بۆچی ویستیان رابوون معروف تیرۆر بکەن و و ھەوڵی تیرۆر کردنەکەی ئاماژەبوون بۆچی؟

Sunday, 13/05/2018, 1:25

2646 بینراوە


دیارە ئەو  بەڵتەکچیانەی  پارتی بە چەقۆ و چەک دیسانەوە بەشێوەیەکی دڕندانە ھەوڵی تیرۆرکردنی (رابوون معروف ) یان دا لە شاری ھەولێر تەنھا بۆ کوشتنی بوو بەڵام بەخت یاوەری بوو چونکە ئەم کەلتووری تیرۆرکردنە ھاوشێوەی تیرۆرکردنەکەی سەردەشت عوسمان و ئیبراھیم عباس بوو کە بەبەرچاوی ھەموو ھاولاتیان و ھێزە ئەمنەکانەوە بە رۆژی روناک ھەوڵی تیرورکردنیان دەدرێت ،چونکە ئەم کەسایەتیانە لەھەولیردا چالاکیەکانیان ئەنجام دەدەن و دژی ئەو ناعەدالەتیانەن کە دەسەلاتی پارتی سەپاندوویەتی لەو ناوچەیەدا،ئەمەش دیارە لەکەڵ عەقڵیەتی پارتی و کاربەدەستەکانی ناگونجێت و وەکو پیشەی ھەمیشەییان بەچەک و زەبرو زەنگ وەلامیان دەدەنەوە دەبێت لە لەھەفتەیەک زیاتر نەخایەنێت ھێرش بکرێتە سەریان ئەمەش ئاماژەیەک بێت کە قسە کردن بە پارتی و بنەماڵە ھێلی سوورە ،مەبەستیانە بۆ چاوترسێن  کردنی ھاوڵاتیان و چالاکوانان لەو دەڤەرەدا پەناببەنە پاڵ کارێکی لەم جۆرە چونکە بنەماڵەو سەرۆکیان کردووە بە ھێلی سوور و ھەرکەسێک بەجۆرێک بدوێت لەسەریان بەزووترین کات ھەوڵی تیرۆرکردنیان دەدرێت لەماوەی ٢٤ کات ژمێردا تاوەکو ھاوڵاتیان دڵنیا بکەنەوە کە تیرۆرکردنی ئەو کەسایەتیانە لەسەر قسەکانیان بووە کە لەو ماوەکەمەی پێشووتر کردوویانە ، نموونەشم بۆ قسەکانم تیروری سەردەشت عوسمان و یان وتەکانی (نێچیرڤان بارزانی) ە  کە ماوەیەکی پیش ێیستا لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەبەرچاوی ھەموو جیھانەوە وتی (بەچەک وەڵامی خۆپیشاندەران دەدەینەوە),واتا ئەگەر ھەرکەسێک وەک خۆپیشاندەرێک بێتە سەرشەقام عەقڵیەتییان لەو مستەوایەدا کە بە چەک ھێرشبکەنە سەری.

ھۆکارەکان چی بوون کە دەبێت ھەرچۆنێک بێت ھەوڵی تیرۆری  (ڕابوون معروف) بدرێت لە ھەولێردا؟!
١- لە کۆتایی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ دا و لە ناو تەلاری پەرلەماندا کە رابوون معروف وەکو تاکە پەرلەمانتار لە پرێس کۆنفرانسێکدا بو میدیاکان ئەم دەستەواژانەی بەیان کرد لە قسەکانیدا سەبارەب بە مەسعود بارزانی و دەسەلاتە شکست خواردووەکەی ئەمەش بەشێکە لە وتەکانی  (کورسی سەرۆکایەتی ھەرێم کە مسعود بارزانی بەرێوەی دەبات بووتە  دەروازەی کێشەی سیاسی و بەشکستەکەی کەرکوک کۆتایی ھات) یان (مسعود بارزانی ڕەمزی شکستی سیاسی بوو کورد بووە لە سالانی ماوەی نێوان ١٩٩١-٢٠١٣) وە رابوونیش لە کۆتایدا وتی (داوا دەکەم مسعود بارزانی کورسی دەسەڵات جێبھێڵت و کۆتایی بە ژیانی سیاسی خۆی بھێنێت چونکە میللەتی ڕووبەڕووی ئەم شکستە گەورانە کردۆتەوە ھەر لەسایەی دەسەلاتی مسعود بارزانیدا بووە)
بۆیە ئەم وتانەی ڕابوون معروف ڕقێکی گەورەی لای بنەماڵەی بارزانی دروست کردو ھەر لەو پرێس کونفرانسەدا ھێرشیان کردە سەری لە رێگەی بەکرێگیراوەکانیانەوە کە بەردەوام ھاواریان دەکرد (بژی بارزانی -بژی بارزانی) ھاوڵاتیان دەزانن کەسەکان و دەموچاوەکان لەکوێوە نێردرا بوون و بە چی مەبەستێک ھێرشکرایە سەری و چەند کەسێک ڕابوون معروف یان پاراست لەدەستی پارتی ،ئەوەبوو پارتی لەمەوە قینیکی گەورەی لە ڕابوون ھەڵگرت و لە پەرێزا بوون بۆی تاوەکو فرسەتێکی تر بدۆزنەوە تا گێچەڵێکی سیاسی پێبکەن ئەوەبوو ھەر بەو رقەوە مانەوە تا ئەمساڵ .
٢-لە شەممەی رابردوو لە ھەولێر و لە کەرنەڤاڵی جوڵانەوەکەی لە بانگەشەی ھەڵبژاردن کە رابوون معروف  وتارێکی بەھێزی تێدا دا ئەوەبوو ئامادەبووان و بینەری تیڤیەکان زۆر جۆش و خرۆشیان پێوە دیار بوو وە رابوون دوو خاڵی دایەوە بە گوێی پارتیدا لە ھەولێر کە لە کەرنەڤاڵەکەیان بەمەبەست خستوەتە ئەو ڕۆژەوە چونکە ساڵیادی شەھید کردنی سەردەشت عوسمان بوو کە وتی (تا ھەموو لایەک بزانن دەنگی سەردەشت کپ نەکراوەو کپیش ناکرێت بە ھیچ کەس) ئەوەبوو وە وتی (پەنجا بۆ شەست ساڵی ڕابردووی ئێمە بریتی بووە لەگواستنەوەی شکستێک بۆ شکستێکی گەورەتر لەسەر دەستی کۆمەڵێک حیزبی چەکدار لە پێش ھەموویانەوە پارتی و یەکێتی وسەرکردە تاڵانچیەکان بە ریفراندۆم ئێستا وڵاتمانیان رووبەرووی ئەم قەیرانە کردۆتەوە کە ھاولاتی بەدەستیەوە دەنالێنێت ) بۆیە پارتی زۆر تورە بوون و ویستیان دووبارە ھێرشبکەنە سەری و کۆبوونەوەکەیان پێ تێک بدەن بەڵام نەیانتوانی ئەوەبوو ئەمە سەرانی پارتی ھەموو تورە کرد و وای لێ کردن شێتگیرانە ژوورێکی عەمەلیاتی بۆ پێک بھێنن و ئەم جارە بەیەکجاری دەنگی کپ بکەن و وە نەگاتە دوای ھەڵبژاردن تیرۆری سیاسی بکەن .
ئەوەبوو ھەر لە ھەولێر و لە گوندی ئینگلیزی کە بە ئەمینترین ناوچەی نیشتەجێبوون دادەنرێت لە ھەولێر کە چەند سەیارەیەکی پر چەک و بەکرێگیراوێکی حیزب و بنەمالە ئەمجارەیان جیاواز لە جارەکانی تر بە بی دەمامک ھێرش دەکەنە سەر رابوون تاوەکو تیرۆری سیاسی بکەن  لە ھەمووی  گرنگتر بە ڕۆژی رووناک و بەبەرچاوی سکویریتی گوندی ئینگلیزیەوە و کامیرای (سی سی تی ڤی) لەو شوێنەشدا ھەبوو کە لەو شارەدا دەیان کەس کوژراوە بەبۆنەی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە و چونکە بکوژەکانی پارتی نەبوون یەکسەر تەواوی کەسەکان و فیدیۆکانیان بڵاو کردۆتەوە بو ھاوڵاتیان تەنھا لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ،بو نموونە ئەو کادرەی یەکێتی کە تەواوی ھەنگاوەکان و شوێنەکان لە فیدیۆکەی دا  بلاو کرایەوە کە تیرۆر کرا لە ھەولێر .
بۆیە لە کۆتایدا ئەم ھەولی تیرۆرکردنەی ڕابوون معروف ئاماژەیەکە بۆ نەگۆری عەقڵیەتی بنەماڵەو ھەمان کەلتوری تیرۆر کە پارتی  لە نیوسەدەی رابردوودا ویسبێتی کردوویەتی و بێگوێدانە ھیج ئازادی مافی مرۆڤێک ، پارتی پێمانی وت کە لە ٥/٥/٢٠١٠ کە سەردەشتی تیرۆر کرد ھیچ گۆرانێک بەسەر عەقلیەتی سیاسیاندا نەگۆراوەو لە ھەشت سال دوای ئەو بەروارە ئامادەن ھەمان نەغمەی تر ھاوشێوەی ڕۆژنامەنووس سەردەشت کپ بکەن و بە ھەوڵی تیرۆری ڕابوون دووبارە پێیان وتین بنەماڵە و سەرۆک ھێڵی سوورن ھەرکەسێک بەجۆرێک بدوێت بە دەردی سەردەشت و رابوونی دەبەین و ھیچ گۆرانێک بەسەر عەقڵیەتماندا نەھاتووەو تینووین بە خوێنی ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ و کەسایەتی راستگۆ.
لە پەراوێزی ئەم وتارەشدا کاتی خۆپیشاندانەکان یەکێتی لە سلێمانی ڕابوون معروفی  ڕفاند و کە ئاشکرا بوو لای ئەوانە نەیان توانی ھیچی لێ بەسەربھێنن چونکە تەنھا پارتی نیە لە تیرۆری سیاسی بەشداربێت بەلکو یەکیتیش لە کوردستان دەستێکی بالای ھەیە و کە کاوە گەرمیانیش بەڵگەی قسەکانمە و قوباد تالەبانی کوڕی بنەماڵەی تالەبانی و جێگری حکومەتی ھەرێم خۆی لەسەر ئەو مەسەلەیە دوا لە ئەنجامی ململانێی نیوان مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە