دووڕویی مه‌سعود بارزانی له‌نیوان دوودایكه‌ شه‌هید دا

Monday, 27/08/2018, 10:13

6172 بینراوە


ئەم وێنەیە لە مێژوودا دەمێنێتەوە
پیاو و مندالەکانی لە پێش چاوی لەدەستی دەردێنن
مندالەکان رائەکات بۆ لای باوکی تا دواین جار مالئاوایی لێ بکات و جارێکی تر نایبینەوە ..جەنگ تەنها لێکدابڕانی ئازیزان و دووری یەکجارەکییە جەنگ مالوێرانی و غەمگینیە
هەمیشە لە جەنگدا سەربازەکان ئەکوژرێن کە هیچ بەرژەوەندیەکیان لە جەنگەکاندا نیە ، دەسەڵات و رژێمەکانیش براوەی جەنگن هەموشمان بینیمان پاش کوتاهی هاتنی جەنگ مسعود بارزانی چو بولای سدام حسن بو شان ماچ کرن .. تا ڵێرە نمونەکە روونە .
بەلام خو جەنگ نەبو !خۆ ئەوان سەربازیش نەبون ! 
ئەو هەژارانە لە ناو بیستان خەریکی کشتوکالکردن بون لەسالی 1983 گوندی بارزان زیلە عسکەریەکان هاتن و راپێچیان کردن بۆ بیابانی پرلەمەرگی ئازیزانمان
ئەم ژنە ناوی (خەمە ) حکیم پندرویی مزوری یە دانیشتوی گوندی بارزانە باوکی و برایەکانی هەڤالی مەلا مستەفای بارزانی بۆیەکتی سوفیت روسیا بون جگە لە مە لە یەک روژدا پیاوەکەی و کورەکانی، وە چەندین خزم و کەسی لەدەست ئەدا ئەم کارەساتە مەگەر تەنها بەسەر عیوب پەیامبەردا هاتبێ

وێنەی دووەم
ئەو ئافرەتەی جارجار دەرئەکەوێ لە tvیەکان کە سێ کوری بو ئەم خاکو نیشتیمانە کردە قوربانی و خاونی مەدالیای نوبلی بارزانی یە و ناسناوی دایکی شهیدانی کوردستانیان پێ بەخشراوە کە لە دواین دەرکەوتنی مسعودبارزانی دەستی ماچ دەکەت جونكه‌ له‌میدیاكان گه‌وره‌ كرا و له‌یه‌كیتی وه‌ورپا داوه‌تكرا و گه‌وره‌بوو بۆیه‌ مه‌سیودیش بۆریكلام ده‌ستی ماچ ده‌كا ، بو زانیاریتان من لەو شەرە بوم شەری زومار ئەم سێ برایە دوژمن دار بون لەیەک جیانەدەبون !
ئەو داعشانە لە گوندەکانی دەوروبەری زومار شەری پیشمەرگەیان دەکرد دەکوژران گوندەکەش دەگیرا پێشمەرگەش حەرەکە دەکرد بو گوندیتر ، کەچی ئەم سێ برایە دەمانەوە لە گۆندەکان لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی کەسێتی ، یکێک لەومالانە tnt کرابو سەرەنجام هەرسێ کیان بەداخەوە شهیدبون پاشان بەرپرسە سەربازیە کان فەرماندەکە بە هەلە هەوالیان دا مسعود بارزانی کە گوایە خەلک ئامادەیە روحی خوی فیدای بکات ئەوتە سێ برا بە یەکەوە شەهید بون بەرگریان لە خاکو وەتن کڕد 
لای ئیمە ی هاولاتی ئاسایی، شەهید شەهیدە دەبێ رێزی لێ بگردرێت بێ جیاوازی ئاێنی ،عشایری، ئەوەی بەرگری لە خاکو نیشتمان کردێبێت ولەو رێگایە شهید بوبێت خانەوادەکەی و کەسو کاری جێگای رێزن بەلام ئەوەی جێگای پرسیارە مسعود باررانی سەروکی پێشوی هەرێم هیچ‌ پرۆژەی پێ نەبوە بو شهیدانی کوردستان 
تەنانەت کەسێکی وەکو دایە خەم هەر ناناسیت 
لەم راپورتە دەمەوێت سرنجی ئیوە بزانم ئایا بوچی؟؟؟مسعود بارزانی پێشوازی لە خەم دایکی ئەنفالان ناکات تا لە خەمەکانی کەم بکات بە پێدانی مەدالیای بارزانی کە لای من ئەو مەدالیایە هیچ ئەرزشی نیێە بەلام لای خەلکەکە گرنگە 
بەلام کومەلێک پرسیار بۆم هاتونە پێش
ئایا مسعود بارزانی دەستی هەبو لە ئەنفاڵ؟
ئایا مسعود بارزانی سیاسەتی مالی محمود ئاغای باپیری پەیرەو دەکات ؟؟؟؟
ئایا نەدەکرا مەدالیای بارزانی و ناسناوی داێکی ئەنفالان بە خاتۆ خەم ببەخشرێت؟؟؟؟؟ 
بوچی بەس کور ۆ کچی خەلکی بارزان دەکوژرن و بە کوشتن ئەدەن ؟؟
بوچی پاراستنی مەسروڕ و وەیسی لەم 10 سالە یک زێباری یان لە سجن نەکردوە یه‌ک زێبار یان نەکوشتووە ؟
تەنها لە م چەند سالەدا 18 کوڕ و کچی بارزانی بەسناریوی جیاجیا کوژرانە،سجن کراون ،هەندەکیش هەلاتونە بو دەرەوەی وەلات ؟؟ وەک ئەدیب شێروانی ،سیامند لشکری،روستەم مێروزی،اسیر بارزانی ،کور و کچی شێخ ومەر شیروانی، مەلایەکی دولەمەری ،عبدالعزیز ،صدیق مزوری، چەندین ئافرەتی تر کە لە راپورتەکیتر بە تەفاسیل باس دەکەم 
بو معلوماتان بارزانی یەکان لە ئاژانسی پاراستن بەس کارمەندن قسەشیان ناروات تەنانەت نەزهەت حالی هیندەی شعبان چالی زیباری شتی پێ ناکرێت ... به‌لام خه‌لك راستیه‌كان نازانیت واده‌زانیت هه‌موو بارزانیه‌ك له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌لاتدایه‌ له‌كاتیكدا ئێمه‌ خه‌لكی بارزانین  به‌هۆی داخرانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌میدیا ئه‌وپه‌ری سوكایه‌تی و تاوان به‌رامبه‌رمان ده‌كرێ و كه‌سیش ئاگاداری نیه‌ و له‌سه‌رمان ناهیته‌وه‌لام وله‌ملاش مالی مه‌لامسته‌فا به‌خه‌لك ده‌لین ئێمه‌نه‌مینین سورانیه‌كان له‌ناوتان ده‌به‌ن له‌كاتیكدا بۆئێمه‌ی بارزانی ژیان دۆزه‌خه‌ و برونه‌ ناوجه‌ی بنارزان ببینن بزانن له‌گروپیكی كه‌می جوارده‌وروبه‌ریان زیاتر كه‌سی تر ده‌سه‌لاتی هه‌یه‌ و وه‌چ ده‌ستدریژی و تاوانیك به‌رامبه‌ر خه‌لكی ئه‌وناوجه‌یه‌ ده‌كر ێ كه‌سیش له‌سه‌ریان وه‌لام ناهیت
من پێم وایە فدراسیونی بارزانیەکان قوربانی دەستی مندالە کانی حەمایلن من یه‌کێکم  لەو قۆربانیانەم کە لە ژێر دەستی یان هەلاتوم بو دەرەوەی وەلات 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە