کیژی نەورۆز

Wednesday, 03.20.2019, 19:25

7224 بینراوە


بە بەرزیی "شاهۆ"بەفر باریوە
هەورامان بەرگی بووکی پۆشیوە
بڕوانە "تەتە"، "داڵانی"،"ڕشکاو"
ئەگێڕن بەزمی شایی تا "ئێڵاو"
هەموو پێکەوە هەڵپەڕکێیانە
ئەبەخشن مژدە بەم کوردستانە
ئەڵێن: دە ڕابن ،خەڵکە بەهارە
شایی مەزنتر، چاو ئینتیزارە
ئەمساڵ بەهارمان سەدڕەنگ ئەنوێنێ
کیژی نەورۆزیش خۆی ئەخەمڵێنێ
ئەڵێ: خەم لاچۆ،بەسیەتی ئازار
ئەمڕۆ نا ،سبەی،هەر دەبین ڕزگار

وشەیەک: ئەو چەند ناوەی لە نێو جووت کەواندا هاتوون،ناوی چەند لووتکە و چیایەکی سەرکەشی هەورامانن.هەروەها تابلۆ هونەرییەکە،بەرهەمی شێوەکاری بەناوبانگی کورد "ڕێبوار سەعید"ە.




(دەنگدراوە: 0)