ئەمریکا دژی ئیران تاوتوێ ناردنی هێزی زیاتر دەکات بۆ ناوچەکە

Monday, 17/06/2019, 21:20

30873 بینراوە


سەرچاوەیەکی فەرمی ئاگادار ڕایگەیان: لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی سەڕۆکی ئەمریکا دوای بە ئامانج گرتنی دوو کەشتی بازرگانی بارهەڵگری نەوت لە گەرووی هورمز بڕیار دراوە ئەمڕۆ تاوتوێ ئەوە بکەن کە ئایا ئەمریکا دەبێت هێزی سەربازیی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرت یان نا.
باتریک شاناهان وەزیری بەرگری بە وەکالەت لە کۆبۆنەوەی ڕۆژی هەینی گوتی: کاتێک کە سەیری دۆخەکە دەکەین، کەشتی نەرویجی و یابانی و سعودی و ئیمارات لە ١٥% نەوتەکەیان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ دنیا دەنێرن، بۆیە پێویست دەکات نەهێڵین بارودۆخەکە بەرەو خراپتر بچێت بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت لەم دۆخەدا پشتیوانی و پارێزگاری لە بەرژەوەندیی نێونەتەوەییە بکەین".
سەرچاوەیەکی فەرمیی ئاگادار ڕایگەیاند: کە وتووێژ دەربارەی گرنگی ڕووبەڕو بوونەوەی مەترسیکانی ئیران دەبێت و هەڵسەنگاندێک کە چەند هێز پێویستە بۆ ئەوەی بەو هەنگاوە گرنگە هەستێت.
وتووێژکردن دەربارەی ناردنی هێزی زیاتر لەم قۆناغەدا مەبەست هێزی پیادەی سەربازیی نییە، ئەڵبەتە میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە ناردنی هێز بە مانای ناردنی تەقەمەنی، موشەک و کەشتی سەربازی زیاتر دەبێت.
مانگی ڕابردوو ئەمریکا هێزی زیاتری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد، چەند کارێکی تیرۆریستی بەرامبەر بە کەشتی بازرگانی گواستنەوەی نەوت لە گەڕوی هورمز ئەنجامدرا، سەڕۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بە ڕاشکاوانە و بە بەڵگەوە ڕایانگەیاند، کە ئیران تاوانبارە و ئەم کارەی ئەنجامداوە و بەرژەوەندیی دنیای لە ناوچەکە خستۆتە مەترسیوە. ئەم دۆخە بووە هۆی هەڵکشانی گرژیەکانی نێوان ئیران و ئەمریکا، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کە لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی سەڕۆکی ئەمریکا کۆببنەوەوە بۆ تاوتوێ کردنی ناردن یان نەناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژ بە ئیران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە