سەرۆک ھۆ سەرۆک

Thursday, 24/10/2019, 19:37

10089 بینراوە


سەرۆک ھۆ سەرۆک
ھۆ سەرۆکە کارتۆنییەکەی نیو بنەماڵە
ھۆ مرۆڤە ڕق لە دڵ و بەرچاو تەنگەکەی زۆنگی زەردەقاڵی
ھۆ پیاوە ھەلپەرست و زمان لوسەکەی عوسمانی
ھۆ دزە لیزان و پێنەزانەکەی نەوت
ھۆ تیرۆرستە دەنگ کوژەکەی ئازادی
ھۆ بازرگانە دۆڕاوەکەی دنیای سیاسەت
سەرۆک ھۆ زاوای تێھەڵدراوی سەرۆک
سەرۆک ھۆ کۆیلە و گوێ لە مشتی لە خۆت سەرۆکتر
ھۆ ڕەشەبای پڕکردنی چاوەکان لە خۆڵی درۆ و گەمژاندن
ھۆ ڕێوی تەڵەکەبازی ژوری تاریک و چاپلووسی بەر کامیرە
ھۆ سەرۆکە پواو و سواوەکەی باشور
ھۆ دەست و دڵ فراوان لە بخشین و ھەدیە کردنی خوێنی گەریلا
ھۆ پیاوە بێ مۆڕاڵەکەی سەری ڕەش
ھۆ داھێنەری کڕین و فرۆش ی دەنگ و بەھای مرۆڤ
ھۆ ھۆ ھۆ ھۆ ...........
گەر پیاوێک بایت ھاوشانی پیاوە باشەکان
گەر دەست و دەم و داوێن پاک بای
گەر ئەتزانی مرۆڤبوون چییە و
لە مانای ئازادی دەگەشتی
گەر ئەتزانی چێژی عەدالەت و یەکسانی
گەر ھەستت بە قرچەی دڵی دایکە شەھیدێک دەکرد
گەر جارێک ڕوخان و شکانی دڵی ژنە شەھیدێکت لە چاوەکانیا دەبینی
گەر بۆ یەکجار ڕێت دەکەوتە ناو دڵی منداڵی شەھیدێک و ھەپروون بوونی خەون و ئاواتەکانیت ئەبینی
گەر وەک گەنجێکی بێکار و بێ مەئوا شەوانە سەدان جار لە دەنگی شکانی دڵت بێدار دەبوویت
ئەگەر ، ئەگەر ، ئەگەر .......
جا ئەودەم ئەموت ھۆ پیاوی عەجیب و غەریب
ھۆ عەنکەبووتی دەست و لاق پەڕیو
بەجێی ئەو نەمامە
خۆشەویستی لە دڵی بەشەرەکاندا بڕوێنە
یاسا و عەدالەت لە وڵات دا بڕوێنە
ڕاستگۆیی و مافی تاک و ئارامی بڕوێنە
ئینتیما و ویستی فیداکاری بۆ ووڵات بڕوێنە
میلەت مەست و حەیران بکە لە بۆنی خۆشەویستی و یاسا و ئاوەدانی
بەڵامـچی بکەم
چی بکەم و چۆن بتوانم
مێش فێر بکەم کە وەک ھەنگ لە گوڵ بنیشێت نەک زبڵدان
چی بکەم کە خەریکم دەربارەی کەسێک قسە دەکەم
پیسترین ماتریاڵە و ناحەزترین پێڵاوە لە شکڵی بەشەر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە