لە ئاوابووندا بەرەو لوتکە دەڕوانێت

Sunday, 21/10/2007, 11:36

14362 بینراوە


وتارێکی عەلی حەمە ساڵح دژی نەوشیروان مستەفا ساڵی ۲۰۰۷ نوسراوە پێش ئەوەی گۆڕان دروست بێ بە ئیعازی پاراستنی پارتی نوسراوە
بەدوا داچوون و خوێندنەوەی : عەلی حەمە سالح
لە ئێستادا نەوشیروان وازی لە بەرپرسیارەتی ھێناوە ئەگەر یەکێتی بکەوێتە حالەتێکی نائاساییەوە دوورنیە ئەو بە ھەمان ھەناسەی پشت ئاشان و شەری ناوخۆ ئامادەی ئەوەی تێدایە بێتو وەک پێشمەرگەیەکی یەکێتی بێتەوە مەیدان ، ھەر ئەم پەیوەست بوونەی نەوشیروانیش وایکردووە ئەم لایەنانەی لە دەرەوەی یەکێتین بە گومانەوە سەیری پرۆژەکانی نەوشیروان بکەن ، وە ئەوان لەو بڕوایەدان ئەگەر یەکێتی نەبێت نەوشیروان ئەم قورساییەی ئێستای نابێت و لە دەرەوای یەکێتی ناتوانێت ببێ بە ژمارەیەکی کاریگەر ، ھەر بۆیە ھەموو ھەنگاوێکی بەم ئاراستەیە بە مانۆر لە قەلەم دەدرێت ، ئەگینا وەک ئەندام لەگەر یەکێتی دایە و تەنانەت بیرکردنەوە و لەوەش کە بە ھێزەو بەگەرێتەوە بۆ بەرپرسیارەتی لای نەوشیروان وجوودی ھەیە
لەونیەیە بەپێی ھەندێک پێوەری سیاسی بەشێکی ئەو ھەنگاوانە کە نەوشیروان لە رابردوو ناویەتی ھەنگاوی گونجاو نەبن و بەشێکشیان کاریگەری ئیجابی ھەبووبێت، ھەنگاوەکانیشی چەند تایبەت مەندیەکی وایان تێدایە کە شایەنی ئەوەن لەسەری بووەستین
ئەگەرچی شارەزایەکی باشی سیاسی ھەیە بەلام لە روانگەی جۆرا و جۆرەوە گەلێک جار ھەلوێستی دژە بەیەکی لێ بینراوە کە لەگەر سیاسەتکاریکی خۆراگر یەک ناگرێتەوە بەپێی بیرورای ھەندێ لە سەرکردەکان نەوشیروان چەند لەکاتی سەرکەوتن لە خۆ بایە و بەو ئەندازەیەش لە کاتی دۆرانەکان شھرەز و ئالۆزە ، زوو زوو نا ئومێد دەبێت ، ئەگەرچی زۆربەی جا ھۆکارەکانی شەری ناوخۆی لەسەردەمی شاخ و شاردا کەوتۆتە ئەستۆ.

گۆڤاری بزاو - ژمارە ۱۹ - ۲۱ ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰۷

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە