ڕێبوار خالید: بە یارمەتی بەڕێزتان، کاک نەوشیروان.......

Wednesday, 31/10/2018, 22:15

5114 بینراوە


بەیارمەتی بەڕێزتان، کاک نەوشیروان.......
گەیشتم و نەگەیشتمە بەر دەرگە سەرەکییەکەی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، هاوڕێ زۆر کۆنەکەی ناو ی ن ک م و کەم کۆنەکەی ناو گۆڕانم دی و بەرەو پیرییمەوە هات پاش سڵاو و هەواڵپرسین پێ وتم،
+ئەردە دەمزانی پیاوی تەنگانەیت و هەر دێیت بۆ پشتگیریمان! منیش وتم :
-نەخێر هاوڕێ خۆشباوەڕەکەم، هاتووم دەنگەکانم بەرمەوە!
+چی، دەنگی چی!؟ ماڵت ئاوا بێ قەد لە تونجە تەوس ئامێزەکانت ناکەوەی
_نەخێر، نە شۆخییە نە هەنەک، هاتووم ئەو دوو دەنگە ببمەوە کە لە دوو هەڵبژاردندا بۆ پشتگیریی لە بزونتەوەکەتان هەڵمدایە نێو سەندوقی دەنگدانەوە!
خۆت دەزانی من سێ جار دەنگم داوە! یەکەم دژ بەو کەسە بوو کە ئەمرۆی  بۆ خوڵقاندین، دوو جارەکەی تر بۆ ئێوە بوو، بۆ ئەوەی نەهێڵن ئەم ڕۆژە بخوڵقێ!
+باش ئەردە، هەرچەندە من بە گاڵتەی تێدەگەم، بەڵام بۆ دەنگەکانت دەبەیتەوە!؟
-ئاخر بۆ ئەوەی بە دەردی مەعشەری بەڵێی ڕیفراندەم نەچم، کە دەنگەکانیان برایە نێو تەنەکەی خۆڵەوە!! ئەمەم وت و ماڵئاواییم لێکرد و ڕۆیشتم بەرەوە ناوەوە.
+ئەردە، ئەمە واتای چییە! یانی پشتمان تێدەکەی!؟
 منیش ئاوڕمدایوە و بەدەم پێکەنینەوە وتم:-هاوڕێی ئازیزی ڕەنج بە باچووم، من نە پشت ئەکەمە حەق و نەدوای کڵاوی بابردوو دەکەوم و نە لە بازنەیەکدا دەخولێمەوە!!


هونەرمەندی هونەری تەشکیلی، ڕێبوار خالید
 ١٠/٢٠١٧


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە