ئیلهام ئەحمەد بەخووڕ گریا

Monday, 04/02/2019, 23:47

8457 بینراوە


هاوسەرۆکی هەسەدە لەکاتی هاتنی بەشێوەکەی فەرمی بۆ ئەمریکا لەبەردەم سەرۆک ترامپدا خۆی پێ نەگیراو دەستی کرد بەگریان. ئەمە مانشێتی زۆربەی میدیاکانی باشوورە. جا بابزانین بۆچی بەم شێوەیە ئەم هەواڵە بڵاو کراوەتەوە.
میدیا لەباشوور یەکێک لەئەرکەکانی تێکشکاندنی کەسایەتی کوردە. هەر بۆ نمونە لەکاتی جەژنەکاندا وەیان کاتێ ڕوماڵی کاری خێر و هاوکاری کردنی خەڵکانی هەژار و لێقەوماوان و پەنابەران،ئەم میدیایانە تەنها کوڕازانەوە و شین و شەپۆڕی هاوڵاتی کورد بڵاو ئەکەنەوە و زومی ئەخەنە سەر وە مەبەستیان تەنها سووککردن و تێکشکاندنی مرۆڤی ئێمەیە. 
میدیای باشوور سەراپای میدیای حزبین و لەژێر هەژموونی ئێران و تورکیان وە میت و ئیتلاعات بەڕێوەی ئەبەن،وە کاری ئەم دوو داگیرکەرەی کوردستان جگە لە دزین و ‌قڕکردنی میلەتی کورد،جگە لە ناردنی خۆراکی ئێکسپایەر و دەرمانی بەسەرچوو،لەڕێگای ئەم میدیا حزبی و ئەهلیانەوە ئەوەندەی تر خەڵکی ئێمەیان لەخشتە بردوە و کار بۆ ئەوە ئەکەن کەسایەتی کورد نەهێڵن و سووک و چرووک نیشانمان بدەن.
مەلا بەختیار لە زیندان دەست ئەکا بەگریان و ئەڵێ؛من بکوژن واتا مناڵەکانم بێ باوک ئەبن. عەلی عەبدوڵای پارتی چەند جامانە سوورێک تێر شەقی ئەکەن ئەویش دەست ئەکا بەگریان و ئەڵێ لێم ببورن . ئەمە کلتووری حزبەکانی ئێمەیە و ئەیانەوێ هەمان شت کەلەشاخ فێری بوون ،فێری خەڵکی باشووری بکەن و بڵێن گریان ئاساییەو مرۆڤ تێک شکاندن نیە. ئەم جۆرە کلتوورە لە دیدی پەکەکە و ڕۆژئاڤا بەدی ناکرێ. ئەوان کاتێ شەهید بەرەو گۆڕستان ئەبەن بە هەلهەلە و گۆرانیەوە ئەینێژن، لای ئەوان مردن ژیانە نەوەک پێچەوانەکەی. هەر بۆیە ئەڵێن(بەرخودان ژیانە).
ساڵح موسلم ئەڵێ(نەبە ئەمریکامان ووتوە وەرن، وە نەپێشیان ئەڵێن بڕۆن). ڕۆژئاڤا جارێکی تر کەسایەتی کورد بە گشتی و کچان و ژنانی کوردیان فێری پێکەنین و خەندەی سەر لێو کردەوە. ئەوان جیهانیان فێری لێبووردەیی و گەورەیی و جوامێری کرد. ڕۆژئاڤاو پەکەکە و باکوور واتا خەبات بۆ بنیات نانەوەی میلەتی کورد و داڕشتنی مێژووەیەکی نوێ کە دوورە لەتێک شکاندن و کڕووزانەوە. ئاخر میدیای باشوور پێیان ناخۆشە ئەمریکا بە فەرمی ڕۆژئاڤا دەرگای کۆشکەکانی ترامپ ئەخرێتە سەر پشت و نایەڵن مەسعودی جاش ئەردۆگان بەهیچ شێوەیەک بێتە ئەمریکا و ترامپ ببینێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە