ئایا دروستکەر پارێزگاریمان دەکات لە کاتی ئازاردان؟

Tuesday, 30/07/2019, 18:09

8390 بینراوە


بۆ ئەوەی لەم باسە بە ئاسانی تێ بگەیت دەبێت ئەوە قبوڵ بکەیت کە ئێمە لە ناو سیستمێکی دەژین وەک کوانتوم کۆمپیوتەر، کە پێی دەوترێت سیمولەیشنی ژیان.
لە یاری کۆمپیوتەردا دوو جۆر یاریکەر بونی هەیە.
1- یاریەکرێک لە لە لاین کۆمیوتەوەرە تەحەکومی پێوە دەکرت.واتە کمپیوتەر ڕێوشوێنی نیشان دەدات و کەراکتەری ناو یاریەکە خۆی هیچ بیر کردنەوەیەک یان ئازادیەکی جوڵەی نیە و بێ هەستە. ئەم یاریکەرە بە
(NPC- NON plaing carakter) ناسراوە.
2- یاریکەرێک کە لە دەرەوەی سیستم یاری دەکات و خۆی کۆمەڵێک ئازادی پێ بەخشراوە، وەک مرۆڤ، تۆ دەتوانیت لە بەیانیەوە کە لە خەو هەڵدەستیت خۆت بڕیار بدەیت چی دەکەیت، چی دەخۆیت بۆ کوێ دەچیت، لەگەڵ کێ قسە دەکەیت، لەگەڵ کێ شەڕ دەکەیت، چۆن هەڵسوکەوت دەکەیت...هتد

ئەگەر دونیای ئێمە سیمولەیشنە وەک ئەوەی من باسی لێوە دەکەم، ئایا دەبێت کەسانێک هەبن ئێن پی سی بن لەم دونیایەدا؟
واتە وەک ئێن پی سی کۆمپیوتەر کە خۆیان هیج بڕیارێکیان لا نیەوە تەحەکومیان پێوە دەکرێت.
وەڵام بەڵێ، بەڵام لە حاڵەتی تایبەت چۆن؟
بۆ ڕزگار کردنی ڕۆح لە ئازارو ناخۆشیەکانی ژیان یان لە کاتی تراومادا. دروستکەر دەیەوێت کە ئێمە هەمیشە بەرەوپێش بچین وبەرەو چڕی بەرز تر بڕۆین ، بەڵام ئەگەر تۆ کەسێک ئەشکەنجە بدەیت تا مردن ئەوا ئەو ڕۆحە تێک دەشکێت و چەندەها ژیانی دەوێت لە ئایدنەدا تا بگاتەوە ئەو ئاستەی پێش لە لەناوچونی.. بۆ ئەم مەبەستە دروستکەر لە کاتی تایبەتدا تەداخولی سیوملەیشنەکە دەکات، یان جار جار بۆ ڕێنیشاندانی کەسێک یان یارمەتیەکی گرنگ لە ژیاندا یان بڕیارێکی زۆر گرنگ.
چۆن و کەی؟ لە کاتی ئەشکەنجەدانی قورس کە بۆی هەیە شوێنپەنجە لەسەر ڕۆحەکە بەجێ بهێڵێت یان لە کاتی کوشتنی سەخت و ئازاراویدا..
ئێستا چەند نمونەیەک دەهێنمەوە تا باسەکە کەمێک ڕوونتر ببێتەوە.

نمونەی یەکەم:
کاتێک منداڵ یان ئاژەڵ یان کەسێکی پێگەیشتو توشی ئازارو ناخۆشی دەبێت لە لایەن کەس و کاری یان دەرەوەی کەس و کاری خۆی، زۆر جار لەو کاتانەدا یان پێش مردن دروستکەر دێت ڕۆحەکە دەگۆڕێت بە ئین پی سی، واتە دەیکاتە جەستەیەکی بێ هەست، بۆ؟ بۆئەوەی ڕۆح توشی تراوما نەبێت ،زۆر جار هەیە ئازارەکان هێندە زۆرن ئەگەر ڕۆحەکە توشی ئەو هەموو ئازارە ببێت ئیحتیمالە ١٠ ژیانی بوێت تا دێتەوە تایم، واتە ئەو ڕۆحە ناتوانێت گەشە بکات بۆ چڕی باڵاتر لە چڕی خۆی. بۆی هەیە ئەگەر ئەو ڕۆحە بگەڕێتەوە ناو یاری ژیان ئەوا خۆشی کەراکتەرێکی خراپی لێ دەربچێت..بۆیە دروستکەر نایەوێت ئەو ڕۆحە تێک بشکێت.
زۆرجار پرسیاری ئەوەت لا دروست دەبێت دەڵێیت چۆن دروستکەر قبوڵ دەکات کابرایەک منداڵی هەیە وڕۆژانە تەعزیبی جەستەیی دەدات، دەستی داخ دەکات یان بە سۆندە تەواوی جەسەتەی شین دەکاتەوە. لە ڕاستیدا دروستکەر سیستمی ئازادی بیرو کرداری بۆ داناویت وەک مرۆڤ لەبەر ئەوە خۆی بۆی نیە تەداخول بکات لە کردارو هەڵسوکەوتی بوکەڵەکاندا.
دروستکەر دەیەوێت ببینێت لە هەموو ئیحتیمالیەکان بوکەڵەکە کام هەڵبژاردە دەکات..وە خۆشی ئەو ئازادیەی بەخشیوە بە بوکەڵەکە کە هەڵبژێرێت..هەڵبەتە دروستکەر لە کرادارەجوانەکان وڕەفتارە ناشرینەکانیشەوە فێر دەبێت..
لەو حاڵەتە دروستکەر زۆر جار ڕۆحی ئەو منداڵە کە ئازار دەچێژیت دەگۆڕێت بۆ ڕۆحی ئین پی سی، تا ڕۆحەکە توشی تراوما نەبێت و تێک نەشکێت..
هەمان شیوەش بۆ ئاژەڵ لە کاتی سەربڕین یان لە کاتی ڕاوکردنیدا ، جار هەیە بە زیندوی دەیخۆن و ئەو دانیشتوە بێ ئەوەی هیچ جوڵەیەک بکات ونوەک ئەوەی هیچ ئازارێکی نەبێت ، ڕوەک، درەخت وباڵندەش بە هەمان شێوەن کەواتە دروستکەر پارێزگاری لە ڕۆحەکە دەکات لە کاتی ئازار چەشتندا، بێ گوێدانە ئەوەی ڕۆحەکە مرۆڤە یان ئاژەڵە..
نمونەی دووەم:
ئەگەر کەسێک لە باڵەخانەیەکەوە بکەوێتە خوارەوە پێش ئەوەی جەستەی بکەوێتە سەر زەوی ڕۆحی دەردەچێت، بۆ؟
بۆ ئەوەی ئازاری کەوتنەکە نەچێژێت، ئەگەر نا ڕۆحەکە تێک دەشکێت و کاتی زۆر دەوێت تا ئەو تراومایە لە یاد بکات.
نمونەی سێ یەم:
ئەگەر کەسێک دەعمی سەیارە بکات دوای لێی بپرسە چۆن بوو دەڵێت نازانم هەر ئەوەندە دەزانم لە سەیارەکەمدا بوم دوای ئەوە بێ هۆش بوم کاتێک بە ئاگا هاتم لە خەستەخانە بوم. ئەمەش ئەو حاڵەتەیە کە دروستکەر ڕۆحەکەت دەپارێزێت لە ئازارچەشتن واتە بۆ ماوەیەکی کورت ئێن پی سی جێگای ڕۆحەکەت دەگرێتەوە تا جەستەکە/بوکەڵەکە لە مردن ڕزگار بکات و پاشان ڕۆحە ئەسڵەکە دێتەوە جێگای خۆی بێ ئەوەی کەس هەست بەم کردارە بکات.
هیوادارم ئەم کورتە نوسینە لەسەر ئەم باسە کەمێک مێشکت بە ئاگا بهێنێت و بتوانیت بەراورد بکەیت لە نێوان نوسینەکەی من وژیانی خۆت لە ڕابردودا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە