عیسا و نورئەلی ئیلاهی و هونەرمەند

Wednesday, 02/05/2018, 23:00

4994 بینراوە


عیسا دەلێت ئەگەر لە رومەتی چەپیان دایت ئەوا تۆ رومەتی راستیشیان بدەرێ . نور ئەلی ئیلاهی کە یەکێکە لە گەورە یارسانەکان، دەڵێت: هەتا ئەتوانیت بەدەم خەڵکەوە بچۆو یارمەتیان بدە، خۆت بەچوک بزانە لەبەردەم ئەوی تردا، بەلام ئەگەر ئەوی تر ئەم هەڵسوکەوتەی تۆی بە جۆرێک لە لاوازی زانی، ئەوا تۆش پیشانی بدە و تێی بگەیەنە، کە تۆ کێیت.
-----------------------------------
عیسا وەک خوا دواوە؛ کاتێک مرۆڤ بە هۆشمەندیەوە دەگاتە ئەوپەڕی ئەشکەنجەی ڕۆحی ، ئەوکاتە ڕۆحی خوا راودەکات، ڕۆحی خوای پێدا تێپەر دەبێت و تیایدا نیشتەجێ دەبێت، بەلام مەرج نییە ئەم ڕۆحە هەتا هەتایە لەو لەشەدا بمێنێتەوە، لەوانەیە تەنها بۆکاتێکی دیاریکراو بێت و هەر خێرا جێی بهێڵێت، بۆیە عیسا لەسەر خاج هاواری دەکرد ؛ خوایە بۆچی وازت لێ هێنام؟ خوا ناتوانێت لە هەموو جێگەیەکدا هێلانەی خۆی بۆ هەتا هەتایە دروست بکات، خوا گەڕۆکە، دەبێت ئەو شوێنە ئارام بێت لە ناو تۆفانێکدا، ڕۆحی خوا لە زەویەکدا نامێنێتەوە، کە بلەرزێت، پێویستی بە هێمنیی و ئارامیی هەیە . خوا گەورەیە. سەری دەیدا لە ئەستێرەکان و پاکانی لە بنی ئۆقیانوس. بەهەر هەنگاوێکی کیشوەرێک دەبڕێت و لە بچوکترین گەردیلەشدا دەتوانێت خۆی حەشار بدات.
کاتێکیش خوا جێت دەهێڵێت، دێیتەوە سەر زەوی، ناو کۆمەڵگە و دەبیتەوە بەمرۆڤ، لەژیانی ڕۆژانەدا مە حالە بتوانیت هەموو ڕۆژێک رومەتی چەپیان بدەیتێ.
نور ئەلی وەک مرۆڤێک دواوە، جگە لەوەش ئەم وتەیەی نور ئەلی هەڵقولاوی کەڵچەرێکە کە دەلێت؛ کەسێک شیتانە بەردم تێبگرێت من بەرقی تێ دەگرم. وەک عیسا ناڵێت؛ لێیان ببورە خوایە لەبەر ئەوەی، کە نازانن چی دەکەن.
پۆلیسێکی فەرەنسی پێی وتم: کە ئەو کورد باش دەناسێت، کاتێک کەسێکیان خۆش گەرەکە ئەوا بەراستی خۆشیان دەوێت، کاتێکیش خۆشیان نەوێت ئەیکوژێ، بەڵام هەگیز چەقۆت لە پشتەوە لێ نادەن.
بەپێی لێکۆلینەوە، یارسانەکان بەرزترین ئاستی رۆحانین لە سۆفی گەریدا، ئەتوانن ڕۆحی خوا راو بکەن، وەنەبێت ئەوانی تر بە کەمتر هەژمار بکرێن، یان گرنگیان نەبێت، بەڵکو هەر کەسە و بە پێی پێویستی خۆی لە ئاستێکی ڕۆحانیدا دەگیرسێتەوە. وەک چۆن هەندێک هونەرمەند لە کاتێکی دیاریکراوی هونەرەکەی، یان ژیانیدا، دەگیرسێتەوە بە ستایلێکەوە و بە هۆشمەندی بێت یان بە ناهۆشمەندی ئەو شتە دووبارە دەکەنەوە لەبەر ئەوەی بۆ ئەوان گەران بەدوای باسی تردا گەیشتۆتە ئەوپەڕی لوتلکە، لەویدا دەوەستن، ئەوە دەبێتە ئێستگەی کۆتایی سەفەرەکەیان.
عیسا، شەش لەسەر شەشی ڕۆحی خوایی پیادا نیشتەجێ بووە، یان پیایدا تێ پەڕیوە، بەلام نور ئەلی تەنها چوار لەسەر شەشی ڕۆحی خوا.
لای محەمەد هەر نەماوەتەوە، دەبێت خوا هەر لەدوای ئەشکەوتەکە، کە چاوی بە محەمەد کەوتوە، جێی هێشتبێت. بۆیە ئەویش سەری لێشێواوە و شتەکانی تێکەڵ و پێکەل کردوە. دەڵێن گوایە کاتێکیش دەچێتە بەر دەرگای بەهەشت و لەدەرگا ئەدات، هەموو پێغەمبەرەکان لەو دیوی دەرگاوە بە عیسا و موسا و ئیبراهیمەوە، دەپرسن: تۆ کێیت، محەمەدیش لە وەڵامدا دەڵیت: من پێغەمبەری موسڵمانانم، ئەوانیش دەرگای لێ ناکەنەوە، پاش چەند جارێک تەقە و پرسیار، هەردەرگای لێ ناکەنەوە، بۆ دوا جار دەڵێت: من گەورەی موسڵمانانم، ئەوسا دەرگاکەی لێ دەکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە