بنەماڵەی بارزانی لە ترسی کۆرۆنا خۆیان شاردۆتەوە

Friday, 20/03/2020, 13:38

15534 بینراوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای پاراستن بە کوردستانپۆستی راگەیاند، هەر لەگەڵ بیستنی پەتای کۆرۆنا، زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت مەسعود بارزانی و تێکڕای ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، (هەولێر و دهۆک و سەری رەش)یان بەجێ هێشتووە چونەتە گوندی دورێ لە نزیک بارزان، ئەمە لە کاتێکدا هەموو سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی جیهان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هاتوون و قسەیان بۆ هاوڵاتیی و ئەندامانی حکومەتەکانی خۆیان کردووە.
سەرچاوەکە دەڵێت پێدەچێت نێچیر بارزانی لە شوێنێکی دیکەی نزیک لە بارزان بێت، بەڵام دڵنیا نییە، چونکە نیوانی لەگەڵ مەسرور بارزانیدا بەتەواویی تێکچووە.
لەو بارەیەوە کوردستانپۆست بە گومانەوە پرسیاری لەسەر چۆنێتی تێکچوونی نێوان ئەو دووانە کرد!؟
 لە وەڵامدا سەرچاوەکە وتی: نێچیر و مەسرور لەم ماوەیەدا نێوانیان زۆر خراپە،  گەیشتوتە رادەیەک نێچیر پەیوەندیی بە لاهوری شێخ جەنگییەوە کردووە و پێکیشەوە بە نهێنی دانیشتنیان کردووە، هەردووکیان لەسەر چەند خاڵێک دژی مەسرور رێککەوتوون، بەڵام جۆری گفتوگۆ و رێکەوتنەکەیان ئاشکرا نییە و نازانرێت، بەڵام ئەگەر سەرنج لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی رووداو و راگەیاندنەکەی بدرێت، ئەوە پشت راست دەکاتەوە و هەست دەکرێت جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان نێچیر و لاهور دروست بووبێت، کە ئیستا ئەو کەناڵە و راگەیاندنەکانیان ریکلام بۆ لاهور دەکەن، وەکو جاران و سەردەمی 16 ئۆکتۆبەر قسەی پێ ناڵێن، بەڵکو بە  باشە و پۆسەتیڤ باسی دەکەن. مەسرور بارزانیش هەستی بەمە کردووە، بەڵام بەهۆی هەڵهاتنیان لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ کاردانەوەیەکی راستەوخۆ رووی نەداوە.
سەرچاوەکە ئەو نهێنییەشی ئاشکرا، کە هاوکات دەنگۆی ئەوە هەیە، گوایە سوداد بارزانی برای مەسعود بارزانی داوای پۆستی سەرۆکایەتی ئاژانس (پاراستن)ی کردووە و توڕەبووە، دەڵێت: ئەمجارە سەرۆکی ئاژانس مافی منە! مەنسوری کوری دووەمی مەسعودیش دەڵێت: نەخێر ئەو مافی منە! هەرچەندە مەسعود و مەسرور پێکەوە هاوڕان لەسەر ئەوەی پۆستەکە بدەن بە (وەیس بارزانی) کوڕی سێیەمی مەسعود بارزانی. نێچیریش هاتۆتە ناو ئەو کێشەیەوە، دەڵێت منتان لەسەرۆکی وەزیران دوور خسۆتەوە، کە تەنیا پۆستێکی تەشریفاتییە، وەکو سەرۆکوەزیران دەسەڵاتی زۆرم نییە، بۆیە دەبێت پۆستی سەرۆکایەتی ئاژانس (پاراستن) بدرێت بە  یەکێک لە براکانی خۆم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە