سەرنجێك لەسەر ڕەنج سەنگاوی

Thursday, 14/05/2020, 20:09

9507 بینراوە


لە ڕاستیدا ئەوەی دەمێكە سەرنجی ڕاكێشاوم ستایش كردنی خەڵكە بۆ پێشكەشكارێكی وەك ڕەنج سەنگاویە، من وەك خۆم نە ڕقم لەو كەسەیە وە نە خۆشیشم ئەوێ موجەڕەد چەند سەرنجێكم ھەیە پێم خۆشە وەك ھەڵسەنگاندنێك باسی بكەم بۆ ئەوەی بزانم ئاخۆ من ھەڵەم یاخود ئەو كۆمێنت نوسانە یاخود ڕەنج خۆ کارەکتەرێکی کی باشە و هەرکات بەركەوتنی ئەبێ لەگەڵ ھاوڵاتی دا زۆر خاكیانە مامەڵە ئەكات ، پێم خۆشە لەو پەندەوە دەست پێ بكەم كە ئەڵێ لەگەڵ مەڕ دا شین ئەكات و لەگەڵ گورگا ئەخوات بەڕاستی ئەمە ئەو كوڕەیە لە كاتێكدا وەك باشترین بێژەری کەناڵی رووداو کە من پێم وایە کەناڵی میتی توركە بە باشترین موچە لەبەرژەوەندی دەوڵەتێك كارەكات كە بە درێژایی مێژوو دەستی سورە بە خوێنی ڕۆڵەی كورد كەچی ئەم بەو ھەموو ڕوە قایمەیەوە دێ شعرێكی نیشتیمان پەروەری ئەنوسێ یاخود ڕەخنەیەكی شەرمنانە ئەگرێ و زۆرێك لە دادە و كاكە دەرچووی زانكۆكانی ئێمەش كە تا ئێستا چاوەڕێی دامەزراندنن خەون بە ڕوبعە موچەیەكی ئەوەو دەبینن دەستخۆشی بۆ دەنێرن و ستایشی ئەكەن وەك ئەوەی ئەویش لە بەرەی ئەمان بێت و نان نەبێت بیخوات.
ئیتر ئەویش خۆی لێ بوە بە باشترین بێژەر و باشترین شاعیری كورد ، ئەگەر تۆی خوێنەر ئەڵێی ئەو دەستی ھەبوە لە چەندین پڕۆژەی چاكە و بە ھانای لێ قەوماو ھاتوە منیش وەك تۆ دەست خۆشیم ھەیە بۆی بەڵام ئەوە ئەركە و لە كۆتاییدا ئەویش مادەم لەو کەناڵە کاردەکات وەك جەندرمەیەكی تورك كار بۆ ئەو ڕژێمە ئەكات ئەگەر مسقاڵێك جورئەتی ھەیە با لە یادێكی ساڵانەی مەرگی سەردەشت عوسماندا فیچەرێك ساز بكات ، ئەو ئازادە چی ئەكات و چۆن ئەیخوا بەڵام دڵنیابن قسەكان و ھەستەكانی ھیچ گرنگیەکی نیە بۆ من، چونكە لە ناخێكی بەرژەوەندی خوازەوە ھەڵەقوڵێ با زۆر باش لەوەش دڵنیابێ ئەگەر مێژویەك ھەبێ و ڕاستیەكان وەك خۆی بنوسرێتەوە ئەوا بەجۆرێكی تر ئەم قەڵەم فرۆشتنە دەنوسێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە