خوی شیری تا پیری نمونە سیدکاکە

Sunday, 09/02/2020, 2:50

5114 بینراوە


کورد لە دێر زەمانەوە دەڵێ خوی شیری تا پیری. سیدكاکە ئەو پیرەی تا ئێستا تەرکی نەداوە خوی شیری. سیدکاکە پیاوە خوێن ڕێژەکەی مەلا مستەفا  لە سەردەمی ئەیلول  لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بەم دوا تەمەنەی دوای ئەوەی دەزانێت سەرانی یەکێتی گرنگیان نەداوە و نەچوونەتە پرسەی دایکی لیوا سید حیکمەت گرد عازەبانی دەچێتە پرسەی دایکی ئەم لیوایەی یەکێتی لە کۆیە و دواتر بە کوڕێکی پەیامێک دەگەیەنێت بە  سید حیکمەت و سیدەکانی گردعازەبان پێیان دەڵێ  باسی بێ ئەمەکی سەرانی یەکێتیم بەرامبەر بە خانەوادەی ئێوە بۆ مسعود بارزانی باس کردووە و مسعود بارزانی لاری نیە ماڵەکانتان بێنەوە بۆ ھەولێر و ئامەدەیە خۆی بتانبینێت و لە بارەگای بارزانی پێشوازیتان لێ بکات بەڵام دوای ئەوەی سیدەکانی گوندی گردعازەبانی سەر بە دەشتی ھەولێر پەیامەکەیان پێ دەگات ڕاستەوخۆ ناڕازی بوونی خۆیان بەم داوایەی سیدکاکە دەگەینن ئەمە کە کاتێکدایە سیدکاکە ھەردەم پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی لەگەڵ یەکێتیەکان و گۆڕانە ھەولێریەکان بە کار دەھێنێ بۆ بە پارتی کردنیان لە ئاستە جیا جیاکان. وەک ئاشکرا بووە دوای سەرنەکەوتنی عبداللە بۆر لە کۆنگرەی یەکێتی سەردانی عبداللە بۆری کردووە کە گومان دەکرێت بۆ ھەمان مەبەست بێت. ئەوەی زۆر جێگای داخە سیدکاکە زۆر جار لەلایەن خەلک بە کەسایەتیەکی نا حزبی و نیشتیمانی وێنا دەکرێت بە تایبەت لە سۆشیال میدیا ئەویش لەبەر چەند ھەلوێستێکی بەرامبەر پارتی و مسعود بارزانی بەتایبەت لە دژایەتی کردن جاش و مستەشارەکانی ناو پارتی کە بە داخەوە خەلکێکی کەم لەوە تێدەگات ئەمە تەسفیە حیسابی ناو بالبالێنی پارتیە نەوەک ھەلوێست! 
 
٩ی شوباتی ٢٠٢٠ کۆیە
سید گردعازەبانی 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە