ئەوانە کێن کە لە ناو پارتییدا وەکو بنەمالەی بارزانی بەدڕەوشتن (بەشی یەکەم)

Monday, 20/07/2020, 0:11

10448 بینراوە


ئاشکرایە ئەو نەھامەتیەی، کە ئەمڕۆ بەسەر کوردستاندا ھاتووە زۆرینەی لە ئەستۆی نێچیرڤان بارزانییە، کە لە سەردەمی ئەودا تاڵانی و گەندەڵی بەرەو لووتکە ڕۆیشت، تەنانەت لە ٢٩ ساڵی حوکمڕانیتی ئەو چەتە و مافیایانە نەیانتوانی تەنانەت نەخۆشخانەیەک بۆ شاری ھەولێر دروست بکەن، ئێستاش نەخۆشخانەی ڕزگاری ئەوەی سەردەمی بەعسە!
بەڵی لەقۆناخی نیچیردا تاڵانی فەسادکردنی کۆمەڵگا و بەحزبیکردنی زیاتری دامودەزگاکان، ئیرهاب..تادەگاتە کاری بێ رەوشتکردنی کۆمەڵگا و و هینانی سەدان کارگە و بەرنامەی تورکی بۆ نێو تێڤێکان.
لێرەدا دەبیت بلێن بەشێک لەمانە بە پالپشتی مەسعود بارزانی مامیی و مەسرور بارزانی ئامۆزای بوو، بەڵام ئەگەر بڕیار بێت باسی گەندەڵی و پیس خۆری نێچیرڤان بارزانی بکەین، ئەوە ھەرگیز کۆتایی نایەت، بۆیە بە پێویستی دەزانین بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی نێچیرڤان بارزانیتان پێ بناسێنین، چونکە نێچیر بەپاڵپشتی و راوێژی ئەوانە ناپاکی و تالانی و فەسادی کۆمەلگای کوردی کردوە.
لێرەدا وەک بەشی یەکەم باس لە پیاوە بچوک و بێ رەوشتەکانتان بۆ دەکەین و لە بەشی دوەمیشدا باس لەوە دەکەین، چۆن ستافی نیچیرڤان بارزانی بەدەیان ئافرەتی لەشفروشیان بەناوی راوێژکار دامەزراندبوو، بەڵام کاری ئەو ئافرەتانە تەنها بۆ تیرکردنی خۆیان و میوانەکانیان بوون.
تەها بەرواری

1- تەھا بەرواری ؛ 

بەرپرسی مەکتەبی نێچیرڤان بارزانی و نووسینگەی ئەنسات سەرپەرشتی ئەندامانی مەکتەب دەکات، تەھا کەسێکی پیسخۆر و بە مانای وشە خوێڕییە، ھەر لەو کاتەی نێچیرڤان بارزانی لە وڵاتی سوید گەڕاندیەوە، لە ھیچەوە کردیە وەزیری وەرزش و لاوان، ئیتر دەستی کرد بە پیسخۆری و گەندەڵی کرد، دواجار وەزارەتەکە ی بەهۆی بێ کەڵكی و دزیی ھەڵوەشایەوە.بەڵام نێچیرڤان بارزانی پشتی بەرنەدا کردی بە بەرپرسی نووسینگەی حیزبی، لەگەڵ ئەوەی تەھا بەرواری ھیچ لە سیاسەت و حیزب نازانێت، تەنیا لەکاری پارە کۆکردنەوە و دزیندا زیرەکە.
تەھا بەرواری لەسەردەمی وەزیری شارەوانی دڵشاد شەھاب بۆ خۆی و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبەکەی، جگە لە زەوی کادری زەوی تایبەت و( ئیستسنا ) و زەوی موساتەحە و زەوی کشتوکاڵی بۆ وەرگرت، تەھا شەریکە دزی مھدی مزوریە لە کابینەکانی شەقلاوە، کە سەدان کابینە دەبن، لە پرۆژەی گەلی دھۆک لە ھۆتێل لە ھەولێر لە زۆربەی پڕۆژەکان شەریکایەتی هەیە، تەنھا لەگەڵ مەھدی مزوری لەو بوارەدا کار دەکات.دەبێت بڵین تەها بەس خەریکی پارە کۆکردنەوەیە و کەمتر بە لای رەوشی سیکسی دادەچێت چونکە بار و دەرونی تەندروستی سیکسی زۆر خراپە
مەهدی مزوری و نێچیرڤان

2- مەھدی مزوری؛ 

ئەندامی مەکتەب ڕاوێژکاری شەخسی و پاسەوانی تایبەتی نێچیرڤانە، قێزەونترین کەسە لە مەکتەب نێچیرڤان ئەو ئافرەتەی ڕۆژێک لە ڕۆژان رێی کەوتبێیە مەکتەب نێچیرڤان بۆ ھاوکاری یان پلە بەرزکردنەوە، وەک گورگێکی برسی پەلاماری داوە، یان هەوڵی داوە پێگە ئیدارییە کەسیتیەکەی بەکاربهینێ، تا ئارەزووە سیکسیەکەی تێر بکات لەم بارەیەوە برواناکەین هیچ بەرپرسیكی بەعس و میتیش بەئاستی ئەو مەهدیە سوکایەتی و دەستدرێژی کردبێتە سەر کچانی کورد، هاوکات بەشیک لەوک چانەی بۆ نێچیری ئاغای و پیاوەکانی تری بردبێت، مەھدی دوو ساڵە خەریکی دروست کردنی ڤێلایەکە لەگەرەکی وەزیران لە ھەولێر لەلایەن کۆمپانیا یەکەوە بۆی دروست دەکرێیت بە سێ ملیۆن دۆلار، بەڵام تا ئێستا تەواو نەبووە، کە پێشتر ماڵی لە بەحرکە بووە و خاوەنی خانویەکیش نەبووە، ئێستا خاوەنی شوقەی تایبەتە بۆ کاری سێکسی و بەدرەوشتی و خاوەنی گوندی گشتیاریە لە شوقلاوە و موساتەحەی چەند دۆنمی بازرگانی وەرگرتوە بە مەلاین دۆلار فرۆشتویەتەوە، ئەمە جگەلەوەی ئەو مەهدیە، جار جار دیتە هەندەران و پارە دزراوەکانی نیچیر سپی دەکاتەوە، یان ئەوەتا لەبانقەکانیانی دادەنێ.
بەکورتی لە بواری مادی ئاگاداری زۆر لەتاڵانیەکانی نێچیرە..
حەسەن ئەحمەد مستەفا و نێچیرڤان

3- حەسەن ئەحمەد موستەفا؛ 

ئەندامی مەکتەب نێچیرڤان و سەرپەرشتی کاروباری تورکیایە و هاریکارێکی میتیشە، چەند گروپێکی سۆشیال مێدیای بۆ دەکات.
حەسەن موستەفا برای ھیوای احمد موستەفا بکوژی سۆرانی مامەحەمە و ریژوانە، واتە لە ماڵێکدا دوو برا لە دوو باڵ کار دەکەن باڵی نێچیرڤان و باڵی مەسرور بارزانی، حەسەن لە ساڵانی ١٩٩٥ پەکەکە بوو، خاوەنی ھیچ نەبوو، تەنیا بەرازیلیەکی شینی پێ بوو، لە پڕا بوو بەو کوڕە، ئێستا بە ئاشکرا دزی دەکات، لە مەکتەبی نێچیرڤان بۆ نموونە ئەگەر مەکتەبی نێچیرڤان پێک بێت لە ١٠٠ موچەخۆر حەسەن لیستێکی داوەتە حسابات کە بەتەنھا ١٠٠ کەسەی ھەیە، گوایە بۆ لایک و کۆمێنت و بڵاو کردنەوەی بابەتەکانی نێچیرڤان بارزانییە، کە بە پەنجەی دەست نەفەرەکانی دەژمێردرێن، کەسانی بێ مستەوا و نەزان توانای نووسینی کۆمێنتێکیان نییە.
حەسەن خانویەکی داوەتە مەکتەبی کۆمەلایەتی پارتی بەکرێ، خانوی خۆی لە ھەولێر لە گەرەکی وەزیرانە، نرخی لە سەروو دوو ملیۆن دۆلارە، خانوی لە عەینکاوە داوەتە مونەزەمە بەکری ل، ە شقلاوە کاوانیان گەورەترین مەزرەعەی ھەیە، خاوەنی شەش سەیارەی لاندکرۆز و لێکزسسە خاوەنی ڕیزە دوکانە.
شاهێن حەسۆ میرخان

شاھین حەسۆ میرخان؛

ئەندامی مەکتەبی نێچیرڤان و خێزانێکی موستفیدە لە نێو پارتیدا.سەر بە باڵی نێچیرڤان و ئازاری برای باڵی مسرور بارزانی و ئاراس برای خۆی وا پیشان دەدات باڵی مسعود بارزانیە..! واتە ئەم بنەماڵەیە ھەموو جومگە ھەستیاریەکانیان گرتووە، شاھین خۆی بە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت نە خوێنەوار، بەڵام ماجسترەکەی بۆ نوسراوەتەوە.پێش دوو ساڵ لە کوردستانپۆست ئاشکرای کرد بڕوانامەی تەزویرە، شاھین زەوی کادری و زەوی موساتەحەی وەرگرتووە، خاوەنی ھۆتێلە لە سەنتەری ھەولێر و خانو لە ھەولێر و شقلاوە و دھۆک و مسیف هەیە، ھیچ مستەوایەکی حیزبی و ئەکادیمی نییە .
حەسەن شێخ عەلادین

4- حەسەن شێخ علادین

ئەندامی مەکتەب نێچیرڤان و کوری شێخ عەلادین ئامر مەفرەزە خاصەی سەردەمی بەعس و ئەفسەری خانەنشینی ئێستای ئاسایشە.
حەسەن سکرتێری قوتابیان بوو بەھۆی ئەوەی تاقە سکرتیر بووە لە مێژوی قوتابیان، کاری بۆ مەکتەبی نێچیرڤان کردووە، دوای ئەوەی فەشەلی بە قوتابیان ھێنا، چوو بۆ مەکتەبی نێچیرڤان و پشتی لە تەواوی ستافی قوتابیان کرد، لە کاتێکدا ستافی لاوان کەسیان پۆستیان وەرنەگرت، ھەتا بەدەستە جەمعی پلەیان وەرگرت، بەڵام ئەم پشتی تەواویی ھاورێکانی بۆ مەکتەبی نێچیرڤان شکان و ئێستا گومانی ئەوەی لێی دەکەن دەستی ھەبێیت لەگەل یەکێتی لە ڕێگای خەزوری، کە بەرپرسی پێشوی مەڵبەندی یەکێتی بووە.
حەسەن چەندین جار داھات و پارەی قوتابیانی خواردووە بەتایبەت ئەو پارانەی لەلایەن ئیدریس بارزانی بۆ قوتابیان سەرف دەکرا، تا ئێستاش موعادەلەی قوتابیان ڕاست نەبۆتەوە بەھۆی فەشەل ھێنانی حەسەن شێخ علادین.

لە بەشی دووەم (چاوەڕوانبن)

ئەندامانی مەکتەب نێچیرڤان سەرجەمیان بە حیزبی و حکومی وەکو سامی ئەرگوشی، دڵشاد شەھاب، کریم سنجاری، کەیفی عبدللە، ئاراس قادر خۆشناو، سفین دزەیی، دکتۆر نوری و تەعین کردنی زیاتر لە ١٠٠ ئافرەتی لەشفرۆش و دروست کردنی حەرەم سەرایەک لەلایەن دارودەستەی نێچیرڤان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە