سندوقە رەشەکەی رۆژهەڵاتی ناوین

Thursday, 08/08/2019, 11:00

5077 بینراوە


یەزدانیەکان خاوەنی راستە قینەی ئەم وڵاتەن ،،
ئێزدیەکان ــ یەزدانیەکان کتێبێك پر لە کلتور و دابو نەریتی جوان ،
مێژویەك پر لە ململانێ و سەرکەوتن
ئێزدیەکان هەزاران ساڵ پێش ئیسلام و مەسیح و جولەکە
لەرۆژهەڵاتی ناوین هەبوون ،
ئێزدیەکان سەرچاوەی فەرهەنگ و شارستانیەت و پێشکەوتنن لە رۆژهەڵاتی ناوین ،
لە نێو ئاینی ئێزیدی دا سەدان نهێنی و سەدان روداو و بۆنەی جوان و بایەخ دار ،
هەروەك دەزانن گەلی کورد خاوەنی کۆنترین ئایینە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کۆنترین ئاینیش لە میزۆپۆتامیا و زاگرۆسدا دینی کوردە ئێزیدییەکانە.جیاوازی ئەدیانی کوردی لەگەڵ ئەدیانەکانی تردا ئەمرۆ لەوی دایە کە بۆ نموونە ئەدیانی سامێیەکان لەسەر دوو ستوونی شەیتان و خودا خوڵقاوە و ئەم دوو ستوونەش دژ بەیەکن ،،

بەڵام لە ئاینی کوردی ئێزدی شەیتان لەگەڵ خودا دژ بەیەك نین ؟چونکە سێبەر لە ڕووناکایی دەخوڵقێت و ئەگەر ڕووناکی نەبێت سێبەر یا شەیتان بوونی نییە و سێبەر پەیوەندی بە ڕووناکیەوە ھەیە و لە گەردیلەکانی ڕووناکیدا ئەم پێکھاتانە بوونی ھەیە،ئەم خوێندنەوەیە تەواو لە گەڵ بنەماکانی سروشت یەک دەگرێتەوە و عەقڵانییە کە ئەمرۆ نزیکی زۆر لە نێوان بۆچوونە ماتریاڵیزمەکان و ئەدیانی کوردی دا ھەیە و دەتوانین توانایی ھاوسێی بوونی ڕاستەوخۆ لە نێوانیاندا بخەێنە بەرباس،یەکێک لە ھۆکارەکانی کە دەتوانین بیسەڵمێنین گەر کۆنترین کەمینەی ئایینی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوونی ھەبێ ئەوە کوردە ئێزیدییەکانن کە سەرەڕای ئەو هەمووە فەرمان و قڕکردنەی لە سەریان بەرێوەچووە تاکوو ئەمرۆ درێژە بە ژیانی خۆیان ئەدەن لەسەر خاکی کوردستان.

بۆنەو جەژنەکانی کوردی ئێزدی

ھەموو ساڵێک لەیەکەمین چوارشەممەی مانگی نیساندا کە ھاوکاتە لەگەڵ مانگی ئەپریل، پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدی لە ناوچەی لالەش لە کوردستانی باشوور لەدەوری یەک کۆدەبنەوە و یەکێک لەمەراسیمە سەرەکییەکانی ئایینی خۆیان بەڕێوە دەبەن،بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، ئێزیدییەکان میراتی شارستانییەتی مێژوویی میزۆپۆتامیان و ھەر لەو خاکەش نیشتەجێ بوونە شان بەشانی گەلانی ئێران و ھیندوئێرانییەکان. ئایینی ئێزیدی ھەر وەک لەسەرچاوە ئێزیدییەکانیشدا ئاماژەی پێکراوە، کۆنترین ئایینە لەناو گەلی کورد. زۆرجار بەھەڵە یاخود بەھۆی لێکدانەوەی چەوت یان بەئەنقەست بەئێزیدییەکان دەگوترێت "شەیتان پەرست" یانیش "پەیڕەوانی یەزید کوڕی مەعاویە"، بەڵام سەرجەم ئیماندارانی ئەم ئایینە ھەر دوو پێناسەکە ڕەت دەکەنەوە و تەنانەت تۆمەتی پەیڕەویی لەیەزیدی کوڕی مەعاویە دەگەڕێننەوە بۆ پڕوپاگەندەی سەردەمی سەفەوییەکان. ھەروەھا رێژێمی بەعس و شیعە توندڕەوەکانیش لەھەوڵێکی بەردەوام دان بۆ ئەوەی ئایینی ئێزیدی وەک میراتێکی "یەزید" بەخەڵک بناسێنن و لەکوردەکانیان جیا بکەنەوە. ئێزیدییەکان یەکتاپەرستن و "مەلەک تاوس" ھێمای پیرۆزیی ئەوانە کە لەڕوانگەی خۆیانەوە، لەسەرووی ھەموو فریشتەکانەوەیە. ئێزیدییەکان بڕوایان بەھێزی ئیلاھی ھەیە و دەڵێن پەروەردگار، دەسەڵاتی خۆی بەشێوازی جۆراوجۆری پێشان دەدات کە ھەر کامیان بەرپرسیارێتی بەشێک لەکاروبارەکانی دونیا ،
ئەوەش چەندین لایەنێکی وێکچووی ھەیە لەگەڵ ئایینەکانی ئاسیای دووردا. یەکێک لەو تاک و ھێما ئیلاھییانەی کۆمەڵگای ئێزیدی "شێخ ھادییە" کە گۆڕەکەی لەپەرستگای ئێزیدییەکانە لە ناوچەی شێخان و گوندی لالەش کە دەکەوێتە باشووری کوردستان. "مەلەک شێخ حەسەن"، "مەلەک شێخ فەخرەدین"، "شێخ شەمس"،"پیر حەسەن" و "مەلەک نەسرەدین" چەندین نمونەی ترن. ئایینی ئێزیدی یەکێکە لەکۆنترین ئایینەکانە لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە مێژووی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین. ئایینی ئێزیدی لەناو ئایینە جیھانییەکاندا دانی پێدا نەنراوە، چوونکە زیاتر گرنگی دەدات بەسروشت

ئێزیدیی،ئاینێك لە قولای مێژوو
ئێزیدییەکانە،کەمینەیەک بە ئایینیکی سەرسووڕهێنەر و کەمتر ناسراوە،کەمینەیەکی بچووک بە بیروباوەڕێکی چەندڵایەنە و ناکۆک،خەڵکانێک کە تاچەند ساڵ پێش ئێستا هەر بە (یەهوودی)دەخوێنرانەوە،هەندێکیش بە زەردەشتی و هەندێکیش بە مێهرپەرەست و هەندێکیش بە تاخمێکی موسڵمانی کافر بوو دەیاناساندن!بەڵام ئێستاش زۆرن ئەوانەی هەر بە شەیتان پەرەست دەیاناسن و بێگومان بە شێوەیەکیش ئەم پاشگرە ڕاست نیە،،
ئەم ئایینە لەگەڵ هیچ یەک لەو ئایینانەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکردوە لێكچوون نیە،

ئەم نووسراوی ئێستا هەوڵدانێکی بێ ڵایەنگری کردن و ڕەق و کینە بۆ ناساندن و ئاشکراکردن و شیکاری ئەندێشە و پێکهاتەی کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان،تاهەم گۆشەیەکی بچووکی ناسراوەکانی ئەو نەتەوەیە دووبارە ئاشکرا و هەمیش ببێتە دەرگای گفتوگۆیەک لەمەر ئەوەیکە بەشەیتان پەرەست ناودێرکراوەن.بێ دڵەڕاوکێ ئەم نووسراوەیە کەم و کۆری زۆری هەیە کە هۆکاری سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی سەرچاوەی باوەڕپێکراو و سەرمایە و میرات و پاشخانی مێژوویی نووسراو و بەدێکۆمێنت کراوە لەمەر ئێزیدییەکان و کەمبوون و یا نەبوونی ژێدەری باش سەڕباری دەردانە

ئەگەر چاوێك بە مێژوو دا بگێرین ئەو راستیە دەبینین کە (یەزدانیەکان ناسراون بە ئێزدیەکان ) تا ئیستا 70 حەفتا جار هەوڵی سرینەوەیان دراوە بەشی زۆریان کۆمەڵ کوژکراون ،، هۆکاری ئەم کۆمەڵکویانەی( ئێزیدیەکان ـــ یەزدانیەکان ) باجی کورد بوون و ئیسلام نەبوونیان بووە ،،

لەو هیرش و قرکردنانەی کە بە هەموو توانایەوە دووژمن هەوڵی سرینەوەی ئێزدیەکانی داوەو و سەرکەوتوو نەبووە

هێرشەکانی ( سوپای ئیسلام و ،سوپای عوسمانیەکان و سوپای داعش ) بۆ سەر ئێزدی یان راست تر بڵێن یەزدانیەن
بە خوێناوی ترین هێرش بۆ سەریان دادەنرێت

یەکەم هێرش /هێرشی سوپای ئیسلام بوو کە هەوڵی تەواو دراوە بۆ لەو بردنیان ،، هەر یەزدانیەك بەر لێشاوی سوپای ئیسلام کەوتبێت دەربازی نە بووەو شەهیدکراوە ،،

هێرشی سوپای ئیسلام رێژەیەکی زۆر لە رەگەزی نێری ئێزدیەکان کوشت زۆرترین کچ و ژنی ئێزدیەکانیش بە کەنیزگ وەك دەست کەوتی جەنگ بردەوە لەگەڵ خۆی بۆ عرەبستانی سعودی ،، هێرشەکەی داعش سەرچاوەی گرتوە لەم هێرشەی ئیسلام لەکاتی فتوحاتی ئیسلامی دا،

دوەم هێرش/ هێرشی سوپای عوسمانیەکان بوو،
کە لەم هێرشە درندانەیە دژ ە مرۆڤایەتیە زیاتر لە (1500000) ملێۆنێك و پێنج سەد هەزارمرۆڤی یەزدانی کە ئیستا بە ئێزدی ناسراون کوژراوە

سێیەم هێرش / هێرشی سوپای درندەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ، بوو
کە بووە هۆی دەر بەدەری و ماڵ وێرانی تەواوی یەزدانیەکان ، لەو هێرشە درندانەی داعش کە پەلاماری ئێزدیەکانی دا لە 3 - 8 - 2014 بوو هۆی کوژران و بێ سەر و شوێن بوونی زیاتر لە 6200 شەس هەزار و دووسەد مرۆڤی ئێزدی کوژران ،
وێرای ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە درندانەیی دژ بە مرۆڤایەتی دەرهەق بە ئێزدیەکان کرا ،
دەبێت روو دەمان بکەینە حکمەتی هەرێم و ئەو کۆمەڵکوژیە لە ئەستۆی ئەو دایە روونتر بڵێین پارتی و هێزە هەڵاتووەکەی شەنگال کە نەیان توانی دژی هیرشی چەند سەد چەکدارێکی داعش بوەستنەوە و بەرگری لە ئێزدیەکان بکەین ،،

جێگای خۆیەتی دەست خۆشی و سوپاس گوزاری ئەو 12 دوانزدە گەریلای pkk پەکەکە بکرێت کە لە کاتی هەڵاتنی هێزەکەی پارتی گەیشتنە سەر چیای شەنگال و قارەمانیان نواند هەزاران ئێزدیان رزگار کرد ،، ئەگینا ئەگەری قرکردنیان لە ئارادابوو

لەگەڵ ئەم هەموو هێرش و هەوڵە بۆ لەوبردن و سرینەوەی ئێزدی ــ یەزدانیەکان ،،

بەڵام خۆش بەختانە یەزدانیەکان هەرماونن و چنگیان لە خاك و ئاینەکەیان گرتوو ،،
هەرگیز هیچ یەزدانیەك ئامادەنیە بچوکترین سازش لەسەر خاك و ئاین بکات ،، ئەم چنگ گرتنە لە ئاین و خاك ،،گرەنتی مانەوەیانە ،،

ئیستا وا خەریکە پاڵاو دەبن بە فکر و هزری ( ئاپۆی مەزن ) ئەم فکرە باشترین دەوایە بۆ تیماری برینی دڵ و دەرونیان ،،

نەفرەت لە خائین و وڵات فرۆشان

کاتێك ناتوانن بیان پارێزن لێیان گەرێن با خۆیان خۆیان بپارێزن

روورەشی بۆ ئەو هێزەی کە شەنگالی فرۆشت و بێ بەرگری تەسلیمی دوژمنی کرد ،،

سەری رێز بۆ خوشك و برایانم لە هەڵگرانی بیری ئێزیدیەکان،،

بەرای من ئێزیدیەکان خاوەنی راستەقینەی کوردستانن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە