هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


پێنج هاوپەیمانێتی گەردونی و ئێلومیناتی

Sunday, 16/12/2018, 9:47

12851 بینراوە


ئەم بابەتە زۆر زیاتر هەڵدەگرێت لەوەی کە من ئێستا بڵاوی دەکەمەوە ، بەڵام هەوڵ دەدەم کە کورتەیکی بابەتە گرنگەکان بڵاو بکەمە تا ئێوەی خوێنەریش بێ بەش نەبن لەم زانیاریانە.
دەیڤد واڵکۆک نوسەرو لێکۆڵەرەوە لە کەیسی بێگانەکانی دەرەوەی زەوی، چەند کەسێکی هەبوو لە ناو دەزگاکانی موخابەراتی ئەمریکی  کە زانیاریان پی دەدا لەسەر کەیسی بێگانەکان و کارو چالاکیەکانیان لەسەر زەوی و هەسارەی مەریخ و مانگ.
ئەم زانیاریانە هەمووو نهێنین و ناوی کەسەکانی دەزگای موخابەرات پارێزراون لەبەر گرنگی باسەکە، هەر کەسێک لەسەر ئەم باسە زانیاری درکاندبێت لە ئەمریکادا کوژراوە بە حادیسەی سەیارە، یان خۆکوژی تەمومژاوی، یان کوشتن بە گولە..
لەم سیمینارەی دەیڤید واڵکۆک دوو کەس دێنە بەر کامێراو باسی ڕوداوە نهێنیەکان دەکەن لەسەر بونەوەری دەرەکی و تەکنەلۆژیای وەرگیراو لەو بونەوەرانە..
ئەم دوو کەسە یەکێکیان ناوی ئێمڕی سمیثەو ئەوەی تریان ناوی کۆری گود.. کۆری گود کاری کردوە لەم پڕۆژانەدا لە تەمەنی ٦ ساڵیەوە و گەشتی کردوە بۆ هەزارەها هەسارە لە کۆمەڵی خۆری خۆمان و کۆمەڵی خۆرەکانی تری گەردون..
ئێمڕی سمیث دکتۆری توێکاریە و ئەمیش دەڵێت تا ئێستا توێکاریم کردوە بۆ زیاتر لە ٣٠٠٠ بونەوەری دەرەکی لە بنکەکانی سەر زەوی و بنەکانی مەریخ و سەر مانگ..
پرسیار ئەوەیە چۆن ئەم دوو کەسە نەکوژراون؟
هەردوکیان زیاتر لە جارێک تەقەیان لێ کراوە، هەردوکیان زۆرینەی کەس و کاریان لەدەست داوە لەسەر باس کردنی ئەم کەیسە.. بەڵام کۆری گود کەسی نێوان مرۆڤو بلو ئەیڤیەنە و ئێستا ناتوانن بیکوژن لەسەر داوای بێگانەکان.. ئێمڕی سمیث کە موچکەی ساڵانە دەگەیشتە سێ ملیۆن دۆلار و باشترین ڤێلای هەبوو ئێستا بێ پارەو بێ لانەیە.. لە دادگا تا ئێستا ٧ کەیسی بردۆتەوە لە و کۆمپانیایەی کە کاری بۆ دەکردن لە پڕۆژە ڕەشەکاندا، پاش بڵاو کردنەوەی زانیاریەکانی ئێمڕی، ٥٠ جۆر ئامێری تازە بۆ چارەسەری نەخۆشی خرایە بازاڕەوە لەبەر ئەوە ئێمڕی باسی کردبوو..کەواتە تەکنەلۆژیایەکی زۆر بە دەست هاتوەو لێمان شاردراوەتەوە.
واتە باس کردنی ئەم بابەتە وا دەکات بە زووی زانیاریە شارەوەکان و تەکنەلۆژیا شاراوەکان ئاشکرا بکرێت بۆ تەواوی مرۆڤایەتی...
ئەمەش بابەتەکەیە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و وەک پەرتوکێکی ئەلەکترۆنی لەسەر ماڵپەڕی کوردستانپۆست دایدەنێم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە