لاپەڕەیەک لە بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەک

Sunday, 24/02/2019, 23:21

8605 بینراوە


دەگەڵ مەلا مستەفای بارزانی:
چما کەس دوێرێ بڵێ:زۆربەی هەرە زۆری ئەو کەسانەی کە وەک سەرکردەی حیزبی خەباتیان کردوە،سەرهەڵدانەکانی کوردیان بەرەو شکست بردوە تا سەرکەوتن.مەلا مستەفای بارزانی نەیدەزانی کۆریای باکوروکۆریای باشوورلە کوێی جوغڕافیای ئەو جیهانەن،کەچی خەڵكی ساویلکەیان فێرکردوە کە مەلا مستەفا بەشداریی لە شەڕی ئەو دووکورەیەداکردوە!
سەرکردە دۆڕاوەکانی ئەوکات وئێستێش شاعیرونووسەرورووناکبیری گوێ لە مستیان دەوێ.کەس بۆی نییە بڵێ: زۆربەی هەری زۆری ئەو سەرکردانە دوای بە کوشتدانی هەزاران کوردی بێتاوان وسەدان ماڵوێرانی لە کۆتاییدا یان فریویان خواردوە یان خۆیان رادەستی دووژمن کردوە.!
خانی لەپ زێڕین،سمکۆی شکاک، شێخ مەحموود،قازی محەممەد،شێخ رەزا،مەلا م،ستەفای بارزانی، قاسملوو...و زۆر سەرکردەی دیکە کە من لێڕە ناوەکانیان نانووسم!لەو سەردەمەشدادوو بنەماڵە ٢٨ ساڵە بە زەبری چەک وپارە باشووری وڵاتیان داگیرکردوە ودەڵێن: ئێمە سەددام نین وازوو یەخەتان بەرنادەین!
"زرار سلێمان بەگ دەرگەڵەیی کێیە؟"
خەڵكی باشوری کوردستانە،هەڵكەوتەی گوندی ماویلیان کە دەکەوێتە رۆژئاوای گوندی دەرگەڵە.باوکی کەسێکی ئاغاودەرەبەگ بووە.بەڵام بۆ خۆی ئەندامی چالاکی حیزبی شیوعی بووە بۆ ماوەی پەنجا ساڵە ناو کوردستان ودەرەوەی وڵاتیش خەباتی کردوە ورەنجێکی زۆری کێشاوەوتاڵی سوێری رۆژگاری زۆر چێژتووە.
کاتی خۆی کە بارزانیەکان روویان لە شاری مهاباد کرد،زراریش دەگەڵ ئەوان هاتۆتە مهاباد وبەشدار بووە لە دامەزراندنی کۆماری مهاباد وشەڕی لە سەرکردوە.دوای ئەوەی کە کۆماریان بۆ دامەزراندین وپاشآن لێیان رووخاندین، وێڕای مەلامستەفاوئەوانی دیکە پەراوازەی یەکیتی سۆڤیەت بووە.
لەوێش کارو خەباتی کردوە دەرسی خوێندوە، زۆر جاریش هیچکات دەگەڵ مەلا مستەفا هاودەنگ وهاوبیر نەبووە. زۆر جار رەخنەی لە ئاکارەکانی مەلا گرتووە.دوای ١٤ ساڵ ئاوارەیی دەگەرێتەوە باشووری کوردستان وهەمیسان وەک کەسایەتیەکی شیوعی/کومونیست / دووبارە دژی دەسەڵاتی ناوەندیی لە بەغدا دەجەنگێ.
دوای پەنجا ساڵ کاروتێکۆشآن دەست دەداتە پێنووس وبیرەوەریەکانی خۆی لە  ٣٩٨ لاپەڕەدا بڵاو دەکاتەوە ورووی زۆریەک لە راستیەکان نیشآنی گەل دەدا.من لەو بیرەوەریانەدا تەنیا یەک لاپەڕەو چەند رستەم هەڵبژاردوە.ئەو چەند دێڕە زۆر بە باشی فکرو ڕامانی مەلا مستەفا لە ئاست کۆمارو بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمارە وشەخسی قازی محەممەد لە
شآری مهاباد بە ئێمە نیشآن دەدا.
"مەلا مستەفا چۆن وەدەنگ هات!"
مەلا مستەفا دەچێتە گوندەوێرە. بە رەییس عێزەتیان گووت مەلا دەخوازێ تۆ ببێنێ. ئەویش دەڵێ: ئەگەر پێتان نەگووتبایەم نەدەچوومەلای.کاتێک مەلامان بینی باسی شەڕەکانی ورمێی بۆ کردین. لە دواییدا ڕەییس عێزەت گووتی: بە پەرۆشەوە دوێنێ نا پێرێ قازی محەممەدوئەوانەی دەگەڵی بون لە سێدارە دراون!
مەلامستەفا زوو وەدەنگ هات وگوتی: تۆ بۆ پەرۆشی؟ حکومەتی ئێڕان بە خایین تاوانباری پێناسە کردون!هەروەها زیاتریش دەبارەی ئەواندا دوا!
رەییس عێزەت کە ئەو قسە ناخۆشەی لە زاری مەلا مستەفا بیست ڕۆییشت ونەگەڕآیەوە! بە بێ ئەوەی خواحافیزیان لێبکا.
حەمەدئاغا گووتی: عێزەت بۆ کوێ ڕۆیی بۆ نەگەڕآوە؟
حەمەدئاغا گووتی: بێ گومان لە قسەکانی مەلا مستەفا نیگەران بووەلە بەر ئەوە ماڵ ئاواییشی لێ نەکردین.
ئەوجار مەلا مستەفا پرسی: ئەوە عێزەت چی لێهات دیار نییە؟
فەقێ حەسەن گوتی: ئەزبەنی وادیارە لە قسەکانی تۆ کە دەربارەی قازی محەممەد کردتان نیگەران بووە. بۆیە گەرآوەتەوە گوندی حەسەن نوران.
مەلا مستەفاش بە زەردە خەنەوە گووتی: ئەو ئەفەندیانە بەو راستیە من پێیان دەڵێم زۆر پەست دەبن هیچ دڵخۆش نین بەو راستیەی دەیان خەمە روو! ئەوان هەردەم بارگرانی سەر شآنی ئێمە بون / مەبەستی بەرپرسانی کۆمارە /!هەروەها زیاتریش لە سەر ڕۆیی.
" بۆ کوردی وشیار”
مەلامستەفاو بنەماڵەکەی هیچکات بۆ سەرکەوتنی کۆماری کوردستان لە مهاباد تێ نەکۆشآون.هاتنی ئەوان بۆ شاری مهاباد بە بێ ئیزن بووە.مرۆڤ کاتێک ئەو قسانەی سەروو دوخوێنێتەوە ئەو جار دەر دەکەوێ ئەوانە چۆن بۆ مانەوەی خۆیان ودەسەڵاتی بنەماڵەوهزری خێڵایەتی حەولیانداوە.سرنج بدەنە ئەو قسانە من شڕۆڤەی ناکەم بۆ خۆتان لێکی دەنەوە.هاوڕێیەکانی بە لە سێدارەدانی قازی وبەرپرسانی دیکەی کۆمار پەرێشآن بون بەڵام مەلا دەڵێ: ئێوەبۆ پەرۆشن؟
دەوڵەت ئەوانەی بە خیانەتکار تاوانبار کردوە! راستیەکان لە من ببیسن ئەفەندیەکان!
ئەوەش هەڵویستی کاک مەلا مستەفای بەرازئانی لە ئاست خوێنی شەهیدان وبەرپرسانی کۆمار.مەلا قازی محەممەدی بە خەیانەتکار پێناسە کرد وگووتی: دەهەزار تفەنگی داوەتەوە بە شای ئێران. کە چی بۆ خۆی لە ساڵی ١٩٧٥ دوای ئەوەی هەزاران مرۆڤی کوردی بە کوشتدا،بە شەو سنوری کوردستانی بڕی وهەڵاتە ئامریکا.!
" کورتەیەک لە ژیاننامەی نوسەری کتێبی بیرەوەریەکانم”
لە ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی ماویلیان سەر بە قەزای رەواندزلە دایک بووە. لە بەهاری ساڵی ١٩٤٣ بووە بە سەرباز لە سوپای عێڕاق.پاشآن حکمی ٢ساڵ زیندانیی بۆ دەرچووە.لەساڵی ١٩٤٦ لە ریزی سوپای عێڕاق هەڵاتووەو کۆمەڵێک چەکی بردون وچۆتە ریزی سوپای میللی کوردستان.
دوای تێکچوونی کۆماری مهاباد دەگەڵ مەلا مستەفا وئەوانی دیکە بەرەو سۆڤیەت ڕۆیشتووە وزیاتر لە دوازدەساڵ لە سۆڤیەت ماوەتەوە.لەساڵی ١٩٥٩ گەرآوەتەوە نیشتمان وبۆتە مامۆستا.پاشآن لە راپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١ بەشداریەکی کاریگەری بووە لە رزگارکردنەکەی شآری هەولێرو کەرکوک.
بەڕێز زرار، لە ماوەی پەنجا ساڵ تێکۆشانی خۆی هەم لە لایان دەوڵەتی ناوەندیەوە ئازار دراوەوتووشی دەربەدەری بۆتەوە، هەمیش لە لایان بنەماڵەی بارزانی داییم لە ژێر زەختووگووشآروهەڕەشەدا بووە.من لە ڕێگای کتێبەکەیەوە دەگەڵی ئاشنا بوم.هیوادارم لە ژیاندا مابێ وبە سڵامەتی تەمەنی تێپەڕێنی. خوێندەنەی کتێبەکەی بۆ هەر کەس پێویستە،چون ئەو کتێبە سەرەتا لە باشووری کوردستان بە چآپ گەیی، بەڵام پاشآن زەبری قەدەغەی بنەماڵەی بارزانی کەوتە سەری وسەرجەم ئەو کتیىەیان کۆ کردوە.!ئیدی ئەو کتێىە هاسان وەگیر ناکەوێ.ئەگەر سەددام ئەو کارەی بکردایە جێگای گازەندە نەبوو، بەڵام بنەماڵەی بارزانی بۆ ئەو کارە دەکەن؟ لە چی دەترسن؟
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە