کاتیك کەرێک دەبێتە سوڵتانی دارستان!

Tuesday, 04/12/2018, 1:24

7804 بینراوە


کەرێک، تەواوی گیانلەبەرەکانی دارستان مەجبوردەکا بەیانیان کاتژمێرشەش دەبێ لە خەو هەستن! هەروەها ئێوارانیش کاتژمێر شەش دەبێ بخەوەن! کاتی نان خواردنیش دەستوری بە هەموان دابوو کە دەبێ ٦ پارو نان بخۆن و گرووپی شەش کەسی بۆ خۆیان دروست بکەن. هەوەها کاتی وەرزیش کردنیش دەبوایە گرووپی شەش کەسی پێک بێنن!رۆژانە کارەکان بە باشی بەڕێوە دەچوون.
تا رۆژێک کەڵەشێرێکی ناو دارستان لە هەوایەیکی فێنکی پاییزیدا کاتژمێر پێنج و٢٠ خولەک دەستی کرد بە خوێندن!کەر ئەوەی بیستەوە وزۆر پەرۆش بووو گووتی: یاساکانی ئیـمە لە سەرووی تەواوی یاساکانی دیکەیە ولە هەموان کامڵترە!هەرکەس لەو یاسایانە دەرچێ وسەرپێچی بکا دەبێ سزا بدرێ.بۆیە لە مراسمێکی تایبەتدا کەڵە شێری بێچارەیان لە دارداو ئێعدامیان کرد!
تەواوی گیانلەبەرەکانی دیکە ترسان! بۆیە قەولیاندا بە باشی ڕەچاوی یاساکانی دارستان بکەن.ساڵ هاتووسآڵ چوو، کەر هێدی هێدی پیر دەبوو، نەخۆش دەبوو، لە مردن نزیک دەبۆوە.
شێرئەوەی زانی. چووبۆ دیداری کەرو گووتی: من وتاقمێک لە حەیوانەکانی دیکە دەماخواست لە دژی تۆ شۆڕشێک هەڵگیرسێنین! بەڵام پێمان باش نەبوو سیستمی دارستان تێک بدەین! ئێستێ پێم بڵێ،یاسای / شەشانە /ی تۆ چییە؟ بۆ چی ئەو یاسایەت داناوە؟ تۆ دەزانی زەختێکی زۆرت لە هەموان کردوە!
کەر لە جوابدا ئاوای بە شێر ی گووت: من بە خاتری کەریەتی خۆم ئەو یاسایەم داناوە!
!ئێووە بۆ ئەو هەمووە ساڵانە وەک / بزن / قەبوڵتان کردوە!
“ شڕۆڤەی بابەت”
مەبەست لە نووسینەوەی ئەو بابەتەسەروو هیچ بێ حورمەتیەک نییە بە دانیشتوانی باشووری کوردستان.چون لەوبەشە لەواڵات خەڵکێکی دڵپاک ودڵسۆزی تێدا نیشتە جێن.لە مێژووی مرۆڤایەتیدا گیانلەبەرێکی وەی/ کەر / لە خزمەت زیاتر، هیچ خراپەیەکی بۆ مرۆڤ نەبووە.کەچی هیشتا خەڵكانی نائاگا کاتێک بخوازن بێ حورمەتی بە کەسێکی دیکە بکەن دەڵێن: ئەو کەسە وەک کەر دەچێ!
کەر ئەو گیانلەبەرەیە کە لە پەڕتووکی پیرۆزی /ئاوێستادا / باسی کراوە و دەڵێ: کەر تەمەنی لە نێوان ١٥ تا ٤٠ ساڵ دایە. بەداخەوە لە کتێبی قورعاندا ڕێک بە پێچەوانە باسی کەر کراوە ودەڵێ: کەسێک کە خاوەنی زانستە وکاری پێناکا وەک ئەو کەرە دەچێ کە باری کتێبی لە سەر پشتە!
هەروەها لە لێکۆلێنەوەی بیرمەنداندا هاتووە،کەر بە هۆشترین گیانلەبەری ماڵییە کە تەنانەت لە پشیلەو سەگ باهۆشترە!من بە شێوەیەک لە شێوەکان دەخوازم بابەتەکە وەرگێڕمە سەرئەو دەسەڵاتەی کە لە سەرناوی کوردو کوردایەتی باشووری کوردستانی بە زەبری چەک وپارە داگیرکردوە، بنرخێنم.
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وەتی هەن هیچکات هیچ قازانجێکیان نە بۆ کورد هەبووە، نە بۆ دونیای مرۆڤایەتی.ئەوە ماوەی ٢٨ ساڵە چەپ وڕاست خوێنی خەڵک دەمژن وخاکی کوردستان هەڕڕاج دەکەن. سەر دێڕی بابەتەکە سرنجڕاکێشە،کاتێک کەرێک دەبێتە سوڵتانی دارستان! ئەوە حیکایەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییە کە بوونەتە سوڵتانی زۆرە ملێی ئەو خاکە سووتاوە.رۆژانە هەنگاو بە هەنگاو دەچنە ژێرچۆکی دوژمنی کوردوخوێنی هەزاران شەهید هەرزانفرۆش دەکەن بۆ مانەوەی خۆیان.
سێ تایبەتمەندیی دە/ کەر / دا هەیە کە سرنجڕاکێشە.ئەویش ئەوانەن.
یەک: کەر هیچکات هەڵەیەک دووپات ناکاتەوە.
دوو: لاقی دووجار ناخاتە ناو قوڵكەیەک!
سێ:ئەگەر یەکەمجار لە ماڵی خاوەنەکەی بچێتە چۆلگە وسەحراوبگەڕێتەوە، رێگا فێڕ دەبێ وهەڵەناکا!
بەوردی سرنج بدەنە ئەو سێ تایبەتمەندیە کە دە کەردا هەیە.کام یەک لە بەرپرس وسەرۆک وکار بەدەستی ئێستای باشوری کوردستان ئەو سێ تایبەتمەندیەی تێدا بە دی دەکرێ؟لەوەتی بنەماڵەی بارزانی هەن،داییم هەڵە مێژووییەکانیان دووپات دەکەنەوە.لەوەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی هەن،هیچکات ڕێگای رزگاریان بۆ نەدۆزراوەتەوە. چون نۆکەری دوژمن بون.
ئەو تایبەتمەندیانە کە لە کەردا هەیە،لە بەرپرسانی باشووری کوردستاندا نابینم.ئەوانە وەک کەریش نین، بەڵام خۆیان وەک سوڵتانی دەستڕۆیشتوولە سەر خەڵكی هەژار نیشآن دەدەن. لە دەرەوەی وڵات ترسنۆک وبێ ئیرادەن، کە چێ لە ناو خۆی وڵات وەک شێر خۆیان نیشآن دەدەن.بە دواوای لێبوردن لە خەڵكی فیداکاری وڵات کە نابێ لە بابەتەکەم خراپ تێبگەن. مەبەستی بن تەنیاو تەنا، بنەماڵەی کوردکوژی بارزانی وتاڵەبانییە.

سندوقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە