بووکە توودەییەکان بە چاوی گومان لێی دەنەڕین. هەروەها حیزبی توودە کاتی خۆی ئەوی نارد بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان تا دەگەڵ لقی حیزبی توودەی ئێران ، یانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان هاوکاریی نزیکی تەشکیلاتی گرێ بداودەست بکەن بە خەبات وتێکۆشان.
دڕدوونەگیی حیزبی توودە لە قاسملوو وایکرد کە هێدی هێدی دژی یەکترسەنگەر بگرن ودژی یەکتر بوەستن. یەکێک لە عادەتە خراپەیانی قاسملوو ئەوە بووکە لە ناوحیزبی دێمۆکڕاتدا رقی لە هەر بایە بۆ ئەوەی کەسایەتی ئەو کەسە ترۆر بکا پێی دەگووت: ئەو توودەیی وجاشە بۆیەحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە یەک شتدا زۆر دەوڵەمەند بون. ترۆرکردنی کەسایەتی وناووناتۆرەی وەک: توودەیی وجاش، لادەر، جاش موجاهید، جاش پاسدار،بەزیو و...تا دەگەڵیان بووی قارەمانی. کە رەخنەت دەگرت ئەوەی نەدەبوا بگووترێ دەیانگووت.بۆ کۆمەڵەکانیش ناووناتۆرەی تایبەیتیان بۆ تەرخان دەکردن!
لە پەڕتووکی ئاڵەکۆکدا لە قاسملوو دەپرسن، ئەرێ غەنی بلوریان توودەیی بووە؟ لە جوابدا دەڵێ: من توودەیی بوم بەڵام کاک غەنی لە ژیانیدیا بۆ یەک رۆژیش توودەیی نەبووە.بۆیە ئەگەر توودەیی بون جاشآیەتی بێ، خودی قاسملوو سەرۆکی جاشآن بووە.نەمرغەنی بلوریان دوای تێكقرمانی کۆمارو لە سێدارەدانی قازی وهاوڕێیانی یەکەم کەس بووە کە قۆڵی هەڵماڵیوە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی زیندووکردۆتەوە. لەو ڕێگوزەرشدا قارەمانانە شاباشی خۆی داو ٢٥ ساڵ سەر بڵندانە زیندانی کێشآ.لە کۆتاییشدا دەگەڵ مەرزەی ژنە تێكۆشەری هاوسەری رووی لە وڵاتی ئاڵمـان کرد تا گیانی نەمری فیدای کوردو کوردستان کرد ولە باشووری کوردستان بە خاک سپێردرا./ رەوانی شآد بێ /.کاتی گیرانی نەمر بلوریان لەو کاتداقاسملووش هەر دەگێرێ.یەکێک لە وکەسانەی کە قاسملووی داداگیایی دەکرد بە ناوی / سەرهەنگ زیبایی /بوو. سەرهەنگ زیبایی بۆی دەردەکەوێ کە قاسملوو ئاگای لە وەزعی ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان نییە بەڵام پێی رادەگەیەنێ ئەگەر ئامادە نەبێ هاوکاری ساواک بکا دە ساڵی زیندانی بدەنێ.قاسملوو بۆ ئەوەی خۆی رزگار بکا، ئامادە دەبێ بۆ ساواک بنووسێ،ئامادەیە هاوکاریان دەگەڵ بکا! بەوجۆرە قاسملوو لە نامەیەکی چەند لاۆەڕيییدا رووداوی گیران وچۆنیەتی ئازاد بونی بۆ رێبەرانی حیزبی توودە دەنوسێ!من دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ ز نووسراوەی قاسملووم وەگیر کەوت.( ئاڵەکۆک،لاپەڕەی ١٩٣ لە نووسینی غەنی بلوریان ).
" ئەو ژنە قارەمانە فەرامۆش مەکەن"
مهابادی دوای کۆماری کورد مەرزەی ژیکەڵانەوە وپڕ لە هەستی دەخۆیدا پەروەردە کردبوو.دەبوایە ژیانێکی ئاوا چآوەڕوانی بێ؟ نزیک بە ساڵێک لە ژیانی هاوسەریی نەمر غەنی بلوریان ومەرزەی شێرە ژن تێنەپەڕیبووکە ملهوڕێ دیکتاتۆڕی سەر بە بنەماڵەی پەهلەوی خۆی گەیاندە ژووری ژیانی مەرزەوهاوسەری قارەمانی.دوای پشکینی ناو ماڵی مەرزە، نۆرەی کەلەبچە ودیلگرتنی قارەمانی نەتەوەیی کورد دێ. لە ئاڵەکۆکدا نەمر بلوریان ئاوای باس دەکا:
کاتێک بردمیانە بەرەو دەرگای حەوشەی ماڵ، مەرزەم لە بەر هەیوانی حەوشە دیت کەچۆن بە چآو قسەم دەگەڵ دەکاو پێم دەڵێ: چاوەڕوانت دەبم تا لە زیندان ئازاد دەبی.من ئەو کات سەروەتو سامانم تەنیا ( پێنج تمەن ) بوو کە بۆم دانا، بۆیە تا زیندووم ئەو رۆژەم لە بیر ناچێ. مەرزە ماوەو دونیایەک ئاوات وچاوەڕوانی.لە مێژووی کوردەواریدا گەلێک ژنی ئازاوهەڵكەوتە ژیانی خۆیان لە پێناو نەتەوەکەیاندا بەخت کردوە، مەرزە یەکێک لەو ژنانەیە کە توانی بە ورەیەکی بەرزی شۆڕشگێڕی بە سەر گرفتەکانی ژیاندا سەرکەوتووبێ.زۆری نەخایاند کە دوو کچە جوانەکەی بە ناوی نەشمیل وهێرۆ هاتنە سەردونیا.مەرزە بۆ نەشمیل وهێڕۆ هەم باب بوو،هەمیش دایک.
باوکی نەشمیل وهێڕۆ دوور لە کیژۆڵەکانی،لە ئێران زیندان بە زیندان هاتووچووی پێدەکراوگرانترین شکەنجەی سەردەمی بە سەردا تاقی دەکرایەوە بە بێ ئەوەی بۆ ساتێکیش خەیانەت بە نەتەوەکەی خۆی بکا.جەستەی ببو بە کێڵگەی قامچی ولێدانی شەمشەمە کوێرەکانی شای ئێڕان وقسەی پیسیش لەوێ ڕاوەستێ.ئەوە لەحالێکدابووکە بەشێک لە گیراوانی سیاسی کورد دەهاتنە سەر شاشەی مێدیاو داوای پەشیمانیان دەکردتا شآی ئێڕان بیانبەخشێ!
مەرزەی خاوەن هەست وهزری کوردایەتی کاتێك ئەو دیمەنانە دەبینێ کە تێکۆشەری کورد لە سەر مێدیاکان لە بەر شآی ئێڕان دەپاڕێنەوە هەر زۆر زوو خۆی دەگەینێتە یەکێک لە زیندانەکانی شآی ئێڕان بۆدیداری هاوسەری کوردپەروەری. کاتێك دوای ماوەێەکی دوورودرێژ یەکتر دەبینن مەرزەی ژنەشێربە هاوسەرەکەی دەڵێ: غەنی نەکەی سەرمان شۆڕ بکەی وبێیە سەر مێدیاکان داوای پەشیوانی بکەی ولە بەرشآی ئێڕان بپاڕێەوە تا بتبەخشێ. تۆ خەمی منداڵەکانت نەبێ وسەربڵیندانە لە زینداندا بەرخۆدانی خۆت درێژە پێ بدە.ئەو گووتنەی مەرزە گڕووتینێکی زیاتر دەداتە هاوسەرەکی تا شێلگیرانە شکەنجەکانی زیندانەکان ودووری لە وڵات ولە منداڵەکانی بە گیان ودڵ بکڕێ.
ئەو گووتنانەی مەرزەی خێر نەدیتوو لە ژیان کاتێک دەگووترا کە کەسانێک بۆ ئەوەی لە زیندان بێنە دەرێ ووەدووی ژیانی خۆیان بکەون بە نووسراوە داوای /عەفوویان / لە شآی ئێڕان کردو قەولی هاوکاریان بە ساواکی شای ئێڕان داوئازادکران. لە ناو ئەو کەسانە قاسملووشی تێدابوو کە زۆر زوو ئازاد کراو بەرەو ئورووپا هەلینگیدا!کە چی غەنی بلوریان وتێکۆشەرێکی دیکەی ڕیگای رزگاری کوردوکوردستان بە ناوی عەزیزیوسفی هەرکام ٢٥ ساڵ و٣٠ ساڵ زیندانی کران چون گووتبوویان / نا /.
مەرزەی قارەمان لە ناوخۆی وڵات وغەنی قارەمان لە ناو زیندانەکانی شآی چەپەڵدا، وانەی خۆڕاگری وژیانی سەربەرزانەیان بۆ نەوەکانی داهاتوومان تۆمار کردوە.دەتوانم بە ڕاشکاوی بڵێم: مێژووی هاوچەرخی کورد قەرزداری ئەو دوو بەرخۆدێرەیە.تەرمی برینداروجێ پەنجەی ئەشکەنجەکراوی نەمرغەنی بلوریان لە باشووری کوردستان بە خاک سپێردراوە ومەرزەی هاوسەریشی دەگەڵ نەشمیل وهێرۆی خۆڕاگر ئێستێ لە شاری مهاباد دەژین.لێرەو لەوێ تاقمێک لۆمپەنی دۆڕاوی سیاسی بە هەمووشێوەیەک دەیانخواست کەسایەتی ئەو نەمرە پەڵەداربکەن وقسەی ناشیرینی لە پشت سەری بڵێنەوە.بەڵام خۆراگریی لە ٢٥ ساڵ ئازاروشکەنجە لە زیندانەکانی ناخۆشی شآی کەمتیاردا تەواوی ئەو سووکەڵانەی کردەوە پووش. بەرآستی زۆر جار دەگەمە ئەو ئاستە کە بڵێم: هیندێک کات کۆمەڵگاکەمان زۆر بێ ڕەحمە، قەدری کەسانێک نازانێ کە تەواوی ژیانیان لە پێناوکورد وئازادیدا بەخت کردوە.تا مەرزەی سەربڵیند زیندویە ومنداڵەکانی نەمر بلوریان زیندوون با حورمەتیان بگرین.با رێزلێنانی کۆمەڵگا لە مرۆڤە ئازاکان ببێتە کولتورێکی راست بێژانە بۆ نەوەکانی داهاتوومان.بەری خۆر بە بێژینگ ناگرێ، رۆژێک دەگا تەواوی راستیەکان ئاشکرا ببن.
" ئاڵەکۆک لاپەڕەی ١٩٩"
ساواکیەکان هاتن، ژووری ماڵیان پشکنی.تاڵترین رۆژی ژیانم بوو! لەو حاڵەتەدا مەرزەی هاوسەرم گووتی: نیگەران مەبە، هەروەکو دایکم گووتی: ژنی مەردان لە بن بەردان.لە مەرزە جودا بوومەوە وبەرەدەرگای ماڵمان ڕۆیشتم دەستم لە گیرفانی باخەڵم نا، تەنیا پێنج تمەنم پێ بوو، دام بە مەرزە بە شەرمەوە. مەرزە پێنج تمەنەکەی دامەوە! من نازانم بۆ چی نەمردم!خێزانم سکی ٩ مانگانە بووکە بەرەو رۆژگارێکی نادیاروئەشکەنجە وزیندان بە جێم هێشت.
 لە ماوەی ٢٥ ساڵ لەو زیندان بۆ ئەو زیندان بۆ پەرەپێدانی ئازارو شکەنجی روحی وجەستەیی نەمر غينی بلوریان، تاقە جاڕێک ئەو شێرە ژنە ناوچاوانی تێک نەنا وگازەندەی لە ژیان نەکرد. بۆیە لە مێژووی خەباتی نەتەوەکەماندا بە دەگمەن ژنی ئاوا وەفادار بە هاوسەرو بە ئەمەگ بە کوردستان هەڵدەکەون.مەرزەی قارەمان ئێستێ لە شاری مهاباد دەژی وکچەکانیشی هەر لەو شارە دەژین.زۆر بە ئاواتەوەم بۆ جاڕێکی بچمەوە شاری مهاباد ولە نزیکەوە بیبینم.چون لە هەناسەی دەنگی ڕا رەنگی بەرخۆدان وژیان دەبینم.
" رەخنە"
لە بیرمە کاتی خۆی کە ئاشبەتاڵی مەلا مستەفای بارزانیمان بیست باوکم  زۆر گریا! قەت گریانی باوکمم بەوشێوەیە نەدیتبوو، نەشمدەوێرا بڵێم بۆ ئاوا دەگری؟ منیش زۆر پەرۆشی دایگرتم. ئاخر هەموومان واماندەزانی مەلامستەفا رێبەرێکی زانیارو رزگاریدەرێکی بێ وێنەیە، واماندەزانی کوڕوکوڕەزاشی بۆ پەرەستن دەبن ودەبێ کڕۆشیان بۆ بەری. تا رۆژگارو خودای راستان زۆر شتی دیاری کردوزانیمان ئەو بنەماڵەی چۆن بوونە نەکبەت بۆ کوردستان.
نەمر غەنی بلوریانیش لەو بوارەدا بە تووندی جێگای رەخنەیە. لە ئاڵەکۆکدا مەلامستەفای وەک قارەمانێک پێناسە کردوە. وای ناساندوە کە پاش مردنی وی ئیدی لە کوردستان کەس جێگای ناگرێتەوە. بێ گومان ٢٥ ساڵ دووری لە روداوەکان وبارودۆخی گرانی زیندان وژیانی تژی لە ئەشکەنجەو ئازارودووری لە ژن ومنداڵ ئەوی لە زۆر ئاڵگۆڕەکان دوور خستۆتەوە.بەڵام ئەو نەمرە کەسێکی ئاسایی وەک من نەبووە، بە باوەڕی من لە تاریف لە بنەماڵەی بارزانیدا تووشی هەڵەیەکی مەزن بۆتەوە.بەڵام سەداقەت وبوێری وکورپەروەری وزیندان وئازار وسەردانەنەواندن بۆ شآی ئێڕان وکۆماری ئیسلامی تا رادەیەکی زۆر ئەورەخنەیە کەمرەنگ دەکاتەوە. هەرکەس دەکڕی تووشی هەڵەی سیاسی بێ،هەر کەس دەکرێ رەخنەی مەزنی بۆ تۆمار بکرێ، بەڵان نەمر بلوریان لە لای من هەر ئەو قارەمانەی کە قەت فریوی زێڕوزیوی نەخوارد وتا لە ژیاندا مابوولە ئاست نەتەوەکەی سەربڵندانە ژیا.یادی بەرزوپیرۆزبێ ورەوانی هەردەم شآد.لەکۆتاییدا دەتوانم بڵێم: لە مێژووی حیزبی دێمۆکڕاتی ئێڕاندا زۆر بە دەگمەن کەسایەتیەکی ئاوادڵسۆزوبوێرهەڵكەوتووە.لە ساڵەکانی کۆتایی تەمەنیدا بە ڕاشکاوانە پێگەیشت کە نەسۆڤیەت ونەکومونیزم ونە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان ناتوانن کێشەی کورد چآرە سەر بکەن.بۆیە هەموویان بایکۆت کرد وژیانێکی سەربەرزانەی بۆ خۆی لە شەن دا.
دەکرێ بڵێین قاسملوولە خوێندەواریداکەسێکی زیرەک بووەو توانیویە زمان فێڕ ببێ وپلەی بەرزی خوێندن بە دەست بێنێ. بەڵام لە سیاسەتدا شارەزا نەبووە، ئەو زمانەی کە بۆ دەربڕینی ئامانجە سیاسیەکانی خۆی وەگەڕی دەخست، کاتی بووە یانی مرۆڤێکە هەلپەرەست ودووڕوبووە.بەداخەوە نەمر غەنی بلوریانی دڵپاک ودڵسۆزلە بەر ئەوەی کە ژیانی بۆ رزگاریی نەتەوەکەی تەرخان کردبوو، زۆر جار فریوی زمانی چەورولووسی قاسملوو/ د،خ / خواردوە. لە پەڕتووکی ئاڵەکۆکدا بە روونی دەردەکەوێ قاسملوو زۆر زیرەکانە لە پێگەوکەسایەتی نەمر بلوریان کەڵک وەردەگرێ . بە داخەوە نەمر بلوریانیش زۆر هاسان باوەڕی پێدەکاوپاشآن دەردەکەوێ کە لە پشت هەڵویستەکانی قاسملوو ئەوە نەبووە کە بۆ نەمر بلوریانی دەربڕیوە.هۆی سەرەکی ئەوزمانەی قاسملوودەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندیی خۆی دەگەڵ سەددام وحیزبی بەعس کە نەیتوانیوە بە زمانێکی سەربەخۆیانە بڕیارەکانی حیزبی جێ بە جێ بکا. بۆیە زۆر هاسان فریوی جەلال تاڵەبانی خوارد وئەویش زۆر هاسان بردیە بەر تەڵەی تڕۆری کۆماری ئیسلامی و کۆتایی بە ژیانی هات .پەڕتووکی ئاڵەکۆک بەرهەمی ژیانی سیاسی وبەرخۆدانی کەسێکی کە مێژووی کورد دەبێ بڕیاری لە سەر بدا.خوێندنەوەی ئەو کتێبە بە ئەو گەنجانەی کە تازە پێدەگەن وبەرەو کاری سیاسی دەڕۆن زۆر پێویستە. با نەسلی ئەوان وەک نەسلی ئیمـە نە بێتە بزووتی دەستەچیلەی سووتمانی حیزبی لاپرەسەنی وسەرکردەی بێ موڕاڵ.
جەعفەرکەریمی
رووپەڕێ: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە