ئانالیزمێکی کورت له سه ر بارودۆخی سیاسی – ئابوری ئه مڕۆی کوردستانی باشور!

Sunday, 06.28.2020, 23:23

274 بینراوە


بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان چ له رووی سیاسی و چ له رووی ئابوری و ئه منییه وه له ئه و په ڕی ناسه قامگیری و زه خت و فشاردایه. تا سه ر ئێسقان گه نده ڵ ، دزین و به تاڵان بردنی سه ره ت و سامانی گشتی و شه ڕی دائیمی و کۆتایی نه هاتووی (پارتی و یه کێتی) له سه ر به ش و پۆست ، دابه ش بوونی ئه م دوو هێزه سه ره کییه به سه ر دوو ده وڵه تی زلهێز و دکتاتۆر و دژ میلله تی کورد له ناوچه که وه ک (ئێران و تورکیا) . به تێکڕایی ناکارامه یی سیاسی و ئابوری و ئه منی ده سه ڵاتدارانی ئه م هه رێمه بۆه ته دێوه زمه و تراژیدیایه کی وه حشه تناک به سه ر زۆربه ی هه ره زۆری خه ڵکی کوردستانه وه. ئه مه سی ساڵه ئه م ده سه ڵاته دز و فاشله خه ڵکی سته ملێکراوی کوردستانی خستوه ته ژێر باری نه بوونی و فه قر و فه لاکه ت و نا ئه منێکی سیاسی و ئابوری و ئه منی قوڵه وه. ده وڵه تی به نێو (هه رێمی کوردستان) جگه له گاڵته جارێه ک و بوکه ڵه یه کی ده ستی مندال هیچ شتێکی دیکه نییه. ئه مه سی ساڵه که ئه م هه رێمه (کوردستان) به ده ستی دوو حیزبی عه شیره تی و بنه ماڵه یی وه ده ناڵێنێت. سیاسه تێکی فاشل. ئابورێکی داروخاو و پوکاو . گه نده ڵ و تاراجگه رێکی بێ سنوور . بولکه ڵه یه ک به ده ست ده وڵه تانی فاشیزم – ئیسلامی ناوچه که و بێ یاسا و ڕێسا و ده ستور . له مێژه وه خه ڵکی کورد ئاواته خواز بوو ه که ڕۆژێک به ده ستی حکومه تی دیکتاتوری به عس و کاره ساته کانی (تعریب، تبعیس و ترحیلی) رزگاری بێت و بۆ خۆی وه ک هه موو میلله ته کانی دیکه ی ئه م جیهانه حکومه تێکی سه ر به خۆ و به دوور له چه وسانه وه و زه بر و زنگی هه بێت. له پێناو ئه م مه به سته ش به سه دان هه زار کوژراو و بریندار و زۆرێک کاره ساتی جه رگبڕی دیکه ی وه ک کیمیا باران و ئاواره بوون و زیندانی و ئێعدام و ئه شکه نجه و ئه نفالی ته جروبه و ته حه مول کردووه. به ڵام وه ک ئه زمونی مێژووی بێ هیچ ئانالیزم و شرۆڤه کارێک ده بینین که ئایدئولۆژیا و بیر و باوه ڕ و ئه ندیشه ی سیاسی حزب و گروپه سیاسیه کانی نێو یه ک بزوتنه وی سیاسی و جه ماوه ری ، ده ور و کاریگه رێکی ئه ساسی له به دیهێنانی ئامانج و ئاواته کانی خه ڵکیدا ئه بینێت. جگه له مه دنیای ئه مڕۆ زۆر جیاوازی له گه ل دنیای په نجاه و سه د ساڵی ڕابردوودا هه یه. ئه مڕۆ دنیای بورژوازیه ت هه ر له ڕێگای به رهه م هێنانی پێویستێکانی ژیان و دابه شکردنی به شه جۆراوجۆره کانی پیشه و کار تا کۆ کردنی پاره و سه رمایه له ده ستی به شێکی زۆر که می ئینسانه کان ، له واقێعدا کۆمه ڵگای به شه رێتی به عه ینی و عه مه لی دابه شکردووه به سه ر دوو چین و "طبقه" به نێو چینی کرێکار و چینی سرمایه دار.
جا ئه گه ر ئێمه ئه م " ڕه وه ندی" دابه ش بوونه چینایه تییه ، په سه ند بکه ین یان نه یکه ین ، هیچ له ئه ساسی ئه م سێسته مه جیهانییه ناگۆڕێت. ئه مه وێت بڵێم که ئه مڕۆ هه موو ئینسانه کانی نێو کۆمه ڵگای به شه رێت هه ر له (ڕه ۆشه نفیکر و فه یله سۆف و نووسه ر و شاعیر تا کرێکار سه نعه تی و ده سفرۆش و عه ره بانه چی و قوتابی و مامۆستا و ده وڵه مه ند و فه قیر) به عام دابه ش بوون به سه ر ئه م دوو چین و ئه ڵترناتێڤه دا. ئیتر ده ورانی خه باتی رزگاریخوازی میلله ته کان له ژێر دروشم و ئاڵای جۆراوجۆر وه ک: ناسیۆنالیزم، دیمۆکراسی و لیبراڵیسم و رێفۆرمخوازی بۆ گه یشتن به ئامانجه به حه ق و ڕه واکانی خه ڵک به گشتی و کرێکاران و چه وساوه کان به "خاص" ناتوانێت وه ڵامده ره وی خواست و ئاره زووه کانی کرێکاران و به شی سته مڵێکراوی نێو کۆمه ڵگای به شه رێت بێت. و ئه گه ر ئێمه به وردی چاوێک به سه ر هه موو ئه و سێسته مه سیاسی و ئابوری یانه ی جیهاندا بخشێنین ئه بینین که له واقێع دا هه موو ئه م ئایدیا و ئه ندییشه و جونبشانه له رووی ئابوری و سیاسی یه وه فه شه لی هێناوه و ته واو ئه م سێسته مه سیاسییانه له رووی "کرداری و عه مه لیه وه" هه ر له دیموکرات ترینه که یانه وه تا ریفۆرمخوازه که یان هه موو له پێناوی به رژه وه ندی یه ک چین و (طبقه) دا ئیش و خزمه ت ده که ن و ئه ویش چینی سه رمایه دار و بورجوازی نێو کۆمه ڵگای به شه ریه ته.
ئه بێ ئێمه له وه تێبگه ین که ده سه ڵاتدار، ئه گه ر بنه ماڵه یی بێت یان رێفۆرمخواز ، ئه گه ر ناسیۆنالیست بێ یان لیبراڵ له رووی کردارییه وه فه رق و جیاوازیه کی ئه تۆی بۆ چینی کرێکار و چه وساوه ی نێو کۆمه ڵگادا نییه و باری چینی به رهه م هێنه ر و چه وساوه هه ر چل مه نه. چینی کرێکار و به رهه مهێنه ر به گشتی بۆ رزگار بوونی ته واوه تی له سته م و نابه رابه ری خۆی و کۆمه ڵگا ده بێ له حیزب و ڕێکخراوه ی تایبه تی خۆی دا گرد بێته وه و له تێکۆشان و خه باتی سیاسی خۆی تا ڕوخان و ژێر و ژوور کردنی سێسته می بۆگه ن و زاڵمی سه رمایه داری به هه موو لق و پۆپه کانییه وه وه ک (رێفۆرمخواز، لێبرالیسم و ناسیۆنالیسم و دیمۆکراتخواز) کۆڵ نه دات. ئه مڕۆ رزگار بوونی کۆمه ڵگای به شه رێت که وتوه ته ئه ستۆی چینی کرێکار . چینی کرێکار به هۆی مه وقه عێه تی عه ینی خۆی و رۆڵی خۆی له به رهه مهێناندا له خه باتی سیاسی خۆی دا جگه له خۆی ئه بێت هه موو چین و توێژه کانی دیکه ی نێو کۆمه ڵگایش له گه ل خۆی رزگار بکات. بێ ڕزگار کردنی هه موو چینه کانی دیکه نێو کۆمه ڵگاه کرێکاران ناتوانن ئیدیعای رزگار بوونی خۆیشیان بکه ن. ناکرێت ژنان که نیوه ی کۆمه ڵگان له ژێر سته می ده وڵه تی و پیاوساڵاری و نابه رانبه ری سیاسی و ئابوری دا بژین و کرێکار ئیدیعای رزگار بوون بکات! ناکرێت میلله تێک باڵاده ست بێت و نه ته وه جۆراوجۆره کانی دیکه ی نێۆ کۆمه ڵگاه له هه موو ماف و حه ق و حقوقێكی ئینسانی خۆیان بێ به ش بن و به شێوازی جۆراوجۆر سه رکوت بکرێن و ئازادیان به ته واوه تی پێشێل و زه وت بکرێت و کرێکار ئیدیعای ڕزگار بوونی خۆی بکات!
ناکرێت خه ڵکانێکی زۆر له نێو کۆمه ڵگاه دا به خاتر ڕه نگی پێست و جۆری ئائین و ڕه گه ز و نه ته وهیانه وه بچه وسێنرینه وه و کرێکار ئیدیعای رزگار بوونی خۆی بکات! نه خێر، کرێکار به هۆێ مه وقه عێه ت و جایگای سیاسی و ئابوری خۆی ده بێ هه موو چینه کانی نێو کۆمه ڵگایش له گه ل خۆی ڕزگار بکات تا بتوانێت ئازادی و به رانبه رێکی واقێعی بۆ کۆمه ڵگای به شه رێت به دیبهێنێت.
ئه مه ته نیا ڕێگا چاره ی ڕزگار بوونی هه موو میلله ت و نه ته وه جۆراوجۆره کانی نێو کۆمه ڵگای ئێران و عێراق و ته نانه ت هه موو جیهانه. خه ڵکی بۆ ڕزگار بوونی یه کجاری له هه موو چه شنه زوڵم و سته م و ناعه داله تێکی کۆمه ڵایه تی و به دیهێنانی حکومه تێکی سێکۆلار و عه قڵانی ده بێ له نێو حیزب و رێکخراوه یه کی کرێکاری – سۆشیالیستی عه مه لیدا خۆیان ڕێکبخه ن ، ئه گینا چاوه ڕوان بوون له ئێحزابی بنه ماڵه یی و ناسیۆنالیستی یان لیبراڵی و رێفۆرمخواز هه تا هه تایه ئه وان له کۆت و به ندی چه وساوه یی و بێ مافی و شه ڕ و کوشتار و نائه منی سیاسی و ئابوری ڕزگار ناکات.
ئیتر چاوه ڕوان بوونی ڕیفۆرم و چاکسازی له یه کێک وه ک مه سرور بارزانی یان هه ر که سێکی دیکه ی نێو ئه و سێسته م و حیزب و جونبشانه ، جگه له خۆخڵه تاندن و چاوه ڕوانێکی پوچ ، هیچ شتێک له ئه ساسی مه سه له که و زۆڵم و نابه رانبه ری کۆمه ڵایه تی ناگۆرێت. ئه گه ر قه رار بێت " کرده وه و عه مه ل" پێوانه یه ک بێت بۆ هه ڵسه نگاندنی " چاکه و خراپه" ده ی باشه ئه وه سی ساڵه که ئه م حیزب و تاقمانه به کردار و عه مه ل پیشانیان داوه که ئه وان له هه موو روویه که وه له به ره ی کرێکار و خه ڵکی هه ژاری کوردستاندا نیین و ئه مه سی ساڵه جگه له نهامه تی و دژواری ژیان و بێ مافی و بێکاری ، به بیانوی جۆراجۆر ، خه ڵکی له نێو یه ک بازنه ی داخراوه دا ئه سوڕنننه وه. ده سه ڵاتدارانی کوردستان بۆ خۆیان له هه موو روویه که وه بونه ته فه رعه ونی زه مان و خه ڵکی هه ژار و کرێکارانیش بوونه ته کۆیله ی زه مان. ئایا سی ساڵ حوکمڕانی و نزیک به نیو سه ده حیزبایه تی ئه م تاقمانه به تایبه ت ( پارتی و یه کێتی) جگه له شه ڕ و دوژمنایه تی و ئیفتیراسی کوردستان و تیرۆر و به فیڕۆدان و دزینی سه روه ت و سامانی گشتی خه ڵکی کوردستان و سه رکوتی ئازادی و دروستکردنی جیاوازێکی ئابوری و سیاسی قوڵ له نێوان به شه جۆراوجۆره کانی ئه و کۆمه ڵگایه ، پێم ناڵێن که چ دیارده یه کی پۆزه تێڤ و یاسا و رێسایه کی ئینسانی و شۆڕشگێڕانه یان بۆ خه ڵک به دیاری هێناوه؟ ئایا ئه م هه موو کرده وه مافیایی و دژه ئینسانییه ی ئه م ده سه ڵاتدارانه که خه ڵکی بۆ خۆیان له م ماوه دوور و درێژه دا به رأی العین ده یبینن، ئیتر به س نییه بۆ ئه وه ی که خه ڵکی به عام بیر له ئه ڵته رناتیڤێکی دیکه بکه نه وه؟ ئیتر به س نییه بۆ ئه وه ی که خه ڵکی به پرۆتست و ناڕه زایه تی جه ماوه ری و ملیۆنی هه موو ئه م داروده سته مافیانه له گۆڕ بنێن؟
ئه م حیزبانه وه ک جونبشێکی ناسیۆنالیستی – ئیسلامی نێو بزوتنه وه ی رزگاریخوازی میلله تی کورد فه قه ت نوێنه ری ڕاسته قینه ی به شێکی زۆر که می نێو ئه و کۆمه ڵگان و خزمه ت و حوکمڕانی میلیشیایی ئه وانیش فه قه ت له پێناو ئه و ئه قه لێته زۆر که مه دایه. ئیتر کرێکاران و هه موو چینی سته ملێکراوی نێو کۆمه ڵگای کوردستان نابێت هیچ چاوه ڕوانی و ئینتیزارێکیان له مانه هه بێت و بێ دره نگ که وتن ده بێ له نێو ڕیکخراوه یه کی کرێکاری – سۆشیالیستی ڕاسته قینه دا خۆیان ڕێکبخه ن. ئه مه ته نیا ڕێگای چاره سه ری حه قێقی و ڕاسته قینه ی بنه ماکانی گۆرانی وه زعیه تی ئه مڕۆی نێو عیراق و کوردستانه.
عزت دارابی
ڕێکه وتی 2020/06/25



(دەنگدراوە: 1)