مانای هیندێک وشە و دەستەواژەکانم لێ ون بووە!

Saturday, 13/06/2020, 23:57

10286 بینراوە


وشە و رستە و دەستەواژە زۆر فەقیرن.هەرکەس دەتوانێ دەست بۆ پێنووس بەرێ و رووپەرەکان رەش کاتەوە. زۆر جار مرۆڤ هیچکات سرنجی نەداوەتە ناوەڕۆک و مانای وشەکان، بە بێ ئەوەی لە رەچە و ریشەی وشەکان بکۆلێتەوە بەکاریان دێنێ. من ناچمە سەر بابەتیی زمانەوانی و ناساندنی ریشەی وشەکان لە زمانی کوردیدا چون کاری من نییە، بەڵام لە مەلا و چاک و خراپم بیستووە کە دەڵێن: ئینسان ئەشرەفی مەخلوقاتە! بەڕآستی ئەو دەستەواژەی راستە؟ بەڕآستی لە مرۆڤ باڵاتر و چاکترلە ناو گیانلەبەرەکانی دیکەدا بە دی ناکرێ؟ ئەگەر ئەو بۆچوونە راست بێ ئەدی هۆی ئەو گشتە شەڕ و نەهامەتی وماڵوێرانییە چییە کە بە دەستی ئەشرەفی مەخلوقات لە سەر گۆی زەوی روودەدا؟ من لەو وتارەدا سێ وشە یانژی سێ ناو هەڵدەبژێڕم کە ماناکانیم لێ ون بووە!
یەک: قەحبە
دوو: سەگ
سێ: کەر

قەحبە:

لە بەشیکی زۆرینەی کۆمەڵگای کوردەواریی خۆمان وشەی قەحبە،وشەیەکی نەگونجاوە کە ژنی پێ چووک دەنرخێنن.نەتەوەیەک بە ناوی کوردکە خاکی دووجار داگیرکراوە، جارێک دووژمن و جارێکیش لە باشووری کوردستان جووت بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی داگیریان کردوە وبە هەمووشێوەیەک سووکایەتی بە تاکی کورد دەکەن.ئەوەی دووژمنیش بەسەرمان دێنێ بەمافی خۆی دەزانێ بەڵام ئەوەی حیزب و سەرۆک و بەرۆک بەسەرمان دێنن دڵتەزێنە. بە کەسێک بڵیی قەحبە رەنگە بتکوژێ، بەڵام لە بەر چاوی خۆی سفرەی رەنگاورەنگی خواردن بۆ دڕندەترین دوژمنی کورد رادەخرێ کە چی دەگەڵی دادەنیشی و خەریکی یاپراخ خواردنە! باشە قەحبە چاکترە کە تەنیا زەرەر لە خۆی دەدایان سەرکردەی وڵاتفرۆش؟

سەگ:

پێم سەیرە زۆر جار کەسێک بە کەسێکی دیکە گووتوە سەگباب یان گووتوویە  تۆ سەگی، کەچی شەڕ و هەڵلای لێ دروستبووە و قەباعەت قەوماوە. سەگ ئەو گیانلەبەرەیە کە ئەگەر نانی بدرێتێ و دەستی بەسەردابێنێ تا ئەو کاتەی کە زیندوویە خیانەت بە خاوەنەکەی ناکا، سەرۆک و بەرۆک دەناسم لەوەتی هەن نانی نەتەوەی کوردیان خواردوە و پێی ژیاون کە چی داییم خەیانەتیان بە کورد کردوە!

کەر: 

مەزلومترین و بە ئەمەگترین گیانلەبەر ناوی کەرە. تۆ ئەگەر بە کەسێک بڵێی کەر دونیایەک پێی تێکدەچێ و بۆی بکرێ شەڕی مەزنت دەگەڵ دەکا. کەچێ ئەو گیانلەبەرە وەتی هەیە خزمەتکاریی خاوەنەکەیەتی و هیچکاتیش دەنگی لێ نایە. بڕۆن مێژووی ژیانی کەر چاو لێبکەن تا بزانن قازانجی کەر زیاترە یان تاقمێک سەرکردەی کورد و داگیرکاری کورد؟
زۆر جار کەر دووجار دەچەوسێتەوە، جارێک بە تووندیی کاری لێ دەکێشن وجارێکی جار ناجار مرۆڤی سپڵە و بێ ئابڕوو تەجاوەزیی پێدەکا! هێشتا دەنگیی لێوە نایە. باشە کەر قازانجی بۆ مرۆڤایەتی زیاترە یان تاقمێک سەرکردە و یان موسڵمانێکی وەک ئەردۆغآن؟
چاوم بە بابەتێکی یەکجای سەیر کەوت لە رۆژانەدا، ئەویش پەیوەندییەکی تەلەفونیی بەرێز تڕآمپ و قاتڵێکی وەک ئەردۆغانی موسڵمان.
وەرەن سەیرە ئەو جانەوەرە بکەن چی بە تڕامپ دەڵێ: هیچ حەیوانێکی دڕندە بەو جۆرە دووژمنایەتی خۆی بۆ نەتەوەی کورد دەرنابڕێ. بۆیە حەیفە کەسایەتیەکی وەک ئەردۆغآن بە مرۆڤ بسەلمێنی.وێنەی هیچ گیانلەبەرێکی دیکەش نییە، بەتایبەت بێ ئەخلاقیی گەیاندۆتە ئاستێك کە گوناحە، بە قەحبە و سەگ و کەری پێناسە بکەی.
ئەردۆغان بە تڕآمپ دەڵێ: خۆنیشآندانەکانی ئەو چەند رۆژەی ئامریکا دەستی کوردەکانی باکوری سوریەی تێدایە!
سەرۆک کۆمارەکانی تورکیە و ئامریکا رۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی تەلەفونیدا لە بارەی دوایین ئاڵۆگۆڕەکانی ناوچەو لیبی بیروڕآیان ئاڵۆگۆڕ کرد.
ئەردۆغآن لەو پەیوەندیەدا بە تڕآمپی گووت: ئەو کەسانەی لە خۆنیشآندانەکانی ئامریکا دەستیان هەیە هێزەکانی سەر بە پاڕتی کرێکارانی کوردستان و (یە،پە،گە)ن.! کە ئەو سازمانانە هێزێکی ترؤریستین وناوەندی سەرەکیش بەناوی هێزەکانی دێمۆکڕاتیکی سوریە پێک دێنن!
ئەردۆغان لەوپەڕی بێ ئەخلاقیدا وەک کەسێک کە هیچ لە سیاسەت نەزانێ دەڵێ: بەڕێوەبەرانی خۆنیشآندانەکانی ئامریکا پەیوەندیان دەگەڵ (یە،پە،گە)، هەیە! ئامریکا لە کوێ رۆژئاوای کوردستان لە کوێ؟جا بۆیە بۆ لەوپەڕی بێئەخلاقیدایە کە کەسایەتیەکی وەک ئەردۆغان بە قەحبە یان سەگ یان کەر بشوبهێنم.
لە راستیدا بەشێکی بەرچاوی نەتەوەی تورکیش کە بوونەتە هۆی ئەوەی ئەردۆغآن دەسەڵاتێكی رەهای هەبێ و دەنگیی پێدەدەن، حەوجێیان بە دوکتوری دەروونناس هەیە و پێویستە توێکاریی دەروونناسی لە بەشێک لە مێشکی نەتەوەی تورک ئەنجام بدرێ. تۆ بڵیی تڕآمپ باوەڕ بەو قسانەی دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان بکا؟ تۆ بڵیی پرۆفیسۆڕعەلی قەرەداغی کورد بێ؟ یان ئەو زانستەی خوێندبێ کە ناز ناوی پێ وەرگرتوە؟ من مانای هیندێک وشە و دەستەواژەم لێ ون بووە! هیچ کات بە ئەردۆغان وعەلی قەرەداغێ ناڵێم: ئێوە قەحبەن.کەرن. سەگن. چوون ئەوپەڕی بێ ئینسافیە.
سندوقی کوردستانپۆست.
جەعفەر کەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە