چەتەگەری ماڵی بارزانی بەردەوامە

Monday, 06/04/2020, 0:41

11244 بینراوە


هەفتەیەك پێش ئێستا بەبڕیاری پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی ، یەکیک لەدزەکانی بالی نیچیرو نەوزاد هادی کەناوی زبێر عبدالله چالوکی(خەڵکی گوندی چاروك) گەنجیکە بۆماوەی ١٠ روژ لەزیندانیکی تایبەتی زیندان کرا دواتر بەو مەرجە ئازاد کراە ئازاد کرا دوو ملیۆن و سێ سەد هەزار دۆلاریان لێ وەرگرت وەکو سەرانە ، ناوبراو لە عەشیرەتی پارێزگاری کۆن نەوزاد هادیە و بەهۆی کاری نەوت و بەنزینەوە دەوڵەمەند بووە ،بیانوی گرتنەکەش ئەوەبوو گوایە لەژێرەوە لەگەڵ ماڵی نوزاد هادی شەریك بووینەو دەسەڵاتیان لەهەولیر بۆخۆیان بەکار هێناوە .ڕاستی ئەوەی لەهەولێر دەوڵەمەند بێت و سەرانە نەدات بە ماڵی بارزانی لەڕێگای ووردە مافیا و دروزنەکانی وەکو فرسەت سۆفیەوە دەیانگرن و سەرانەیان لێ وەردەگرن ، تەنانەت بێ ئەوەی کەسێکیش مافی ئەوەی هەبێت بپرسێت ئەو پارە وەرگیراوانە دەچێتە گیرفانی کێ؟.ئێستا پارێزگاری نوێ خۆی حاکمی ڕەهای شارەو خەڵک دەگرێ چونکە وەلائی تەواوی بۆ مەسرور بارزانی و باوکی هەیە. دەبیت بلێنن لەپێشوشدا هەریەکە لەهیرشە رەش و بارزان قەساب و جەندین ووردە جەتە و کۆیلە و جەلادی ئەو بنەمالەیە دوای ئەوەی لێیان ئاشکرابوو کە بوری نەوتیان دزیەوە بەدەیان ملیون دۆلار لەم گروپە وەرگیراوە وە لە وەزیری شارەوانی پێشووش نەورۆز مەولود ٥ ملیون دۆلار لەفروکەخانە سالی پار لێی گیرا ، کۆی ەئوپارانە بۆ خەزینەی دەولەت ناگەریتەوە بەلکو ئەولادە ساقیتەکانی مالی مەلا مستەفا بۆخۆیان دەیدزن ، ئەوەش جەتەگەریەکی نوێی ئەو بنەمالە و دەسەلاتەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە