دوو هەواڵ لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر

Wednesday, 24/06/2020, 15:40

13847 بینراوە


جێگری بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم عەمید فەرهاد لەسەر پشکی یەکێتی چەند سالێکە ئۆتۆمبێکی پۆلیسی ژمارە دووی لە لایە، بەڵام دوای ئەوەی عەمید دلێر وەکو بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر دانرا، لە رێگای عەقید دیداری بەڕیوەبەری هاتووچۆی هەولێرەوە، هەمان ژمارەی تابلۆی (٢)ی پێدرا، ئەمەم لە کاتێکدا کە نابێت دوو سەیارە یەک ژمارەیان هەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی جێگرەی بەڕێوەبەری پۆلیس یەکێتیی ە و وەکو سوکایەتییپێکردن بە پەیوەندیی و هاوپەیمانی هەردوولایان، ئیستا لە هەولێر دوو سەیارە بە ژمارە (٢) دن و دەچن. ئەم هەڵسوکەوتەی بەرپرسانی پارتیی نەک تەنیا سوکایەتی بەڵکو فەرامۆشکردنی یاسا و رێساکانی هاتووچۆشە، کە پارتیی و دەسەڵاتی کوردی یاسایان لە پێ کردووە.
شایانی باسە لەسەر ئەمە یەکێتی بە نووسراوێکی فەرمی مەڵبەند ناڕەزایی ئاڕاستەی وەزیری ناوەخۆ کردوە، وەزیریش دوای لە بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر کردووە، تا تابلۆکەی بگۆڕێت، بەڵام عمید دلێر دەڵیت قسەی وەزیر لای من نایخوات، بۆ ئەوە بیانووی هێناەوتەوە دەڵێت دەبێت جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم بیگۆرێت.
ئیستا لە فەنتەلۆس خانەکەی هەولێر دوو تابلۆی ژمارە دووی هەولێر نە دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە هەیە.
* عەمید دلێر بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر بەپێی یاسا دەبوایە پلەی عەقید بێت، بەڵام بۆ پۆستی بەڕێوبەری هەولێر ئەو کەسەی دەبێتە بەرێوەبەر نابێت پلەی لە عمید کەمتر بێت، بۆیە لە عەقیدەوە یەکسەر کراوە بە عەمید ئەمەش ناڕەزایی زۆری لەنێو پۆلیسی هەولێر لێکەوتۆتەوە، هەندێک لەوانەی ناڕازین ئیستا زیاتر تووڕە و بێزارن لە پۆلیس و پارتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە