کوڕێکی دکتۆر نوری عوسمان کچێک بە گرتە ڤیدۆیەک راو دەکات

Wednesday, 11/12/2019, 16:49

28268 بینراوە


بەپێی بەڵگەنامەیەکی ڤیدۆیی، کە دەست کوردستانپۆست کەوتووە، خالید کوڕە گەورەی دکتۆر نوری عوسمان سنجاری کە پێشتر چەند پۆستێکی لە حکومەتەکەی نێچیردا هەبووە و ئیستاش خانەنشین کراوە،. لەو ڤیدیۆیەدا کوڕەکەی د. نوری بە ملیۆنەها دۆلار پیشانی کچێک دەدات، بۆ ئەوەی بڕوای پێ بکات ناوی خۆشی بەو دەستوخەتە ناشرینە نووسیووە (خالد السنجاری/ ابو ابراهیم).
سەرچاوەی ناردنی ئەو ڤیدیۆیە پێی راگەیاندنین، خالید سنجاری خاوەنی کۆمپانیایەکی موبایلە، جگە لەو پارە زۆرەی کە د. نوری باوکی خستوویەتە بەردەستی و شەپشەپێنی پێدەکات، شەق لە دۆلار هەڵدەدات. ئەم ڤیدیۆیە بۆ کچێکی عەرەبی ئوردونی ناردووە، دەڵێن کچەکە ماوەیەکە لە هەولێر نیشتەجێ بووە، یەکسەر بەو پارە زۆرەی پیشانی داوە کەوتۆتە داوی و تەسلیمی بووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: سەرەتا کچەکە بڕوای نەکردووە  ئەم هەتیوەی د. نوری خاوەنی ئەو هەموو پارە زۆرە بێت، پێی وتووە کێ دەڵێت ئەو تۆیت و ئەو پارەیەش هی خۆتە، خالیدیش نەیوێراوە دەموچاوی خۆی پیشان بدات یان بە دەنگی خۆی قسە بکات، جارێکی دیکە ڤیدیۆکەی گرتۆتەوە و ناوی خۆی لەسەر پارچە وەرەقەیەک نووسیوە و لە ناو ڤیدیۆکە و لەگەڵ دۆلارەکاندا پیشانی داوە.
دیسان سەرچاوەکەی ناو پارتیی دەڵیت: بە کچەکەی وتووە: ئێمە خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارین، ئەگەر رازی ببیت و لەگەڵمدا رێکبکەویت، ئەوا دەشتهێنم، ئەمە لە کاتێکدایە، کە خالیدی کوڕی د. عوسمان بۆ خۆی ژنێک و کوڕێکیشی هەیە.

ئەوەی سەرنجی ڤیدیۆکە بدات، دەبینێت دۆلارەکان لۆککراون، لە نایلۆنەوە پێچراون، سەرچاوەکە دەڵێت زیاتر لە چوار بۆ پێنج ملیۆن دۆلار دەبێت، دۆلارەکانی ناو ئەو ڤیدیۆیە پارەی رۆژانە نییە کە دەستاودەست هاتبێتە لایان و کۆیان کردبێتەوە، بەڵکو پارەی  نەوت و بودجەی خەڵکی کوردستانە، کە سەرکردە و بەرپرسەکان دزیویانە.
شایانی باسە دکتۆر نوری عوسمان پێشتر (سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان)، و (سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان) بوو،  ئیستا خانەنشین کراوە، سەربە باڵی نێچیرڤان بارزانییە، سەدان بەڵگە و دزیی و فایلی بەدڕەوشتی لەسەر ئاشکرا بووە. ساڵی 2010 خۆی بۆ کۆنگرەی پارتی ئامادە کرد، نزیکەی دوو ملیۆن دۆلاری  بەسەر کادیرانی کۆنگرەدا سەرف کرد، بەڵام چونکە لە باڵی مەسرور بارزانی نەبوو، لە کۆتایی ڕۆژی کۆنگرەدا ناوی لە لیستەکە دەرھێنرا و لەگەڵ سەرباز ھەورامی تڕۆ کران، دواجار نێچیرڤان بارزانی پشتی بەرنەدا و بردییە لای خۆی. سەرچاوەکە دەڵێت لەبەر ئەوەی دکتۆر نوری وەک خۆی باسی کردبوو شاھێدی گەندەڵی و دزینی زۆری نێچیرەڤانە شەریکێتی لە وڵاتانی ھۆڵندا و سویسرا، کە پێکەوە چەند پڕۆژەیەکی بازرگانییان هەیە، بۆیە دوو بارە پۆستێکی دیکەی پێ دایەوە، تا سەرپەرشتی ھێنانەوەی ئافرەتە ڕفێنراوەکانی یەزیدی بکات لە دەستی داعش.
وەک سەرچاوەکە باسی لێوە دەکات و سایت و ماڵپەڕی پاراستنیش لەو بارەیەوە کاتی خۆی بڵاویان کردەوە، دکتۆر نوری دوو ملیۆن دۆلاری خواردووە، لیوا ئەحەمد کۆیی بە زمانی خۆی ئەوەی ئاشکرا کردبوو، کە گوایە دکتۆر نوری پێی وتووە: تۆڵەی ئەو پارانەم کردەوە، کە کاتی خۆی لە کۆنگرەکەدا بۆ کادیرانی پارتیم سەرف کردبوو.
دوای ئەمەش نێچیر بارزانی، دکتۆر نوری بەوەکالەت کردە بەرپرسی دەستەی وەبەرھێنان. لەوێوە زیاتر دەستی کرایەوە  بۆ  دزیی و تاڵانی.

 

دکتۆر نوری کاتی خۆشی لەویوە دەستی بە دزیی و بێناموسی کرد، کە بووە خاوەنی گەورەترین پڕۆژەی سامی عبدرحمان لە ھۆڵندا، چونکە کاتێک سامی کوژرا، پرۆژەکەی بۆ خۆی داگیر کرد، هەر ئەمەش بوو کە تا ئێستا بەیان سامی کچی سامی عەبدولرەحمان قسەی لەگەلدا ناکات.
جگە لەو پارە زۆرەی کە د. نوری دزیوێتی و بۆتە خاوەنی سەرمایەیەکی زۆر، ئیستا لە ناو ماڵەكانی ١٠٨ ی عەینکاوە ڕێستۆرانتی مارینا مشروبی هەیە، لەگەڵ هێنانی ئافرەت بۆ رابواردن، وەکو سەرچاوەکە دەڵیت، ئەمیش بۆتە کۆپی فەرەیدون عەبدولقادری یەکێتی، بازرگانی بە قومار و ئافرەتانەوە دەکات.
دیسان د. نوری بۆتە خاوەنی ھۆتێل مارینا و باڕو مەساج و ھەرچی کاری لەشفرۆشی لە دریم ستی و عنکاوە دەکرێێت هی د. نورییە.



خالید کە کوڕی د. نوریش، وەکو سەرچاوەکە دەڵێت  باوکی خۆیەتی، یەکێکە لە کوڕی ئەو بەرپرسە سەرسەریانەیم کە خەریکی بێناموسییە، ھەموو کاتەکانی خۆی بۆ ئافرەت و مەشروبخواردنەوە  سەرف دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە