ڵێبوردەیی سەرچاوەی بەرهەم هێنانی ڕقە..!

Sunday, 23/02/2020, 22:24

4554 بینراوە


وورووژاندنی هاوكێشەیەکی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژی ،کارێکی ئاسان نی یە و ناشکرێت بەسانایی ،لەهەردوو چەمی ڕق و لێ بوردەیی بدوێین ،ئەگەر لە سیاقی مێژووی هەردوو چەمکەکە تێنەگەین و هۆکاری پێکەوە بەستنینان و کاریگەری هەریەکەیان لەسەرئەوی تر نەزانین .هەوڵدانەکەمان ناچێتە چوارچێوەی دیدێکی زانستیانە بۆ شیکارکردنی ئەو دووچەمکەو کاریگەریان لەسەر یەکترو ،یاخود لاسەنگ بوون ،بەلایەک دا.
ئەگەر لەگریمانەی جەبرەوە ،لەڕق بڕوانین ئەوەمان لاجێگیردەبێت ،کەڕق دەرئەنجامی جەبریەتی دیدی مرۆڤە بۆ هەمووشتەکان ،کەلەبنەمادا جەبر کوێرەو هیچ نابینێت ،جگە لە پاوانکردن و خۆسەپاندن.
بەدیوێکی تردا جەبر،خۆی لەبنەڕەتدا بریتی یە لەپێزانینی هەڵبژاردن ،واتە ئەوە هەڵبژاردنە کەجەبر مانادار دەکات و بەرهەمی دەهێنێت ولەعەقڵیەتی مرۆڤ دا دەی چەسپێنێت.هەروەک ئەنگلس دەڵێت (جەبر کوێرە تابەهەڵبژاردنمان نەزانی وە،هەڵبژاردنیش بریتی یە لەپێزانی جەبر).لەو ڕوانگەیەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە ،کەخودی ڕق بەرئەنجامی لێبوردەییە،بەمانایەکی تر لێبوردەیی یە کەڕق بەرهەم دەهێنێت و دەیکاتە عەقڵیەتی تاکەکان و بەردەوامی پێدەدات .
ڕەنگە فەهم کردنی ئەم هاوکێشەیە زۆر ئاسان نەبێت ،مرۆڤ باوەڕبەوە بهێنێت ،کەلێبوردەیی سەرچاوەی بەرهەم هێنانی ڕق و توندووتیژی یە ،ئەگەر لەمانا حەقیقیەکی لێبوردەیی تێنەگەین .
کاتێک منداڵێک لەدایک دەبێت ،هەڵگری هیچ سیفاتێکی ڕق و شەڕانگێزی نی یەو ،ئاگایەکیشی لەلێبوردەیی نی یە ،بەڵام کاتێک هەستەکانی دەکرێنەوەو ئاشنادەبێت بەشتەکان ووردە ووردە بەهۆی دەوروبەریەوە دوانەی ڕق و لێبوردەیی تیایدا گەشەدەکات و دەبێتە هەڵگری سیفاتەکان و ووردەووردە مومارەسەی دەکات .هەموو منداڵێک لەسەرەتادا فێری ڕق دەبێت ،بەلەوەی فێری لێبوردەیی ببێت ،هۆکارەکەشی بۆ ئەوداواکاریە زۆرانەیە ،کەلەڕێگەی توڕەبوون و ووڕک گرتنەوە بۆی دابین دەکرێت ،سەیرنی دایک و باوکەکان هۆکاری سەرەکی ووڕک گرتن و گەشەکردنی ڕق بن ،لەمنداڵەکانیاندا،ئەوان ڕایدەهێنن بۆئەرداواکاریەک ئەگەر ووڕک نەگرێت بۆی دابین ناکەن ،بەمەش گریانی بەردەوام و وورک گرتن و چەکەرەکردنی بەرەو ڕق دەبێتە بەشێک لەژیانی ئەو منداڵەو گەشەدەکات ،سەرەتا بۆ دایک و باوکی و دواتر بۆ خوشک براکانی و ،لەوێشەوە بۆ هاوڕێ و نزیکەکانی پەرەدەستێنی .ئەو فێربووە داواکاریەکانی بەوشێوە بەدیدێت ،ئەگەر لەسەرتادا گریان و ووڕک گرتن بێت دواتر دەڕوات بۆ ئازاردانی ئەوانی تر بۆ دەست خستنی ئەوەی دەیەوێت .
بەتایبەت ،کەلەتاقانەی دەردەچێت و خێزانەکە دەبن بەخاوەنی منداڵی دووەم و ئیتر بەشەکان و نازەکان دەگۆڕێت و هاوبەشێکی بۆ پەیدا دەبێت و ووردەووردە ڕق گەشەدەکات ،بەڵام هەرلەهەناویدا دەبێت و دەروازەی دەرچوونی ،ئەوکات بۆدەڕەخسێ ،کەدایک و باوکی ،لەجیاتی هەوڵبدەن ڕق بسڕنەوە لەناخی دا فێری ئەوەی دەکەن کەچۆن ڕق ئەستور تربێت،ئەمکارەشیان بەلێبوردەی ،لەبەرامبەر ڕقەکانی گەشە پێدەدەن.
نموونەیەکی زۆر سادە ،کەچۆن ڕق ئەو منداڵە بەلێبوردەیی ئەستور تردەکەن و بەردەوام بێت ،لەسەر بەتاڵکردنەی ڕقی خۆی ،کاتێک هەرشتێکی بووێت بۆی ئەنجام نەدەن ،لەوڕک گرتنەوە بۆ لێدان ،لەوانەی لەخۆی بچوکترە.
کاتێک لەبرا،یان خوشکە بچوکەکەی دەدات ،باوک و دایکی منداڵە بەوشەیەک ،کەکۆتایی بەڕقەکەی ناهێنێت کۆتایی پێدەهێنن ،پێی دەڵێن ئەم جارە قەیناکە بەس جاریکی تر لێت نابورین . دانانی ووشەی لێبوردەیی بەرامبەر بەڕق ،ڕۆژ دوای ڕۆژ والەو منداڵە دەکات لە کارەکانی بەردەوام دەبێت و ڕق هەرگیز دەرونی جێناهێڵێت و پاساوێکی دەسکەوتووە،بۆهەرکارێک ،کەدەیکات ئەوا دووچاری سزانابێت .
دەبینین ڕق کۆتایی نایەت ،چونکە ئاین و فەلسەفەو ئایدۆلۆژیاکان .کاریان لەسەر ئەوە کردووە ،کە دەتوانن لەڕێگەی لێبوردەیی یەوە کۆتایی بەڕق بهێنن ،بەڵام هەڵەگەورەکە ئەوەیە ،هەرگیز نەیانتوانی کۆتایی بەڕق بهێنن ،بەڵکو هەستی ڕقیان تۆخترکردوەتەوە گەشەیان پێداوە،لەڕێگەی پێکەوە لکاندنی چەمکی لێبوردەیی.
کاتێک ،کەسێک پیاوێک دەکوژێت ،ترسی لەوەنی یە پەراوێزبخرێت و ،لەکۆمەڵگا دووربکەوێتەوە ،چونکە دەزانێت لێبووردن هەیەو کاری خۆی مەیسەر دەکات بەداوای لێبوردنێت ،یان سزایەکی کاتی و ڕزگاری دەبێت.ئەم لێبوردن و لێبوردەییە ڕەنگدانەوەی گەورەی هەیە ،لەبەردەوام بوونی ڕق و تاوان و شەرعیەت دان بەکوشتن و توندوتیژی .
ئایین و ئایدۆلۆژیەکان ،بۆبەردەوام بوونی ڕق و باڵادەستی دەسەڵاتەکان ،چەمکی لێبوردەییان خستوەتە هاوتای ڕق و مانەوەی خۆیان و داگیرکاریەکانیان پێ پیرۆزکردووە.
هەموو داگیرکاری و جەنگەکان و کوشتنە کەسیەکانیش ،بۆیە بەردەوامی هەیە ،چونکە هەموو کات لێبوردن بۆ تاوانەکان ئامادەیە.کاتێک دەوڵەتیک ،دەوڵەتێکی تر داگیردەکات و وێرانی دەکات ،لەپێناو تاڵانکردنی ئابوریەکی ،بەلام کاتێک جەنگەکە کۆتایی دێت ،بەلێ بوردنێک کۆتایی دێت و ئەو هەموو ڕق و خوێن ڕێژی ئاسەوارە دەروونی یە بەسەر خەڵکەکەدا هاتووە،لەدوای چەند پێکێکی دەسەڵات دارەکان و لێبوردنێک کۆتایی دێت. ئەو کۆتایی هێنانە دەبێتە بەردەبازای وێرانکاری و داگیرکاری نوێتر،چونکە خاوەنی ڕق ،کەسانی دەسەڵات خوازو بەرژەوەندی خوازن و بەشوێن ئەوەوە ،لەوڕیگەی ڕق و لەناوبردنەوە بەدەستی دەهێنێت.هەروەک ئەو منداڵەی بەوڕک بەدەستی دەهێنێت. هەموو جارەکان تاوانەکانی بەلێبوردنێک بۆدەچێتە سەروو خۆی ئامادەدەکات بۆ داگیرکاری و موومارەسەکردنی حەزەو دەست بەسەراگرتن وداگیرکاری تر.
کاتێک حەزی خۆسەپاندن و باڵادەستی و داگیری کاری دەبێتە عەقڵیەت ،هەموو سنورە ناسراونەناسراوەکان دەبەزێنێت و هەوڵی دامرکاندنەوەی ڕقەکانی و تێرکردنی حەزەکانی دەدات.
هەموو جەنگەداگیرکاریە ئایینی و ئیستیعماری وئیمپریالیستیەکان ئەو ڕاستیە بەیان دەکەن ،کە حەزی دەست بەسەراگرتن و داگیرکاری و پرژاندنی ڕق پاڵنەری کەسی و ویستی کەسی ،لەپشتی یەوە بوە .
هەڵبەت ئەمە بۆ پەیوەندیە خێزانی یەکان وهاوسەرگیری و هاوڕی یەتیش گوازراوەتەوەو مومارەسەی دەکرێت.
بوونی و حەزی باڵادەستی وایکردووە،لەناوخێزانێک دا جۆرەها توندوتیژی و ڕق بەرهەم بێت ،کاتێک باوک و دایک جیاوازی دەکەن ،لەنێوان نەوەکانیاندا،ڕق و توڕەیی خود بەخود باڵادەکات و پەنگ دەخواتەوەو ،جۆرەها شەڕ دروست دەبیت ،سادەترین شەڕیان ،کەخۆی ڕقی پەنگ خواردووە،ئەوەیە کامیان خۆشەویترن و کامیان نازیان زیاتر هەڵدەگیری و کامیان داخوازیەکانیان بۆ بەدی دەهێنرێت و ،کامیان زۆترین جار لێ دەبوورن ،لەسەر مومارەسەکردنی ڕقەکەی .کاێیک خێزان دەبێتە ئەو پێک هاتە ئاڵۆزەی ڕق و لێبوردەیی باوکان و دایکان هێندەی تر تۆی ڕق دابەش دەکات بەسەریاندا و هەریەکەیان دەیانەوێت ببنە باڵا دەستی یەکەم ،ئەوەش وایکردووە،کە زۆرجار براکان ،لەسەر باڵادەستی یەکتری دەکوژن ،یان باوکی باڵادەستی یەکەمیان دەکوژن ،دەشزانن لێبوردنێک هەیەو ،لەکوشتنەوە ،یان سزای دوورخستنەوەی ،لەپەیوەندیە کۆمەڵایەتی کان بەسەردا نادرێت بۆیە بێباکانە ڕقی خۆی دەبارێنێت .جەزی بەدەست هێنان و باڵادەستی دەپەڕێتەوە بۆ سنوورەکانی ترو مومارەسەی دەکرێت .
پیاوێک دەیەوێت هاوسەرەکەی ژێردەستەی بێت وڤ ئەم هەموو حەزو ڕقەکانی بەسەردا جێ بەچێ بکات و بالایی خۆی بهێڵێتەوە،بۆژنەکەش هەمان شتەو دەیەوێت پیاوەکە کۆیلەی حەزەکانی ئەو بێت و بەردەوام ملکەچی بێت و داواکانی جێ بەچی بکات ،کاتێكیش نایکات ڕقی بەسەردا دەبارێنێت. هەردووکیان باش دەزانن دوای دابارینی ڕقەکەیان بەلێبوردنێک کۆتایی دێت ،بەلام هەردوکیان لەدەروونیاندا هەمان ڕق پەنگی خواردوەتەوەو بەشوێن ساتی تەقینەوەیەکی تر دا دەگەڕیت و جاریکی تر هەڵی رێژێت .
لەدەرەوەی هاوسەریش مومارەسەکردنی ڕق و حەزی دەسەت بەسەرداگرتن ،لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە مومارەسەدەکرێت .کاتێک نێرینەیەک دەبینێ ،هاوڕەگەزێکی خۆی ،لەگەڵ مێینەیەکدایە و ئەم کەسی لەگەڵ نی ،سەرەتا هەوڵی ناشرین کردنی نێرینەکەدەدات ،لەلای مێینەکەوهەرچی ڕقی ناخی خۆی هەیە لایی مێینەکە بەیانی دەکات ،ئەگەرئەمە سودی نەبوو ،ئینجا هەرچی ڕقی خۆی هەیە بەسەرمینەکەدا دەیبارێنێ و ناشرینی دەکات ،بۆچی بۆئەم نی یە و بۆیەکێکی تر ،ئەمە بۆ مێینەکەش هەمان هاوکێشەیەوە بەهەمان شێوەی نێرینەکە موومارەسەی دەکات .
حەزی ڕق و باڵا دەستی بەلێبوردەیی کۆتایی نایەت ،بەڵکو بەردەوام دەبێت ،تائەو دووجەمکە بەرامبەرو هاوتای یەک بن ،کۆتایی هێنان بەڕق ،بەهەڵوەشاندنەوەی هاوکێشەی ڕق و لێبوردەیی دەبێت .
چۆن دەتوانین ئەوعەقڵەبگۆڕین ،کەهەرگیز مومارەسەکردنی ڕق و حەزی باڵا دەستی لێبوردەییت ناداتێ،بەڵکومومارەسەکردنی ڕقت ،لێبوردنی نی یە و باجی حەزو باڵادەستی وڕق پەراوێزخستنتە نەک لێبوردەیی .ئەوکاتەی موومارەسەی ڕق و حەزەکانت دەکەیت ،نابێت چاوەڕوانی لێبوردەیی بیت چونکە لێبوردەیی ڕق ئەستور ترت دەکات بۆ حەزی باڵا دەستی و بەردەوام بوون .کاتێک ستۆپ دەکرێت بەو عەقڵیەتەو هاوکێشەی لێبوردەیی دەردەهێنرێت لەدوای (ڕق و لێبوردەیی) ،بەر بەحەزی باڵادەستی و خۆسەپێنی و ڕق دەگرێت ،کاتێک دەزانیت هیچ لێبوردنێک نی بۆ ڕقەکانی و تەنها دەژکرێت و دوورە پەرێز دەخرێت ،لەبەرامبەر ڕقەکانی .بیر دەکاتەوە بەوەی مادام لێبوردن نی یە ،کەواتە ڕق ناتوانیت تاوانەکانی بەلیبوردەیی پاک بکاتەوە ،ناچار ڕقەکانی ڕادەگرێت و ناتوانێت تەنهایی و پەراویزخستن بگرێتە بەر .
هۆڵەندا
٢٢/٢/٢٠٢٠
تێبینی: ئەم ووتارە گوزارشتە لە ڕوانین بۆ هەدوو چەمکی (ڕق-لێبوردەیی) و هیچ پەیوەندی بەتاکەوەنی بەقەدەر ئەوەی هەوڵدانێکە بۆ خوێندنەوەی ئەو دووچەمکەوشێوازی مومارەسەکردنی ،لەکۆمەڵگای کوردیی دا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە