پارتی پلەی ئەو دوو بەرپرسە بەلتەجیەی بەرزکردوەوە چونکە ئازاری خۆپیشاندەرانی هەولیریان داوە

Tuesday, 24/04/2018, 11:12

6793 بینراوە


ئەگەر سەیری زۆرینەی بەرپرسە بالا ئەمنی و ئیداریەکانی پارتی بکەین دەبینین کەسانی بەلتەجی و میژویەکی جوان و شۆرشگیریان نیە لەهەولیردا ،   بەواتای کەسانی تیکشکاو و دۆراو  لاواز و بیکەرامەتن کەئەمرو پارتی ئەوانەی کردوتە بەلا بەسەر خەلکە میهرەبان دۆستەکەیدا .  بۆیەشە ئەو بەرپرسانە میژویەکی رەشیان لەم شارە بۆخۆیان و باب و باپیرو نەوەکانیان تومارکردوە کەهیج جوانی و هەلویستیکی تیانیە بەرامبەر ئازاردانی ٢٢ سالەی پر لەسەرکوتی سیاسی و گرتن ورفاندن و تیرورو سوکایەتیپیکردن  بەژنانی تیکۆشەری قەلاو منارە ، بۆیە بۆ خەلکی هەولیر شەرمەزاریەکی گەورەیە  کەنەک هەواداری ئەو پارتیە بن کەبەئاگرو  ئاسن ودەبابەی بەعس شارەکەیانی داگیرکردوە  بەهەزاران گەنجی قەلا و منارەی خستوتە زیندانەکانی ئاکری و سەری رەش .....بەلکو پیویستە ئەو بەرپرسانە لەهەموو شوینیک بەردباران بکرین و وەک بنەمالەیەکی نامۆ و قێزەوەن سەیربکرین ، ئاخر سەیر بکەن ئەولادەکانی قەساب یەکیان گەنجی کورد دەکوژی و دەیکاتە تیرورست و سیناریوی بۆدەیان کەسایەتی تیکۆشەری هەولیر دروستکردوە و ژنانی هەولیر هەتک دەکا لەملای ترەوە کورە روکنەکەی بەپلەی ئیداری و زمان لوس دەیەویت خەلکی هەولیر فریوبدات لەکاتیکدا هەردوکیان بەشیکن لەسەرکوتی سیاسی و ئیداری گەنجان و دەنگە ئازادیخوازەکانی پیرە هەولیر  کەدواین کاری قيزەوەن و درۆی نەوزاد هادی ئەوەبوو وتی ئەو بەرپرسە ئەمنیەی لەومامۆستایەی داوە   دەیدەینە دادگا  ، وەداواکاری گشتیتش بەفەرمی داوای کردوە کەجی ئەوەندە ئاست نزم و زەلیلە  دەلیت نازانین کێیە ئەوەی لەومامۆستایەی داوە ؟  کەلیرەدا رولی حکومەت و پۆلیس دەخاتە ئەوئاستەی ئەوەندە زەلیلن  کەسیک ناتوانن  بدۆزنەوە  کەبەروژی روناک لەمامۆستایەکی داوە!؟ 
بۆیە بەنەوزاد هادی دەلین ئەگەر درۆ ناکەیت هەموو کەس دەزانێت ئەو بەرپرسە ئەمنیەی لەومامۆستایە بەتەمەنەی داوا ناوی فەرهاد زیارەتیە کەئیستا نەک نەگیراوە و ناگیریت بەلکو پلەکەشی بەزرکراوەتەوە . بەلام لیرەدا دەمەوێت ئەو دوو بەرپرسە بەلتەچی و دزە گەورەی هەولیرتان پیبناسینم کەلەسەر ئازاردانی ژن و کارمەندە تیکۆشەرەکانی هەولیر پلەکانیان بەرزکراوەتەوە

عبدالخالق طلعت عوسمان کێیە ؟ چون پارتی کردیە ئەو بەرپرسە بالا ئیداریە؟ 
لەدایکبوی گەرەکی کورانی شاری ھەولێرە 
کەسێکی ئێسک گران و زۆر کەم بووە بۆیە کەس خۆشی نەویستووە لە گەرەکەکەی 
لە دەڵالخانەی ھەولێر شاگردی تکە فرۆشێکی سەر مێزبووە 
بە واستە لە پەروەردە دامەزراوە و دواتر ھەولێری جێھێشتووە لەگەڵ پارتی لە مسیف لە ساڵی ١٩٩٥ لەکاتی ئەرکی لە پەروەردە دزیەکی زۆر دەکات و دەدرێتە ئەنجومەنی لێکۆلینەوە و چەند مانگێک بەند دەکرێت و لە کارەکەی دەردەکرێت 
ئنجا بەواسیتەی ھێنانی ئافرەتی سۆزانی بۆ بەرپرسەکانی لە ئاسایش دادەمەزرێت 
دوای ھێنانی دەبابەی بەعس بۆ ھەولێر لەگەڵ حزبەکەی لەھەولێردا زۆر ئەشکەنجەی خەڵک دەدات بە تایبەتی لایەنگرانی یەکێتی دەست بەسەر موڵکیان دەگرێت و چەند خانەوادەیەکی یەکێتی لە ھەولێر دەردەکات 
ھەر بەو کارانەی پاداشتی دەکەن و پلەی نەقیبی پێدەدەن 
دەکرێت بە بەرپرسی بەشی سیاسی ئاسایش 
دواتر دۆسێی ئیسلامیەکان وەردەگرێت و گەنجێکی زۆری بێتاوانی ھەولێر ئەشکەنجەو دەربەدەر دەکات و دەیانخاتە سجن 
لە روداوی لێدانی فرۆکەخانەی ھەولێر بە چەکی ھاوەن و بەگومان دوبرا دەگرێت و یکێکیان لەژێر دەستی ئەو عبدالخالقە بە تەعزیب گیان لەدەستدەدات و دوای ھەفتەیەک لەو روداوە کەسی تاوانبار دەگیرێت کە بە ھاوەن لە مەتاری داوە 
دووبراکەش بێ تاوان دەردەچن کە یەکێکیان لە تەعزیب لەژێر دەستی ئەو جەلادە گیانی لەدەستدا و خانەوادەکەیان بە عبدالخالقیان گوتوە کە رۆژێک ھەردێت تۆلەی کورەکەیان لێی بکەنەوە 
دواتر لە لێکۆلینەوە لە کەیسی شێخ زانادا ئەو عبدالخالقە گەورە دەکەن و چەند روتبەیەکی بەیەکەوە پێدەدەن و دەیکەن بە بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر
لەو چەند ساڵەی كە بەڕێوەبەرە دزیەکانی ناژمێردرێت کە لە کەلاویەکی یەک ژوری کەوتبوو ئێستا خاوەنی ئەوانەیە
ڤێلایەکی ٥٠٠ مەتری لە ھەولێر
مەزرەعە لە شەقلاوە 
چوار دوکانی گەورەی زێرنگری لە کوران
ڤێلایەک لە گوندی ئینگلیزی
دوو بەنزینخانە لە ھەولێر
شەش بەراد لە عەلوەی ھەولێر
٢٠٠٠ مەتر بەناوی مەشتەل لە ھەولێری نوێ
مانگانە چل ملیۆن پارەی نەسریە دەبات
شەریکە لە دزینی برە بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس کە بە ڕێگای ئامۆزایەکی بۆی دەدزێت
نزیکەی ٤٠ بندیواری ھەیە کە ناونوسی کردینە لە خزمەکانی عەشیرەتی خۆی 
زۆر بەدرەوشتە و ماوەیەک بەر لەئێستا لەگەڵ رێپێدراوێکی ئافرەت دەگیرێت و سولح دەکات و خانوێک بەناوی ئافرەتەکە دەکات 
پەیوەندی لەگەل ئافرەتێکی سۆزانی ھەبوو لەگەرەکی تەیراوە و ھاتوچۆی ئەو مالەی دەکرد تا پێیان زانی و ئافرەتەکەیان لەگەرەکەکە دەرکرد وە تائێستا وازی لێنەھێناوە
ئێستاش پلەی بەرزدەکەنەوە بۆ بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێم لەبەر دوو ھۆکار یەکێکیان پاداشت بۆ کارە بەلتەچیەکانی لە خۆپیشاندانەکانی ھەولێر وە کەمتر سەرقالبوونی بە کاری پۆلیسەوە چونکە ئێستا بەبەرنامە کردوویانە بە بەرپرسی ھەموو شەقوەشێن و بەلتەچیەکانی ھەولێر بەتایبەت بۆ گیانی چالاکان و رۆژنامەنوسانی ھەولێر

٢/ موقەدەم (سـەروەت شێرزاد ) بەرێوەبەری به شى پۆلیسی پاسەوانی ھەولێر
بەھۆی بەشداری کارای لەخۆپێشاندانەکانی ھەولێر وەکو پاداشتی مەعنەوەی پلەی لە مقدەم وە دەکرێت بە عقید لە بەرێوەبەری پۆلیسی پاسەوانی دەکرێت بە بەرێوەبەری کاروباری ناوەوخۆی ھەولێر ئەم بەشە ھەستیارترین بەشی پۆلیسە کە پێدانی مۆلەتی چەک ھەلگرتن و پێدانی مۆلەتی خۆپیشاندان و چاودێری بارەگای ھەموو حیزبەکانی ھەولیر دەگرێتە خۆ 
پێشتریش بوھۆی کارەگلاوەکانی لە سەرکوتی خەلکی ھەولێر و منافەسەی ناوخۆیی نیوان بالەکانی پارتی لەنیو پۆلیسی ھەولێر بەرێوەبەری پۆلیسی پاسەوانی ھەولێر ی لە مقدەم سەران لەتیف نەجم ستێندرایەوە درا بە مقدم سەروەت
ھەروەھا هەفتەی رابردووش لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی پا رێزگای ھەولێر خەلاتی رێز لێنانی وەرگرت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە