دووبارەبوونەوەی مێژووی خیانەت لەلایەن بنەماڵەی بارزانی

Wednesday, 20/11/2019, 21:06

6689 بینراوە


لەسەرەتای دروست کردنیانەوە بنەماڵەی بارزانی خەریکی خیانەتن لەدۆزی ڕەوای گەلی کورد نەک شۆڕش وەک خۆیان باسی دەکەن! ھەمیشە سنورەکانی کوردستانیان واڵاکردوە بۆ دوژمنانمان زیاترلە ساڵی ۱۹٤٦ خەریکی کپکردنی دەنگی ناڕەزایی و سوکایەتی کردنن بە گەنج ولاوی کورد لە هەرشوێنێک دەسەڵاتیان هەبوبێت بە ئێستاشەوە ھەمیشەبە دەمی گڵاویان ئەو ناووناتۆرانەیان لە دڵسۆزانی گەلەکەمان ناوە کە دووژمنانی گەلی کورد دڵخۆش بونە بە ئێمەی کورد بڵێن. وەک (یاخی ،فەرمان شکێن) یان دەستی دەرەکی، چونکە مەلا مستەفای باوکی مسعود بارزانی، سەرۆکێکی دیکتاتۆر و تاکڕەو خۆبەگەوە زان بوە، وە پارەو دزی نێو حیزبەکەی، کە بەزۆر خۆی سەپاندوە بەسەر شۆڕشی ئەیلول وخۆی کرد بە سەرکردەی حیزب، کەھیچ ئاگاداری دامەزراندنی نەبوو ھەمیشە ھەوڵی دابوو بۆ دروست بوونی قەوارەیەکی خێڵەکی خۆسەپێن لەسەر بناغەی دیکتاتۆریەت و کەسایەتیەکی شێواوو نەزان لەسیاسەت نەخوێندەوارو درۆزان و داوێن پیس بوە،بەردەوام دژی خوێندوارەکانی نێو حیزبەکەی بوە تۆمەتی بێبنەمای بۆ ھەڵبدەبەستن، کردەوە خراپەکانی مەلا مستەفا لەسەرردەمی سەرەتای شۆڕش بەدیارکەوتن لەساڵانی ١٩٦٥ وبەدروستکردنی ناکۆکی نێو ئەندامانی حیزبەکەی ھەوڵی لەناوبردنی داون وە ھیچ باکی نەبوە کێشە نێو خۆییەکانی حیزبەکەی بباتە سەرخوانی دووژمنانی گەلەکەمان وەباکی لە ڕژانی خوێنی لاوی کورد نەبوە وەکەسێکی ناسیاسی و نائایدەلۆژی بووە لەکاروباری حیزبی بە ئێستاشەوە وەک میراتی بۆ نەوەکانی ماوەتەوە بەس ئێستا جیاوازیەکە ئەوەیە پارەی دزیان زۆرە سەدان و هەزاران ڕاوێژکاریان بەپارە گرتوە بۆ شاردنەوەی خراپەکاریەکانیان، ڕووداوەکانی سەردەمی مەلامستەفاو مسعودو نێچیرو مەسرورھەمان ڕووداون ھەروەک مێژوونوسان و شارەزایان دەڵێن مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە بێگومان خیانەت لای پارتی و بارزانی لەھەموو سەردەمێک خۆی دووبارە کردۆتەوە و دەکاتەوە ،دەمەوێ لێرە باس لەچەند بەراوردێک بکەم لە خیانەتی سەردەمی مەلامستەفاو مسعودو نەوەکانی کە تەنها چەند نمونەیەکی بچوک باس دەکەم:
١.مەلامستەفا ھیچ شارەزایی لەبواری سیاسەت نەبوە ھەر کاری ڕێکەوتنی نھێنی بوو بۆ فرۆشتنی کوردو کوردستان بەڵگەمان زۆرە وەک ڕێکەوتنی لەگەڵ ڕەزاشا بۆلەباربردنی شۆڕشی ئەیلولوئاشبەتاڵ کردنی، وەک ئەوەی ڕووی دا بەنائومێدکردنی گەلی کورد لەو ڕۆژگارەدا، بەھەمان شێوەی مسعود بەئەنجامدانی ڕیفراندۆم وسەرکدایەتی کردنی کۆبوونەوەکەی ھاوینەھەواری دووکان وڕێکەوتنی لەگەڵ سەرجەم حیزبەکان کە ڕیفراندۆم سڕبکرێت وە کارەساتی ١٦ی ئۆکتۆبەری بەدوای خۆیدا ھێنا بەفرۆشتنی کەرکوک ونائومێد کردن و ئاوارەبوونی خەڵکی.

٢. مەلامستەفا دامەزرێنەری شەڕی براکوژی و ھەڵگیرسێنەری تۆوی فیتنەگەری نێوگەلی کورد،بەتایبەت لەساڵانی ھەشتاکان بەدروستکردنی شەڕی براکوژی بۆ پاراستنی پێگەی خۆی و بنەماڵەکەی لەپارتەکەی،مسعودیش ھەمان شێوەی باوکی لەساڵی ۱۹۹٤شەڕی براکوژی ھەڵگیرساند خۆ مسعود دەیتوانی وەک خۆی سەپاند و خۆی کرد بە خاوەنی ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ۱۹۹۱ ئەو هەڵەیەی باوکی دووبارە نەکاتەوە و قۆناغێک دۆزی گەلی کورد لەپێش چاوی جیھان پێشبخات، بەڵام نەی کرد چونکە ئەم ئەو خێڵە ھەمیشە بەرژەوەندی تەسکی حیزبیان لە پێش هەمو پیرۆزیەکانی گەلی کورد بوە،

٣.بەردەوام لە نێو بنەماڵەی بارزانی لەھەموو سەردەمەکاندا لەسەردەمی شێخ ئەحمەدی بارزانەوە لەنێوخێزان و براکانی مەلامستەفاو ئامۆزاکانی شۆڕبۆتەوە ،بەھەمان شێوەی ئێستای سەردەمی مسعودی کوڕی ناکۆکی نێوان نێچیرو مەسرورو خانەوادەکانیان خەریکی چاڵ ھەڵکەندنن بۆ یەکتری بۆ ئەو هەڵوێستەی ئێستایان بەشکاندنی ملی یکتر زۆر دڵخۆشم وای دەبینم سزای خوایە بۆیان، دیسان مێژو خۆی دووبارەکردەوە.

٤.دروستکردنی دۆخی ناھەموار لەکوردستان لە ساڵانی ١٩٧٥ لەسەردەستی مەلامستەفا بە نائومێدکردنی کورد لە شۆڕش کارگەیشتە ئەوەی خەڵکی پەنا بۆ خوکوشتن ببات بەھۆی خۆسەویستی زۆریان بۆ خاک ونەتەوە لەو ڕۆژگارەدا مسعودی کوڕیشی بەردوامە، لەدروستکردنی دۆخی ناجێگیرلەدوای ساڵانی۱۹۹٤ بە شەڕی براکوژی لە ۲۰۱۷ ڕیفراندۆم و خولقاندنی چەندەھا قەیرانی جۆراوجۆر،...ڕۆشتنی گەنجان بۆدەرەوەی ووڵات تەنھا بۆ پاراستنی کورسیەکەی.!

٥. مەلامستەفا ٣٣ساڵ سەرۆکی پارتی بوەتا ساڵی ١٩٧٩ داھێنەری ووشەی (سەرۆک بارزانی ) ئێستاش ،مسعودی کوڕی عەمایل، شاگردی باوکیەتی ٤٠ساڵە سەرۆکی پارتییە و پێی دەڵێن سەرۆک بارزانی خوا دەزانێت ئەم ناوی سەرۆک بارزانیە ئەوەیە سەپاندنی خۆیان!

٦.مەلامستەفا ھەر کاتێک گومانیلەتوانا و لێھاتووی ئەندامانی حیزبەکەی ھەبوایە بەمەترسی دەزانی بۆ پێگەو کورسی و دەسەڵاتەکەی و لەناوی دەبرد،!!!بێ شک بەنھێنی و لە کەشێکی گوماناویدا وەک لەناوبرنی چەندین ئەندامی مەکتەب سیاسی لەو سەردەمە ،بەھەمان شێوە مسعود ومەسرور ھەوڵی کپکردنی دەنگی ناڕەزایی و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان لەم سەردەمە، ئەوەی نوسیومە دەنکێکەلە خەرمانێک......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە