لە دواهەمین باعە باعی ترەمپ تێناگەم

Monday, 01/07/2019, 0:08

19340 بینراوە


کاک سەردار عەزیز لەسەر پەیجی خۆی لە فەیسبوک بەزمانی عەشایەری نوسیویەتی ؛ ترەمپ پیاوە.
کاک سەردار عەزیز کە دەیەوێت زمانی دیبلۆماسی و باسی کۆنفرانسی جیهانیمان بۆ بکات باشتر، وایە پێش هەمو شتێک زمانی عەشایەری خۆی بگۆرێت بۆ ڕێزگرتن لە کچە شەرەڤانەکان.

ترامپ وەک هەمومان دەزانین کابرایەکی بازرگانە، (کورد و عەرەب و فارس و تورک)، ئەگەر سودی بازرگانی تیا نەبێت، بۆ ئەو تورێک ناهێنن، بەڵام مەبەستی چییە کاتێک کە دەلیت؛ (ئۆردوگان ویستویەتی کوردانی ڕۆژاوا لەناو ببات من نەم هێشتوە.) بۆچی لەم ساتەدا ئەم وتەیە ئەدرکێنێت، ئەو وەک سەرۆکی ئەمەریکا و پیاوێکی بازرگان هەرگیز وتەیەک بە خۆرایی ناڵێت، بۆچی و بە چ مەبەستێک لەم کاتەدا ئەم قسەیەی درکان؟
یەکێک لەسەر پەیجی خۆی دەڵێت، گوایە نامەیەکی بۆ ترەمپ ناردوە و ترەمپیش وەڵامی داوەتەوە. بێگومان هەمو کەس دەزانێت ئەو نامەیە، نامەیەکی خەیاڵیە و خەڵکی لێیان بووە بە راستی، چونکە لە وەڵامی نامەکەدا، ترامپ و ئەمەریکا بەشێوەیەکی زۆر ورد باسی کوردوستان و پارتە سیاسیەکان و بەرهەم ساڵح دەکەن وەک ئەوەی موشکیلەی ئەمەریک، کوردستان بێت.
ساڵانی هەشتا لە شارێکی ناوەراستی فەرەنسا پێشانگایەکی هونەریم کردەوە، ڕۆژنامەنووسەکە، کاتێک زانی من کوردم، ویستی بزانم رام چییە بەرامبەر بە و ناوچەیە، هەرچەندە من کەسێکی سیاسی نیم و سیاسەت ناکەم، بەڵام پێم وت: بەم زوانە موشکیلەی ئیسرائیل و فەلەستین دەگوێزنەوە بۆ کوردستان. ئەوەی کە پێی دل گران دەبوم لەو سەردەمەدا ئەوە بوو، کە کاتێک بە زۆر کەسم دەوت من کوردم، دەبوایە بۆم روونبکردنایەتەوە، کە کورد چییە و موشکیلەی چییە، کەس کوردی نەدەناسی، بەڵام هەموو ئێوارەیەک لە تەلەفزوێندا باسی فەلەستین دەکرا، بێگومان هەموومان دەزانین هۆکارەکانی چین! چۆن ئەم چوار ولاتە پەیوەندیەکی بازرگانی و ستراتیژی بەهێزیان هەیە لەگەڵ ئەوروپا و ئەمەریکادا، بۆیە نەدەبوو باسی کورد بکرێت. هەر بۆیەش ئێستا، کە باسی کورد دەکەین لەبەر ئەوەی کە پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا لەگەڵ ناوچەکەدا کەوتونەتە باری کریزەوە، لەهەمان کاتدا دەزانن، تورکیا خۆی ئامادە کردوە بۆ دەستگرتن بەسەر ویلایەتی موسڵدا بە پێی ڕێکەوتنی لۆزان، بەڵام بۆ لەم کاتەدا باسی کورد دەکات؟ من تێناگەم!
خۆ ئەگەر روسیا لەویادا نەبوایە ئەوا ئەمەریکا و ئەوروپا جارێکی تر لە سەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشتن و ناوچەکەیان لە نێوان خۆیاندا دابەشدەکردەوە، بەڵام هێج شتێک وەها دووبارە نابێتەوە وەک لە ڕابوردودا دوبارە بۆتەوە. ئەم جارە چۆن رووداوەکان روو ئەدەن ؟ 
ناپۆلیۆن سیستەمی کۆیلایەتی هێنایەوە بە پێویست، بۆ کرێکار بە نرخی هەرزان، ئەڵمانەکان کامپی ئێشکردنیان دروست کرد لە ساڵی 1930 بۆ دورستکردنی کرێکار بە نرخی هەرزان و بەو پێیەش بەرزکردنەوەی ئاستی ئابوری، لەولاشەوە ستالین لەهەمان کاتدا یەک لەسەر شەشی دانیشتوانی روسیای خستە کامپی ئیشکردنەوە، نزیکەی شەش ملیۆن هاوڵاتی روسی، بۆ دروستکردنی کەنالی ئاویی و ڕیگای شەمەندەفەر و دەرهێنانی کانزای سروشتی بە نرخێکی هەرزان، ئەمڕۆ ولاتانی دیموکراسی ناتوانن کامپی ئیشکردن یان ڕژێمی کۆیلایەتی بگەڕێننەوە بەڵام پێویستیان بە ئابورییەکی بەرزە و بۆ ئەمەش بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن،پاڵەپەستۆیەکی زۆریان لەسەرە لەبەر ئەوەی باری ژیانی تاکی ئەوروپی نزم بۆتەوە و دەبێت چارەسەرێک بدۆزنەوە .
بۆیە من هەر تێنەگەشتم لە مەبەستی ترەمپ: ئایا چی ئامادەکردوە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە