ڕاھیبەکانی پەرستگای گەندەڵی

Friday, 29/03/2019, 21:12

35010 بینراوە


مرۆڤ گەر داشۆراو بوو لە فکر
گەر نەتوانێت بگات بە مەعریفە
ئەوە ناگات بە لۆژیک
جا لەژێر ھەر ناو و چەمکێک خۆی حەشار دابێت،
گرنگ نیە ناوت ڕۆژنامەنووسە یان ڕۆشنبیر!!
 دەبیت بە تاکێکی بەرژەوەند خواز و خۆپەرست و دارەدەستە..
دەکرێت خۆت ئاگادار نەبیت، بەڵام دەبیت  بەیاری دەستی دەسەڵات چونکە ھەروەک ووتم  ماھیەتت دەبێت بە پوچ، پوچگەرایی سەرتاپای ژیانت داگیر دەکات.
بەکارت دێنن بۆ مەرامی خۆیان.
ڕەنج سەنگاوی تۆ نەک پاڵەوان و فریاد ڕەس نیت بەڵکو تۆ بەشێکی سەرەکی لە تێکچون و شپرزە بوون وێرانکردنی سیستەمی کۆمەڵایەتی و ئابووری ھەموو کایەکانی ئەو قەوارەیەی ناوی دەوڵەتە یان ھەرێمە.
گەر بپرسن کارێکی چاکە بەئاگا ھێنانی خەڵک لەم دۆخە!!منیش دەڵێم کارێکی ئێجگار پیرۆزە بەڵام نەک لەژێر چەتری حزبانێک کە خۆیان ھۆکارن بۆ ھەموو ئەو کارەساتەنەی یەخەی ئەو کۆمەڵگەیەی گرتووە..
گەورەکانی پەرستگای گەندەڵی چەقۆ بەدەستن سەری یەکەکەمان دەبڕن و دەمانکەنە قوربانی پەرستگا دوایش بە فرمێسکی تیمساحی و بە نمایشی ڕاھیبەکانی پلەی خوارەوە پێمان دەڵێن سەربڕین کارێکی خراپەو ئازار بەخشە!!
ڕەنج تۆ ڕەنج نیت بەڵکو تۆش بارێکی قورسی بەسەر شانی ئەو کۆمەڵگە بەمێگەل کراوە.. تۆ پاڵەوانی بەرەنگار بوونەوەی دەرمانی ئێکسپایەر و ماددە ھۆشبەرەکان نیت! بەڵکو تۆ بەشێکی لەو وێرانیە.. 
تۆ بەکاردێیت لەشەڕی نێوان دوو باڵەکە!! تۆ بەکار دێنن بۆ سڕ کردنی ئەو کۆمەڵگەیە تاوەکو تۆ و ئەمسالت و کۆمەڵگە دوورکەونەوە لەجەوھەری کێشەکانی کۆمەڵگە!! لەھەمووی کارەساتر بانگەواز بۆ نێچیرڤان بارزانی دەکات ؟؟!! 
وەکو ئەوە وایە نێچیرڤان بارزانی و دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە لە دوورگەیەکی دوور حوکمڕانی ئەو ھەرێمە بکەن و نەزانن چی دەگوزەرێت!!! 
ئەوەی دەگوزەرێ بەشە ھەرسەرەکیەکەی ئەقلیەتی دەسەڵاتدارانی ھەموو دیکتاتۆرەکانە.. ئەوان کۆمەڵگە بە پلان بێ ھۆش و سەرخۆش دەکەن.. تۆش ڕاھیبە خۆپەرستەکەی و دەرگاوانی پەرستگاکەی..
 دوای سەربڕینمان تۆ پێستمان دەبەیت بۆ دەباخ خانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە