پۆلیسی ئەلمانیا نیوەشەو دەچێتە سەر ماڵی بەرپرسێکی پاراستن، کە نزیک بە دڵشاد بارزانییە


ئاسایشی سلێمانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکات

Monday, 07.15.2019, 14:13

10142 بینراوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە وەستا حەسەن بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی پێی راگەیاندین، ئەو هەواڵەی بە ناونیشانی (وەستا حەسەن و پاڤێلی کوڕی تالەبانی مادەی هۆشبەر لە ئێرانەوە دەهێنن)، کە لە رۆژی 3 / 7 / 2019 لە کوردستانپۆست بڵاوکراوەتەوە هەمووی راستە، من ویژدانم زۆر ئازارم دەدا، بۆیە بۆ پشتگیری ئەو زانیارییە، منیش زانیاریی نوێتان پێ دەنێرم، چونکە کە یەکێکم لە شایەتحاڵەکان، لە زۆر بۆنە و کاتی دیکەدا بەشداریم لەو ناپاکی و تاوانەدا کردووە کە ٢ سال زیاترە دەزگای ئاسایشی یەکێتی بەرامبەر بە گەنجانی کورد لە دەڤەری ژیر دەسەڵاتی یەکێتی ئەنجامی دەدا.
 مەبەستیش لە هێنا و بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە کوردستان سیاسەتی کۆماری ئیسلامییە، ئامانج لەم کارەش وەک وڵاتی کۆماری سیدارە و خوێن (ئێران)، تا وا بکەن گەنجان خەریکی مادەی هوشبەر بێت، بەمە دەنگی ناڕازیی و وشیاریی بێدەنگ و کپ بکرێت، راستی ئەمەش ئەوەیە، کە سەیربکەن گەنجی کورد لە گەرمیان و سلێمانی چ بێدەنگیەکی پێوە دیارە و جوڵەی نەماوە. مەسەلەکە  تەنیا هەر ناپاکی سەرکردەکانی گۆڕان نییە، کە گەنجی ئەو وڵاتەیان خەساند، بەڵکو یەکێتی و پارتییش بە بەرنامە ئەو کارە دەکەن، من چەند جارێک لەو بارەیەوە ئەوەم پێڕاگەیاندراوە و هۆکاری هێنانی مادەی هۆشبەریان بۆ روونکردوومەتەوە، چونکە دەزانن گەنج هێزێکی بزوینەر و بوێرە و لە ململانێکردن لەگەڵ دەسەڵاتدا وزەیەکی زۆری هەیە بۆیە دەسەڵاتی کوردی وەکو داگیرکەرەکان بەو ناپاکییە، ئەو تاوانە دەکات و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن
سەرچاوەکەی نزیک لەوەستا حەسەن گوتی ئیمە بە بەرنامە ئەو کارەمان کردووە و کیلۆیەک ئەو مادە هوشبەرە کە بۆ مەبەست قورسترینی جٶر دەهینرێتە کوردستان و لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دابەش دەکرێت بەسەر ئاسایشەکانی چەمچەماڵ، رانیە، قەلادزێ و دوکان .... هتد، بەڕێوبەرەکانی ئاسایشی ئەو ناوچانەش لە رێگای ئەو پیاوانەی ئاسایش و خزمەکانی خۆیان، کە جێگای باوەڕی بەڕێوبەرەکانی ئاسایشی ناوچەکانن، هەر یەکە لای خۆی دەیفروشێتەوە. بە تایبەتی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر وەکو نەوت و زێڕ برەوی هەیە، لە هەندێک کاتدا مادەی هۆشبەر دەستکەوتی زیاترە بۆ بەرپرسەکان، وەکو نمونە کیلۆیەک لە مادەی هۆشبەر نرخی 15 دەفتەر دۆلارە (150) هەزار دۆلارە. ئەو مادە هۆشبەرانە لە ئێرانەوە بۆ باشووری کوردستان دێت، کاروانی بەڕێکردنە بۆ زۆر شوێنی دیکە وەکو خوارووی عێراق، تورکیا، و وڵاتانی تریش.

مادەی هۆشبەر لە لایەن  بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشەوە دەفرۆشرێت
لە درێژەی زانیاریەکاندا گوتی ئێمە کە بۆ ئەو بنکانەی ئاسایشی دەنێرین ئەوان بۆ هەر گرامێک بە (75) هەزار دیناری عیراقی دەیفرۆشن، کە دەکاتە 55 دۆلار . ئەو کەسە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە: بەڵێ باڵی دەست رۆیشتوی یەکێتی بە گشتی و هەروەها ماڵی تالەبانی بەتایبەتی: (لاهور، قوباد، پاڤێل و هێرۆ) لە نزیکەوە ئاگادارن و پارەیەکی زۆریان لە بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەست دەکەوێت.

لە ماڵی مەزهەری خالقی لە دوکان بە چاوی خۆم کێڵگەی رواندنی مادەی هۆشبەرم بینیوە
هەموو ئەندامانی بنەماڵەی جەلال تالەبانی ئاگاداری ئەو تاوان و ناپاکییەن، کە بە بەرنامە ئەنجام دەدرێت، تا دەنگی گەنجی ئەو دەڤەرە زیاتر کپ بکەن، ئەو زانییارییە مەترسیدارەشتان بدەمێ، کە پاڤیل تالەبانی بۆ خۆی مادەی هوشبەر دەچێنێ و دەیفروشێتەوە تەنانەت لە ناوی ماڵی مەزهەری خالقی هونەرمەندیش کە دەکاتە هاوەڵزاوای برایم ئەحمەد و مێردی پوری هێرۆ و شاناز، لەوێش من بە چاوی خۆم دیومە کە مادەی هۆشبەری تێدا چێنراوە، ئیتر نازانم ئەمە بە ئاگاداری مەزهەری خالقییە، یان نا، چونکە مەزهەر زۆربەی کاتەکان لەوێ نییە و هەر بە ناو ئەو ماڵەی پێدراوە، سەردانی ناکات، لە زۆربەی کێڵگە و زەوییەکانی دەوروبەری دوکان، کە ماڵی تالەبانی دەستیان بەسەردا گرتووە ئەو مادانە دەچێنرێت.




(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4/5)