ڤایرۆسی کۆرۆنا یان "بیۆتیرۆریزمی" سیستەم و نیزامی تەوەحشی سەرمایەداری؟

Friday, 20/03/2020, 21:03

5595 بینراوە


وا نزیک دوو مانگەکەڤایرۆسێکی کۆشەندە لە سەرانسەری دنیادا بڵاو بووەتەوە و هەزاران کەسی کردوەتە قوربانی و تا گەیشتن بەمەستی ئەساسی لەوانەیە سەدان هەزار ئینسان بەم ڤایرۆسەگیانی خۆیان لەدەست بدەن. ئەوەی کەتۆزێک زانیاری لەسەر بنچینەکانی سەرمایەداری و ئایدۆلۆژیا و ڕەوشت  و کردەوەکانی هەبێت چاک دەزانێت کە ئەم ڤایرۆسە یەک زەرەش عیلاقەی بەسەر ڤایرۆسێکی تەبیعی و سروشتییەوە نییە، بەڵکو  دەستکردی فەیلەسۆف و زانایانی نیزامی قاتڵی سەرمایەداری یە، ئێستا ئەمریکا بێت یان خودی چین کە ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمین جار لەیەکێک لەشارەکانی ئەو  وەلاتەوە تەشەنەی سەند و دنیای لەخۆوە ئاڵاند. ئێمە چاک دەزانین کە ڕەقابەت و ململانێی سەرمایەدارانی وەڵاتە زل هێزەکان دنیا بۆ گرتنەدەستی قودرەت و ئۆتۆریتەی عەسکەری و ئابوری ، تەنیا بە تەکنۆلوجیای پێشکەوتوو  وەک فرۆکە، تانک و تۆپ و موشەکی جۆراجۆری ئەتۆمی و کۆمەڵکوژ و  کەشتی نەوەیی و ئۆتۆمی و چەکی لیزری رازی نابن و فەیلەسۆف و زانایانی ئەم چینە میلیاردرە بەشێوەیەکی سیستەماتیک و  هەر ڕۆژە خەریکی تاقی کردنەوەی ڤایرۆسی جۆراوجۆر و کوشەندەن تا ئەگەر شەڕێکی گەورەی نێودەوڵەتی هاتە ئاراوە بتوانن بەسادەترین ڕێگا خەڵکانی وڵاتانی دوژمن و موقابیل بەکەمترین کات و بودجە لەنێو بەرەن و یەکەمین قودرەتی ئابوری و عەسکەری جیهان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.
بۆیە ئەمانە هەر دوو یان سێ ساڵ جارێک بەرهەمی زانایانی جنایەتکار و تاقیگاکانی خۆیان بەشێوازی جۆراوجۆر لەشۆنێکی ئەم جیهانەدا تاقی دەکەنەوە، بێ ئەوەی  یەک زەرەش گوێ بەخساراتی گیانی و ماڵی خەڵکی ئەم گۆی زەویە بدەن. ساڵێک ڤایرۆسێک بەناو نەخۆشی "گا شێتەکان" ساڵی دواتر ڤایرۆسێک بەناو نەخۆشی "بەرازەکان" و ساڵی دواتریش ڤایرۆسی ئایدز  و  دواتر ڤایرۆسێک بەناو پەلەوەرەکان و ئیمڕۆش ڤایرۆسی کۆرۆنا  کە نیسبەت بەڤایرۆسەکانی دیکە پێشکەوتووتر و کۆشەندەترە و زۆر بەخێرایی لە مرۆڤێکەوە دەگۆازرێتەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەخنە بازارەوە.
زەرەر و ئەنجامەکانی ئەم ڤایرۆسە تەنیا ئەوە نییەکە ئینسانەکانی کردبێتە ئامانج و هەر ڕۆژە سەدان ئینسان ئەکاتە قوربانی، بەلکو زەرەری گەورەتر ئەوەیەکە ڕاستەو خۆ دەست ئەخاتە نێو قورگی ئابوری جیهانەوە و توشی کارەساتی زۆر گەورەی ئەکات. هاتووچو و سەفەر و خۆشی و مەکتەب و زانکۆ و بار و نادی و هەر چی کە ئینسان بەشێوەکی کۆمەڵ لەزەتی لێ ئەبات تووشی داخستن و داڕمانی ئەکات. ناتوانیت ئازیزەکانت لە ئامێز بگریت. ناتوانیت دۆستان و خۆشەویستەکانت ماچ بکەیت. دەست بۆ هەرچی ئەبەیت ئەترسیت و حەزر ئەکەیت. ئازیزترین کەست ئەمرێت ناتوانیت باوشی پیدا بکەیت و خواحافیزی ئاخری لێ بکەیت. ئەگەر تووشی ئەم ڤایرۆسە بوو بیت تەنانەت قەبرەکەشت لەجێگایەکی چۆڵ و دوور لە هەموو مردوەکانی دیکە دەخەنە ژێر گڵەوەتا ئیزرائیل کە یارمەتیدەری میلیاردرەکانە زوتر بێت و ڕۆحت بکێشێت.  جگە لەمانە ئەوەی کە بەم ڤایرۆسە ئەمرێت ئیتر تەواو و ئەوەشی کە وەک ئێمە تا  ئێستا زیندو ماوینەتەوە توشی دەیان نەخۆشی دەروونی و ترس و وەهەم دەبین. ئەوانەی کە ئەقیدە و باوەڕیان بەدین و مەزهەب هەیە خەڵکی بەوە ئەترسێنن کەبەڵی خوایەک و بەهەشت و جەهەنومێک هەیە و ئینسانەکان دەبێت ئاگایان لەخۆ بێت. ئیتر عەقڵیان بەوەناشکێت کە ٩٥ ٪ لەسەدی ئێمەی ئینسان بەگشتی فەقەت بەدەست چەند هەزار ئینسانی بلیاردەر و دەسەڵاتدار  و جنایەتکارەوە هەر ساڵێک جەهەنۆمێک ئەبینین ، ئیتر بۆچی ئەبێت بەجەهەنومی خوداش بمانترسێنن. 
دوێنی مەڵایەک لەکەناڵێکی تلەفیزیون دەعوت بوو و پرسیاری ئەوەیان لێ کرد کە ئایا ئەو کەسانەی بەم ڤایرۆسە ئەمرن شەەیدن یان نەخێر؟ ئەویش لەوەڵامدا گوتی ئەگەر ئەو کەسە باوەڕی بەکردەوەکانی خودا هەبێت و بڵێت لەخودا بەزیا بێت و خوایە زیاتری بکەیت ، ئەوە ئیتر ئەو کەسە شەەیدە و جێگای بەهەشتە. هەمووانیش ئاگادارن کە زۆربەی مەڵاکانی کوردستان " فەرموویانە" ئەو کەسانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمرن شەهیدن. ئیتر ئەمە هەموو  فەلسەفەیەکی ـــ  زانایانی ئیسلامە کە بەجێگای شیکردنەوەی عیلمی و  دروست و واقێعی بەدوو وشەی بێ مانا و قیزەون  ئەو خەڵکەیان گەوجاندوە و فریو داوە. دین و مەزهەب بەگشتی و بە درێژایی مێژووی ئینسان و لە ئەساسدا لەگەل دەسەڵاتداران و حوکمرانانی جیهاندا دوو گیانن لەیەک جەستەدا و چونکە بەرژەوەندی ئابوری و سیاسیان یەکێکە، هەرگیز نایانوێت دەست بۆ ریشەی مەسەلەکە بەرەن و بەقسەی قۆڕ و بێ ناوەڕۆک خوایش تاوانبار ئەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیشی خودایە و ئەبێت لەم "نێعمەتەی خودا" کە ئەمان کوژێت رازی بین ، ئیتر ترامپ و پۆتین و شی جین پین و ماباقی سەرۆک کۆمار و دەسەڵاتدارە جنایەتکارەکانی ئەم جیهانەکە ڕاستەو خۆ لەکۆمەڵکوژی و جنیۆساید و ئاوارەکردن و برسێەتی سەدان ملیۆن ئینسانی بی گۆناح و دروست کردنی بیۆ تیروریزم و سەدان گاز و ڤایرۆسی کوشەندەی دیکە دەستیان هەیە تەبرەئە و بێ بەری دەکەن و  ڕاستەوخۆ هەموو گڕ و گێچەڵ و گوناهەکەی دەخەنە پاڵ خودا و ئەڵێن ئەمە ئیشی خودایە. 
جا ئەگەر خودایەک وجودی هەبێت جگە لەم مەلا ئەحمەق و نەزان و هەلپەرستە دینیانە کەسی دیکەتووش ناکات. بەڵێ ئەمەوێت بڵێم تا نیزام و سیستەمی جنایەتکار و خوێنرێژی بورجوازی لەم دونیایەدا حوکم بکات ئەبێت هەمووان هەر ساڵە چاوەڕوانی جەهەنومێکی تازەتر ، پێشکەوتر و کوشەندەتر بین . بورجوازی نێو دەوڵەتی تا بە ئێستا دەیان ڤایرۆس و گاز و سەمی جۆراوجۆریان لەسەر مرۆڤەکان تاقی کردوەتەوە و هەر ساڵە بەشێوەیەکی زانستیانە پێشی دەخەن تا دەگەن بەو ئامانجانەکەخۆیان مەبەستیانە. ڤایرۆسی کۆرۆناش یەکێکەلەو جۆرەڤایرۆسانەکەلەتاقیگاکانی بورجوازی ئینسانکوژدا لەلاین فەیلەسۆف و زانایانی ئەوانەوە ئیشی لەسەر کراوە. زیدی ئەم ڤایرۆسەش هەر لەگەل خودی ڤایرۆسەکە دروست کراوە، بەڵام نایخەنە بازارەوەتا بەتەواوەتی نەزانن کە نەتیجە و قودرەتی کوشتنی ئەم ڤایرۆسە چەندە تا بتوانن لەداهاتوودا ڤایرۆسێکی کوشەندەتر دروست بکەن. ئەمەش یەکێکە لە شیوازەکانی تیرۆریزمی دەوڵەتی کە ئەکرێت نێوی "بیۆتیرۆریزمی" لەسەر دابنێن. بیوتیرۆریزم خەتەرناکترین چەکی ئینسانکوژە کەن یسبەت بەچەکەکانی دیکە کەم مەسرەفتر و لەهەمان کاتدا کوشەندەتریشە. ئەم ڤایرۆس و تراژیدیا  دروستکراوی ئەو سیستەم و نیزامەیە کە ڕۆژانە لە سەدان هەزار ماس میدیای جۆراجۆری جیهانییەوە باسی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ دەکات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە