هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


نێچیرڤان بارزانی داھێنەری فەساد و بەدڕەوشتییە

Tuesday, 26/11/2019, 17:30

5222 بینراوە


پارتیی و یەکێتی هەر لەسەرەتای یاخیبوون و دەستدانەچەکیان دژی حکومەتە دوا لەدوایەکانی عێراق، بەردەوام ویستوویانە لاسایی دەولەتی یاسا بکەنەوە، بۆیە بەناوی یاساوە دادگایی ئەو کەسانەیان کردووە و کە دوژمنی خۆیانن و بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە حوکمیان بە سەریاندا داوە، ئەوانەی کە رۆڵی دادوەریان بینیوە، زۆربەیان بڕوانامەی تەواوی یاسایان پێ نەبووە، یان تەواویان نەکردووە، .من ناچمە ناو گێڕانەوەی رووداوە مێژووەیەکان، چونکە ئەم باسە قسەی زۆر هەڵدەگرێت و لە نووسینی ئەم باسە دوور دەکەوینەوە، دێینەوە سەر دوای راپەڕین، کە چۆن بە ناوی حکومەتی هەرێم، پارتیی و یەکێتیی بە عەقڵ عەشایریی سەرکردەکانیان دەستکاری یاسایان کرد و بە ئارەزووی خۆیان هەرچییەکیان ویست تا ئیستاش دەیکەن، کێیان بوێت تۆمەتی بۆ دروست دەکەن، ئەمیش لە رێگای ئەو کەسانەوە کە لەناو ئەو دەزگایانەدا خۆیان بەڕیوەی دەبەن،  دادوەر و پارێزەرەکانی سەر بە خۆیان بە دڵی پارتیی و یەکێتی کێیان بوێت تاوانباری دەکەن.
  ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان وەزیری داد. داواکاری گشتی، بنکەکانی پۆلیس لە هەولێر و دهۆک دەبێت پارتی بن، لە سلێمانی هەموو ئەو دەزگایانە سەر بە یەکێتییە، بە کوردییەکەی جومگە گرنگەکان کە یاسا و دەستوەری پێدا دەڕوات بە دەست پارتیی و یەکێتییە و پشکی شێر بەر پارتیی کەوتووە، یاسا بە تەواوی بەنج کراوە، هیچ نرخێکی نییە، زۆربەی کارەکان بە شێوەیەکی عەشایری بەڕێوە دەچن، هەروەک عەقڵی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و پارتەکانی تر، تومەتبار بە رێکەوتنی عەشایریانە چارەسەر دەکەن.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم، کە زۆربەی دۆسییەی ئەو تاوانبارانەی کە سەر بە دەسەڵاتن منیش وەکو کەسێکی نزیک لەو دۆسیانە ئاگادارم و بەشێکی زۆرم ناردووە بۆ کوردستانپۆست، تا لای خۆیان بیپارێزن، لە ئیستادا پێویست بە بڵاوکردنەوەیان ناکات تا بپارێزرێن و هەڵبگیرێن بۆ رۆژی خۆی تەنیا ناوی چەند تاوانبارێک و بەرپرس و دادوەر و پارێزەرە تاوانبارانە ئاشکرا دەکەین کە بۆ دەسەڵات کار دەکەن و حوکمی نادادپەروەرانە بەسەر هاوڵاتیاندا دەدەن.ئەندازیاری ئەم کارەش بە پلەی یەکەم تاوانبار نێچیرڤان بارزانییە، ئەو بەوەھەژمار دەکرێیت، هەروەها دادوەر نادر ھەرکی دادوەری دەستەی نەزاھە و دەست پاکی، چەندین دۆسیەی گەندەڵی و فەزاحەتی بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم و دارودەستەی نێچیرڤانی لایە، بەڵام نەک ڕاپێچی دادگایان ناکات بەڵکو چاوپۆشیان لێی دەکات و دۆسیەکانیان بزر دەکات، لەماوەی ڕابردوودا دۆسیەی گەندەڵی ھەریەک لە ؛
تەھا بەرواری وەزیری پێشوی لاوان و بەرپرسی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی کە تێوە گلاوە بەگەندەڵی و بەھەدەردانی سەدان ملیۆن دۆلار بۆتە خاوەنی چەندین شوقە و ڤێلا و ھۆتیل لە شەقڵاوە و دھۆک، هەروەها چەندین پڕۆژەی بازرگانی لە وڵاتی سوێد بەڵام بەھۆی نزیکی لە نێچیرڤان بارزانی تا ئێستا لێی پرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە، نێچیرڤانیش دەزانێت و نایەوێت دوری بخاتەوە 
تەها بەرواری، قێزەوەندترین تەسەڵاتدار و دزی هەرێم، کەسی نزیکی نێچیرڤان بارزانی

نەوزاد ھادی پارێزگاری پێشوی ھەولێر، یەکێکە بە ئەندازیاری پلان و پرۆژەکانی نێچیرڤان بارزانی، تاوانبارە بە وێران کردنی ھەولێر و دابەشکردنی ھەولێر بەسەر دوو چینی ھەژار و دەوڵەمەند، وتا ئەوانەی کە سەر بە خۆیانن دەولەمەند کراون، خەڵکەکی تریش تا بێت بەرەو هەژاریی و ماڵوێرانیان بردووە.ئەمەش بۆ خزمەتی نێچیرڤان و ئیدریس و نەبیلەی ژنی نێچیرڤان و براکانی نێچیرڤان ڕەوان بارزانی و دارودەستەی نێچیرڤان، تەنانەت کۆمپانیای سەلاحدین و کار گروپ کە ھەر لە شەقامی ١٠٠ مەتری و ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری کە ھێشتان تەواو نەبووە، ئەم ناوچانە لەسەر نێچیرڤان بارزانی تاپۆ کراوە بە ھاوکاری دکتۆر نوری عوسمان بەڕێوەبەری گشتی پێشوی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی دەستەی وەبەرھێنان، کە لەگەل نەوزاد ھادی و نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و دڵشاد شەھاب وەزیری پێشوی گەشتو گوزار، هەموو ئەمانەھەولێریان ھەڕاج و تالان کردووە بۆ نێچیرڤان و خۆشیان پێی کردووە بە تلیاردێر و ملیاردێر، وا بەمەتەمان کە زیاتر گەرەکە ھەژارنشینەکانی ھەولێر وێرانتر بکەن وەکو گەڕەکی وەک تعجیل و سەیداوا و سێتاقان و ئیسکان و باداوە و مامزاوە و پۆتین ئاوا و کوران و ....ھتد، لەبەرامبەردا ئەمانە بکەن بە موڵکی خۆیان و بۆ دارودەستەکەیان، بۆیە لە ئیستادا گەرەکی دریم ستی و وەزیران و گوندەکانی ئینگلیز و ئیتاڵی و ڤیتال و چەندین ناوی جۆراو جۆر بۆ خۆیان و کەسانی بورجواز و خەڵکی دەری ھەولێر دروست کردووە، لە بەر ئەوەی دادوەرێک کە هێشتا تەمەنی ڕێی پێنەداوە بکرێتە دادوەر بە ئەمری نێچیرڤان ھەریەک لە نادر ھەرکی و زرار ھەردووکیان ھێناوە بە کیفی خۆیان فەرمانبەرێکی ئاسایی لەسەر دەوام نەکردن و غیابات دادگایی دەکەن بەڵام لەسەردەستی ئەو مافیایانە ھەولێر ھەڕاج و تاڵان دەکرێت و ئەم دادوەرانەیان کردۆتە پاسەوانی پرۆژەکانی خۆیان تا بە شێوەیەکی یاسایی هەموو کارەکانیان بۆ تێپەڕێنن.بە نمونە دوای ئەوەی کوڕانی نەوزاد ھادی تێوەدەگلێن لە گەندەڵی بەفرمانی دادوەر ئازاد دەکرێن و چاوەڕێی ڕۆژی دادگایی ناکەن ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن، لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی دەستبەرداری نەوزاد ھادی نابێیت و دەیباتە سەرۆکایەتی ھەرێم و ھەوڵ دەدات شکۆی شکاوی بۆ بگێڕێتەوە.
نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمیش یەکێکە لەو دز و کەسانەی کە ماڵی هەولیری وێران و کاول کردووە

دکتۆر نوری بەڕێوەبەری گشتی دیوان و پاشان بەرپرسی دەستەی وەبەرھێنان
دڵشاد شەھاب وەزیری گەشتو گوزار و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و ئێستا ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ھەرێم
نەوزاد ھادی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ و بریکاری وەزیری هاتوچۆ و پارێزگاری
 ھەولێر ئێستاش ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێمە (دەعبایەکی پیسە بۆنی ناوکەفی پێلاوەکانی نێچیری لێدێت)
نادر ھەرکی دادوەری دەستەی نەزاھەو ئەندازیاری پینەکردنی گەندەڵی بەرپرسەباڵاکان و دەست بند کردن و داد گایی کردنی ھاوڵاتیانی بەشمەینەتی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە