بەشێک لە کوردانی تاراوگە و پەتای بەناو ناسیونالیزمی دەسەڵاتی کوردی..!

Sunday, 08/04/2018, 15:00

2867 بینراوە


ڕەنگە سەیرنەبێت بەشێک لە کوردانی تاراوگە داوی گەیشتنیان بە خۆرئاواو نیشتەجێ بوونیان دووچاری پەتای خەیاڵپڵاوی ناسیونالیزم دەبن و هەموو تاوانەکانی حیزبە ناسیونالستەکان، کە بەرامبەر بەخودی خۆیی و کۆمەڵگای کوردی کردوویانە لەبیری دەکەن و کوێرانەو دوورلەهەر تێگەیشتنێکی سیاسی و مۆدێرنانە بۆ دروستکردنی دەوڵەت دەبنە فاشستێکی کوردی و دوای ووتارە دروزنەکانی سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەکەون و هەرچی ناشرینیەکان و تاوانەکانی ئەو دووبنەماڵە هۆڤیە بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان لەبیر دەکەن و دەبنە زوڕناژەن بۆیان .
کاتێک ئەم ئەمانە دەخەیتە ژێرپرسیاری ئەوەی ،کەچی لەبارەی تاوانەکان و خیانەتەکانی سەرانی مافیای کوردی بەگشتی و هەردووبنەماڵەی تاوانباری بارزانی و تاڵەبانی دەزانیت ،یان هەڵوێستت چی یە لەبارەی خیانەتی ٦٦و ٣١ئاب و ١٦ئۆکتەوبەرو شەڕی ناخۆیی و پشتیوانی کردن و شەریک بوون لە گەڵ داگیرکەران دژی هەر بزووتنەوەیەک ،کە لەدەروەی ئەو دووبنەماڵە خیانەتکار و مافیایە هەنگاوێکیان نابێت، لەشێوەی پێش کەوتنی ئەرتەشی ئێران ،لەکاتی شۆڕشی ٥٧ئیڕان بۆ سەرکوتی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران و سەرکوتکردنی ئەو دەنگەئازادی خوازانەو پێشتریش تیرۆرکردنی کەسەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران بۆ شای ئێران ، لەشێوەی سلێمانی معینی و هاوڕیکانی ودوای ڕووداوەکانی ئازاری ١٩٩١ و تیرۆری هەردەنگێکی ئازاد ، کەدژی ئەو دەسەڵاتە مافیاگەر و خێلەکی هەنگاوی ناوە ،نموونەی تیرۆرەکانی (ڕەووف ئاکرێ و نەزیر عومەرو حەمەی حەلاق و فەرهاد فەرج و عەلی بۆسکانی و دەیانی تر ) ، ئەوە جگەلەوەی شەری ناوخۆو بەدیلگرتنی سەدان و بێ سەروشوێنکردنیان و داگیرکردنی ماڵی لایەنگرانی یەکتر و دەستدرێژی بۆ سەرژنان و سەدان تاوانی تر. دەکەونە تاریک بینی و شوین کەوتنی مافیاگەری و کوردی و بە ڕابەری دروستکەری دەوڵەتی کوردیان دەزانن ، لەکاتێک دا ئەم شوێن کەوتووانەی سەرانی مافیای کوردایەتی هیچ شتێک لەباری دروستکردنی دەوڵەتەوە نازانن .هەر ئەوە دەزانن جلی کوردی لەبەر بکەن ئاڵاکەی بنەمالەی مافیای بارزانی بەرزبکەنەوە (ئەوەی ئێستە لەباشوری کوردستان پێی دەڵێن ئاڵای کوردستان ،بەتەنها ئاڵای بنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی شەریکیەتی و هیچ پەیوەندی بەئاڵای کوردستانەوە نییە، کە ببێتە ئاڵای هەموو کوردان ) بڵێن کوردایەتی دەکەین و بارزانی سەرۆکی کوردە و دەتوانێت دەوڵەت دروست بکات ، ئەگەر بارزانی نەبێت دەوڵەت دروست ناکرێت .کاتێک ئەم گەمژانە بەئاگادەهێنیتەوە ، کەچۆن دەوڵەت بە خیانەتکار دروست دەکرێت ،دووچاری بێ وەڵامی دەبێت و دەکەوێتە کاوێژکردن پاسا و بەخیانەتی باڵەکانی تر دەهێنێتەوە ،یان زۆر گەمژانە دەڵێن چۆن دەبێت دژی کوردبین ،ئێمە کوردایەتی دەکەین .کاتێکیش پێیان دەڵێت ئێوە نەزانن و سەرانی مافیای کوردایەتی بەقەدەر داگیرکەران دژی سەربەخۆیی کوردستان و ئەوان بازرگانن و هەرکاتێک داگیرکەرێک هێرشی کردبێتە سەر کوردانی هەرپارچەیەک ئەمان هاوکاری دەوڵەتە داگیرکەرەکان بوون، لە شێوەی عەفرین و کۆبانی فاڵیان بۆکەوتنی کۆبانی دەگرتەوە و تابۆیان کرا دژایەتی کۆبانینان کرد و سنوریان داخست هاوکاری دەوڵەتی فاشی تورک بوون ،هەلبەت بۆ عەفرینیش هەمان هەڵوێست و ئاکاریان هەبوو ، ئەوە بۆ بە ئەنفالدانی شەنگالیش هەمان ئەتواریان هەبوو . ئیتر دەکەونە مینجە میج و نازانن هیچ پاساوێک بهێننەوە، جا ئەوە درامای ڕەشەی پۆلیسم بەبیر دەهێنێتەوە ،کاتێک حاجی ئەکرەم دەچێت بۆ بەغداد و لەسەر حەپی ڤیاگرا دەگیرێت ،کاتێک بەردەبێت دەڵێت لەسەر کوردایەتی، ئەو نەفامییەی کە بەشێک لە کوردانی تاراوگە کوردایەتیەکەیان بۆپارەو بندیوارە ،نەک شتێکی تر.

ئەم  گەمژانە خیانەتیش بە حیکمەت دەزانن و هێنانی سوپای داگیرکەران بۆسەرخەڵکی کوردستان و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و بڕێن مووچەی هاوڵاتیان هەزار و یەک تاوانی تر ئەمانە بە ئاگانهێنێتەوە ،لەوەی دەوڵەت چی سودێک بەخەڵکی کوردستان دەگەیەنێت، کە دەسەڵاتی مافیا ی کوردیی سەرزەمین و ژێرزەمینی ووڵاتی فرۆشتەوە ،لەپێناو مانەوەی خۆیی و هەر ڕۆژەی داگیرکەرێک دەهێنیتە سەرخەڵکی کوردستان بۆ ئەتککردنیان ، ئەم گەمژە و نابووتانە نەک ناتوانن تاوانەکان ببینن ، بەڵکو دەڕشێنەوە بەسەر ئەو کەسانەی دژی دەسەڵاتی  کوردایی ڕەخنە دەگرن و کارە قیزەونەکانی سەرانی مافیای کوردی  ڕوون دەکەنەوە ، تۆمەتباریان دەکەن بە دژی خەڵکی کوردستان .کاری ئەمانە تەنهاو تەنها کۆیلەبوونیانە بۆ سەرانی مافیا و وەرگرتنی پارەی کویلەیەتیان و ئەم کارە قیزەونەشیان بە کوردایەتی بە خەڵک دەفرۆشنەوە .بەڵام کاتێک پێیان بڵێت، لەنێوان ژیان لەژیر دەسەڵاتی مافیاگەری و تاراوگەدا دەبێت یەکێکیان هەڵبژێریت ، ئەوا تاراوگە هەڵدەبژێرت و پشت دەکاتە هەموو ئەو تەرویجەی بۆ دەسەڵاتی مافیا کوردوویەتی . ئەمەش دەگەڕێتەوە سەرگەمژەیی و نەزانی یەکی خۆیی و دەڵێت من لەپێناویدا کردوومە ،بەبێ ئەوەی بزانێت دەوڵەتی ناسیونالستی زۆر دەمێکە ئاوا بووە و ئێستا دەولەت، لەسەر بنەمای ئینسان ئیمکانی دروست بوونی هەیە ،واتە دروستکردنی دەوڵەت لەلایەن نەتەوە جیاوازەکانی ناوچوارچیوەی یەک جۆگرافیای دیاریکراو نەک ، لەسەربنەمای ناسیونالستی ڕەگەزپەرستانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە