چەند بەڵگەنامەیەک لە ئارشێڤی میژووی ڕەشی بنەماڵەی بەرزانی (بەشی یەکەم)

Thursday, 04/06/2020, 20:35

27856 بینراوە


٢٦٧. زانیاری تەلیگرامی ئاژانسی هەواڵگیری ناوەند (CIA) TDCS DB–315/01044–70
ووڵات
ئێران عێراق ئیسرائیل
بەرواری زانیاری
٤-٧ مارتی ١٩٧٠
بابەت
هاوکاری ئیسرائیل بۆ کوردە یاخیبووەکانی عێراق
بەدەستخستن
٧ مارتی ١٩٧٠

سەرچاوەکان، کە بە نهێنی ماونەتەوە

١ - ئیدریس بەرزانی، کووڕی موستەفا بەرزانی سەرکردەی کوردە یاخیبووەکانی عیراق لەسەر داوای دەزگای ئاسایش و هەوالگیری ووڵات (ساڤاک) لە ٤ی مارتدا بۆ گفتوگۆ لەسەر داهاتووی شۆڕشی کورد گەیشتە تارانئێران. لە ٤ و ٥ی مارتدا بەرزانی (ئیدریس) و سامی شەنگالی و ئەمیر قاسمی لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی ئیسرائیل کۆبوونەوە. ئیسرائیلیەکان زۆر بە تووندی جەختیان لەسەر دەسپێکردنەوەی ئاژاوە لە باکووری عێراق دەکردەوە و بەڵێنی پێدانی چەکی دژەفڕۆکە و تۆپهاوێژی سووکیان بە کوردەکان دەدا. ئیدریس بەرزانی داوای یارمەتی لە شێوەی ئوتومۆبیل و نەفەرهەڵگری زریپۆشکراو دەکرد. ئیسرائیلیەکان ئامادەییان بۆ پێدانی ئەم جۆرە کەرەستانەش دەربڕی. لە درێژەی گفتوگۆکاندا ئیسرائیلیەکان دەیانگووت کە دەبێت مەلا موستەفا بەلایەنی کەمەوە هەوڵی گرتنی دوو تانکی عێراقی بدات. بە بەکارهێنانی ئەو دوو تانکە وەک پەردەپۆش، ئیسرائیلیەکان بەڵێنیاندا چەندین تانک بە سەرنشینەکانیەوە لە ڕێگای ئێرانەوە دابینبکەن. ئیدریس بەرزانی ووتی ئەو پێی باشە کە سەرتاپا سەرنشینی تانکەکان کوردبن و ئیسرائیل لە بەکارهێنانیان مەشقیان پێبکات. ئیسرائیلیەکان ئامادەیی خۆیان بۆ ئەو داواکاریە دەربڕی.
٢ – لە ٦ی مارتدا ئیدریس بەرزانی لەگەڵ نیعمەتوڵا ناسری سەرۆکی ساڤاکدا کۆبووەوە. ناسری لەسەر پلانی ئێران بۆ یارمەتیدانی مەلا مووستەفا بەرزانی گفتووگۆی دەکرد و هەروەها نیگەرانیەکانی ئێران بۆ دانووستانەکانی بەرزانی لەگەڵ رژێمی عیراقدا دەربڕی. ناسری ووتی ئێران بە تەواوی پشتگیری پلانەکەی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لە باکووری عێراق دەکات، و ئیدریس بەرازانی دەبێت زۆر بە ووریاییەوە گۆێڕایەڵی پێشنیاری ئیسرائیلیەکان بێت. بەرزانی (ئیدریس) بڕیاربوو لە ٧ی مارتدا دووبارە لەگەڵ ناسریدا بۆ پتر تاوتوێکردنی پێشنیاری ئیسرائیلیەکان کۆببێتەوە.
٣ – لە ماوەی مانگی ڕابووردوودا یارمەتیە دارییەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ بەرزانی ١،٢٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی (٣،٣٦٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی) بوو.
٤ – (بە نهێنی ماوەتەوە) بڵاوکردنەوە: نەخێر
-----------------------
١ - سەرچاوە: ئارشێڤی نیشتیمانی، بابەتەکانی سەرۆکایەتی نیکسن، فایلەکانی NSF، بۆکسی ٦٠١، فایلەکانی ووڵات، ڕۆژهەڵاتی ناوەند، ئێران و عێراق، TDCS DB–315/01044–70. بۆ بڵاوکردنەوەی بیانی نیە: بڵاوکردنەوەی کۆنترۆڵ کراو: لە دەرەوەی ووڵات نابێت بڵاوبکرێتەوە: تەنها بۆ بەکارهێنانی باکگڕاوند پشکنین.
٢- کارمەندانی حکوومەتی ئیسرائیل، کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری بەرزانی ڕابەری کوردی پارتی دیموکرات لە تاران، بەڵینی یارمەتیدان گەر ئاژاوەکاری دەستپێبکرێتەوە.
(ئەمە بەشێکە لە زنجیریەک پەیوەندی ئاژانسی هەواڵگیری ناوەند (CIA) لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە وەرگێڕدراون بۆ زمانی کوردی و لە کوردستان پۆستدا بڵاو دەکرێنەوە)

چەند تێبینیەک:

١ – ئەم گفتوگۆیانەی ئیدریس بەرزانی نوێنەری موستەفا بەرزانی (نەک هی پارتی دیموکراتی کوردستان) چەند ڕۆژێک بەرلە بڵاوکردنەوەی بەیانامەی ئازار ڕوویانداوە. واتە بنەماڵەی بەرزانی نەک هەر لە دانووستانەکانیان لەگەڵ ڕژێمی بەعس جدی نەبوون بۆ چارەسرکردنی کێشەی کورد لە عێراق بەڵکو بەئاشکرا خۆڵیان لە چاوی کورد کردوە و تەنها ڕێکەوتنی ئازاریان بۆ پتر برەودان بە بازرگانی بە کێشەکەوە کردووە. بنەماڵەی بەرزانی کێشەی کوردیان وەک کۆنتراکتێک لەگەڵ زلهێزەکان و دەوڵەتانی هەرێمی و داگیرکەرانی کوردستان بۆ خۆ سەپاندن و خۆ دەوڵەمەندکردن بەکار هێناوە. بنەماڵەی بەرزانی نەک هەر لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد جدی نەبوون بەڵکو هەمیشە ئاستەنگ و بەربەستبوون و تەنها خوێنی کوردیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و داگیرکەرانی کوردستان و دوژمنانی کورد ڕشتوە.
٢ – تەنها چەند کۆیلەیەکی بەناو ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی کە دڵسۆزی ڕەهای بنەماڵەی بەرزانی بوون، وەک سامی شەنگالی، بەم سەوداکاریانەی مەلا موستەفا و کووڕەکانیان دەزانی. لە دەرەوەی ئەو ئەڵقە نزیکەی بنەماڵەی بەرزانی، کە زۆر بەووردی لەلایەن ئیدریس و مەسعودەوە چاودێری دەکران، هیچ کەسێکی تر نەیدەزانی کە ئەو ملیۆنە دۆلارانەی کە لە ئێران و ئیسرائیل وڵاتانی تر وەری دەگرن چی لێبەسەردێت چۆن خەرج دەکرێت؟ تەواوی موورید و دەروێشەکانی تری پارتی، بەتایبەتی سۆرانیەکان، وەک مێگەل لە لایەن بنەماڵەی بەرزانیەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا و تەنها ئامرازێک بوون بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەوان.
٣ – مەلا موستەفا بە پلانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران لە ساڵی ١٩٧٤دا سێ ملیۆن کوردی بەکێش کرد بۆ شەڕێک کە دەیان هەزار کەس بووە قوربانی و ماڵی سەدان هەزاری تریشی وێرانکرد. مەلا موستەفا و بنەماڵەکەی تەنها یەک پلانیان هەبوو کە چۆن خۆیان سەروەتمەند بکەن. لە ئەنجامدا ئەوان بوونە ملیۆنێر و ئاشبەتاڵیشیان وەک پاداشت بە گەلی کورد بەخشی.

ئەم بەڵگەنامانە لە ئارشێڤی وەزارەتی درەوەی ئەمەریکاوە وەرگیراوە.

کۆپی بەڵگەنامەکان:

کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە