گەندەڵترین ژنی کۆمۆنیستی کورد پەخشان زەنگەنەیە

Tuesday, 20/08/2019, 14:42

8055 بینراوە


ھاوڕێیان؛ 
ئێمە لە حیزبی شوعییدا ھەرگیز لەبەرەی کمال شاکر و کاوە محمود و پەخشان زەنگەنە نین ، ئێمە داینەمۆی بیری نوێی و ھەڵگری پەیامی خاک - نان- ئازادی . 
گەلی کوردستانیین...
کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد و یەکسان دوور لەمشەخۆریی گەندڵی بەجۆرێک دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێدا مسۆگەر دەبێیت کۆتایی بەم پاشاگەردانیە بێیت، ئەوەتا ئافرەتێک لە پەنا ئەو حیزبەدا ھەشت ساڵە بەشدارە لە دۆشینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جودا لەوەی چەندین ساڵە وەک پەرلەمانتار ئەوەی خواردی... خواردی لەسەر حسابی ئارەقەی جوتیار و کرێکار و ڕەنجدەران، بەڵام ئەمانە بە ناو  لەبەرەی گەلدان و ھەموو پەیامی محمود کاوە سکرتێری داسەپاوی حیزب و دارودەستەکەی کە چەند ساڵە حیزبێکیان کردۆتە قوربانی پارە و پۆست بۆ گیرفانی خۆیان و دەوربەرەکەیان، ئێستاش بەناوێکی تر کە گوایە ئۆپۆزسیۆنیان ڕاگەیاندووە و لە دیوێکی تر لەدەسەڵات پۆستێکی دەرەجەی وەزیری بەشدارن، کە (ئەنجومەنی کاروباری خانمان)ە.  ماوەی ھەشت ساڵە ئەو پۆستە بۆ پەصشان زەنگەنە قۆرخ کراوە بەسەرو بەرەوە لێی دەخورێت و بە دوای نێچیرڤانەوە بوو تا دڵی رازی بکات، جلی بۆ دەتەکان، بۆیباخ و جلەکانی بۆ رێک دەخستەوە، وەکو ئەوەی نێچیرڤان بۆ ئافرەتان ساز بکات و بۆیان قۆز بکات. لە سەردەمی ئەم ئافرەتە گەندەڵە، کە بە ناو شیوعییە و خەمی هەژار و زەحمەتکێشانە، ھیچ ئەنجامێک و کێشەی  ئافرەت چارەسەر نەکراوە، بەڵام زیادی کردووە نەک کەم،  خەمی ئافرەت زیادی کردووە، لەسەر حسابی ئێمەی چینی چەوساوە پەخشان زەنگەنە ئامادەیە بۆ مانەوەی لەو پۆستە ھەموو سازشێک بکات بۆ پارتی، تەنانەت ئامادەیە وەرەقەی سپیش واژۆ بکات لەپێناو خواردنی بەردەوامی کێکی دەسەڵات، کە زیاتر لە بیست ساڵە ھەر لە پەرلەمانتاری تا ئێستاش بەردەوامە و دەمی محمود کاوەشی چەور کردووە ، ئەگەرچی سەردەمی وەزیری ڕۆشنیری محمود کاوەش خراپترین سەردەمی حوکمڕانی ئەو وەزارەتە بوو ھەرلە  پارەدابەش کردنی ھونەرمدان لەژێر ناوی کۆمەک و بەخشینەوەی پلە و پۆستی ڕاوێژکاریی و خەبیرییەوە، کە ئێمەی چینی چەوساوەی بەم ڕۆژگارە گەیاند!
پەخشان زەنگەنە لە دۆسیەی ھێنانی ئافرەتی بیانی و کێشەی کۆمپانیای بەرزە لەبەرام بەر وەرگرتنی پارە ئامادەبوو دۆسیەکە ون بکات !؟ 
یا ئەمە دادپەروەری و یەکسانییە ؟ 
ئەمە پاداشتی شەھیدانی حیزبەکەمانە؟
ئێمە یەکێک لەو خاڵەی پەیامی حیزبمان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و  پاراستنی مافەکانی ژنان و کارکردن بۆ یەکسانی جێندەری لە نێوان ژنان و پیاواندا ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی بەجۆرێک فرەژنی قەدەغە بکات و یەکسانی لەبواری میرات دابین بکات! 
کەچی لە سایەی ئەمانەوە  کەیسی ژن دەفرۆشنەوە! سازش و درۆ دەکەن لەپێناو مانەوەی خۆیان لەسەر کورسی و دەسەڵات بۆ جوانترکردنی کەلوپەلی ناوماڵ و سەفەرکردنی دەرەوەی وڵات !
ئەمە مایەی قبوڵ نییە بۆ گەڕانەوەی شکۆی شکاوی حیزبمان، بۆیە داواکارین دەست بەجی بەر لەوەی حکومەتی ھەرێم دەست پێی لەکار بکێشتەوە، خۆتان بەزووترین کات دەست لەکارکێشانەوەی خۆتان لەحکومەت ڕاگەیەنن و داوای لێ بوردن لە دایکانی شەھید و خوینی شەھیدان بکەن، چیتر بەو تەمەنەوە ھەوڵ نەدەن بۆ کورسی دەسەڵات بە نیفاق و دوو ڕوویی وەربگیرێت.
تێبینی ؛ سوپاسی ماڵپەڕی بوێری کوردستان پۆست دەکەین، کەیەکەم سایتە خزمەت بە دەنگی هەق  و ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە دەکات.
سوپاس بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە