چەند بەڵگەنامەیەک لە ئارشێڤی میژووی ڕەشی بنەماڵەی بەرزانی (بەشی دووەم)

Tuesday, 09/06/2020, 5:53

13891 بینراوە


٢٧٣. زانیاری تەلیگرامی ئاژانسی هەواڵگیری ناوەند (CIA) 143628 

ووڵات: عێراق
بابەت: ئاماژەی ئەوەی کوردەکان چاوەڕوانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکەن
بەدەستخستن: ١٠ ئۆگۆستی ١٩٧٠
سەرچاوە: بە نهێنی ماوەتەوە
---------------------------------
١ – پەیوەندی عێراق-کورد بارگرژی بەخۆیەوە دەبینێ. کوردە بەرزانیەکان بانگاشتەی پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی، ئازادی بۆ پارتە سیاسیەکان و خێراکردن لە جێبەجێکردنی پەیمانامەی نێوان عێراق-کوردی ١١ ئازاری ١٩٧٠ دەکەن. حیزبی بەعسی ڕژێمی عیراق زۆربەتووندی دژی دوو داواکاری یەکەمن؛ و هەرچەندە نیازپاکن لە خواست و ئامادەییان بۆ جێبەجێکردنی پەیمانامەی نێوان کورد-عێراق، بەڵام بڕیانداوە خێرا نەکەن.
٢ – پشتگیری بێهاوتای جەماوەری کورد بۆ پێشنیاری ئاشتی وەزیری دەروە ڕۆجەر و پەسەنکردنی چارەسەری ئاشتیانە بۆ کێشەی فەلەستین لە لایەن سەرۆکی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی جەمال عەبدولناسر بۆتە مایەی پێشبڕکێ لەنیوان حیزبی بەعسی عێراق و کوردەکاندا. لەبری ئەوەی دژایەتی پێشنیاری ئاشتیەکە بکەن، وەک ئەوەی حکومەتی عێراق فەرمانی داوە، ڕۆژنامەی تەئاخی پشتگیری ئەو پرۆسیە دەکات.
٣ – بەرزانیەکان، لەبەر ئەوەی پێشبینی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکەن، کەوتوونەتە خۆبەهێزکردن و بە دوای هاوپەیماناندا دەگەرێن. بەرزانیەکان لە هەوڵی دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان هێزەکانی جەلال تالەبانیدان و ئەوباڵانەی کە ئامادەن بە سەرۆکایەتی بەرزانی ڕازیبن بەلای خۆیاندا ڕابکێشن، و پەلاماری ئەوانەش بدەن کە ملکەچیان نابن. بەرزانیەکان بۆ رازیکردنی ئیبراهیم ئەحمەدی هاوڕێی تالەبانی بۆ ئەوەی بۆ ناو ڕیزەکانی پارتی بگەڕێتەوە، بۆ لەندەن نوێنەریان ناردوە. هەروەها بەرزانیەکان پەیوەندی تونگوتۆڵیان لەگەڵ حیزبی شیۆعی عیراقی، کە پشتگیری داواکاریەکانی بەرزانیەکان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی، ئازادی بۆ پارتە سیاسیەکان و خێراکردن لە جێبەجێکردنی پەیمانامەی نێوان عێراق-کوردی ١١ ئازاری ١٩٧٠، دروستکردوە. ئەو سەرکردە شیۆعیانەی کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراون، دووبارە لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی بەرزانی دا حەشارگایەکی ئارامیان دۆزیوەتەوە.
٤ – (بە نهێنی ماوەتەوە) بڵاوکردنەوە: نەخێر
١ - سەرچاوە: ئارشێڤی نیشتیمانی، بابەتەکانی سەرۆکایەتی نیکسن، فایلەکانی NSF، بۆکسی ٦٠٣، فایلەکانی ووڵات، ڕۆژهەڵاتی ناوەند، عێراق، TDCS DB–314/08439–70. نهێنی؛ بۆ بڵاوکردنەوەی بیانی نیە.
٢- تەلەگرامەکە ریپۆرتی ئەوەی کوردەکان چاوەڕوانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات.
-----------------------------
(ئەمە بەشێکە لە زنجیریەک پەیوەندی ئاژانسی هەواڵگیری ناوەند (CIA) لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە وەرگێڕدراون بۆ زمانی کوردی و لە کوردستان پۆستدا بڵاو دەکرێنەوە)

چەند تێبینیەک:

١ – هەر وەک لەبەشی یەکەمدا شرۆڤەمانکردبوو کە بەرزانیەکان هەرگیز لە چارەسەری دۆزی کورد جدی نەبوون تەنها بەیانامەی ئازاری ١٩٧٠ یان وەک گەمەی کاتبەسەربردن بۆ بازرگانی کردن بەسەر کێشەکەوە بەکار هێناوە. لەم بەشەدا دەبینین کە چۆن بەرزانیەکان تەنها پاش پێنج مانگ بەسەر بەیانامەی ئازاردا بەدوای بەهانەدا دەگەڕان بۆ ئەوەی بە خواستی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران کورد تووشی شەڕێکی خۆتڕێن بکەن کە پاش ئاشبەتاڵکردنە بەدناوەکەی موستەفا بەرزانی دەرچوو کورد دۆڕاوی یەکەمێتی. بەرزانیەکان هەرگیز و هیچ کات باوەڕیان بە فرە حیزبی و ئازادی پارتی سیاسی و تاک نەبووە، نە لە ڕابووردوودا و ئێستاش ئەوەی دەیبینین کە لە باشووری کوردستان دەگوزەرێت، هەر لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس کوشتنەوە و تا دەگاتە بێڕێزی و ژێرپێخستنی ئەوەی پێیدەڵێن پەرلەمان، تەواوی ئەو ڕاستییانە دەسەلمێنیت. بەڵکوو لەو ڕووەوە هیچ جیاوازیەک لە نێوان ئەوان و حیزبی بەعسدا نەبووە و نیە.
٢ – دووبارە دەبینین کە ئەوکاتە چۆن بنەماڵەی بەرزانی هەر وەک ئێستا دووبەرەکی نێوان کوردیان بۆ بەرژەوەندیە چەپەڵەکانی خۆیان بەکارهێناوە. بەرزانیەکان هەمیشە دژی یەکڕیزی کوردبوون و وەک پاراسایت لەسەر دووبەرەکی ژیاون و چۆن ئەوسا هەوڵیانداوە ناکۆکی بخەنە نێو جەلالیەکان، ئێستاش هەمان کاردەکەن و دەیان خۆفرۆشی وەک ئازاد جوندیانی و ئەرسەلان بایز و فایلداری مەزن سەعدی پیرە و شەواڵپیس شێخ جەعفەر یان بە دۆلار کڕیوە و نەک هەر یەکێتی بەڵکو گۆڕانیشیان لە کار خستووە. ئێستاش دەبینین کە چۆن بەرزانیەکان ناتەبایی بۆ خزمەتکردنی دەوڵەتی ڕەگەز پەرست و فاشیستی تورک لە نێوان کوردا دروست دەکەن، و ڕەنگە کارەستای ئەم جارەی پلانە قێزوەونەکانی بەرزانیەکان زۆر لە ئاشبەتاڵەکەی ١٩٧٥ یان مەزنتر و ماڵوێرانکەر تربێت، و چارەنووس و هەبوونی نەک هەر کوردی باشوور بەڵکوو تەواوی میلەتی کورد بخەنە لێواری نەمان.

ئەم بەڵگەنامانە لە ئارشێڤی وەزارەتی درەوەی ئەمەریکاوە وەرگیراوە.


کۆپی بەڵگەنامەکان:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/CIA/B-2.pdf


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە