ڕاپۆرتێکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەولێر، باس لە ڕوخانی کابینەکەی مەسرور دەکات


هاوڕێ ی خۆشه‌ویستم ماڵئاوا

Friday, 05.08.2020, 2:02

1479 بینراوە


تۆ خه‌می کۆڵی خه‌ڵکی کوردستانت هه‌موو کات به‌ کۆڵه‌وه‌ بوو

 هاوڕێ ی خۆشه‌ویستم ماڵئاوا...تۆ خه‌می کۆڵی خه‌ڵکی کوردسانت هه‌موو کات به‌ کۆڵه‌وه‌ بوو ….هه‌میشه‌ دژی زۆرداری و مافیاکانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ و چه‌ته‌ کانی باشووری کوردستان و تورکه‌ فاشیه‌ دڕنده‌کان بوویت

کاکه‌ مستۆی خۆشه‌ویست هێشتا زوو بوو ئێمه‌ت به‌ جێهێشت ، هێشتا زۆردار و چه‌ته‌ و مافیا  سه‌رسه‌ریه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی و ئیسلامه‌ تێرۆریسته‌ کان و ئۆپۆزیسێۆنی درۆزنی گۆڕان به‌رده‌وامن له‌ چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی باشوور و نۆکه‌رایه‌تی کردن بۆ داگیرکه‌رانی تورک و کۆماری ئیسلامی ئێران ….

کاکه‌ مستۆی ئازیز و خۆشه‌ویست ، خۆزگه‌ وا زوو ماڵئاوویت لێنه‌ده‌کردین و بتتوانیانه‌ ڕۆژێک زیاتر له‌ خه‌ڵکی ستمدیده‌ی کوردستاندا پێکه‌وه‌ ئازادی کوردسانت ‌و ئاهه‌نگی سه‌رکه‌ووتنی خه‌ڵکی کوردستانت له‌ده‌ست ده‌سته‌ڵاتی چه‌ته‌یی و مافیکانی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ و کۆیله‌کانیان بتدیایه‌ که‌ هه‌موو ئاواتی تۆی خۆشه‌ویست و تێکۆشه‌ر بوو….

 هاوڕێ ی خۆشه‌ویستم ماڵئاوا و به‌هێمنی بنوو ، ئاگاداری سه‌رده‌شت عوسمانی هاوڕێت به‌ و باسی هه‌موو شتێکی بۆ بکه‌ پێی بڵێ هاوڕێکانی به‌رده‌وامن له‌ تێکۆشانیاندا و هه‌مان ڕێگه‌ی ئێوه‌ به‌رده‌وام پێده‌ده‌ن هه‌تاکوو ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ مافیا و دیکتاتۆر و نۆکه‌ری داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ گۆرده‌نێن.

ئەندامی ستافی کوردستانپۆست





(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 4.5/5)