چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ین؟

Tuesday, 08.11.2020, 23:26

4430 بینراوە


له ‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حزبه‌ گه‌نده‌ڵانه‌وه‌ تادێت ژیانمان له‌خراپه‌وه‌ به‌ره‌و خراپتر ئه‌ڕوات، هه‌ر رۆژه‌ی به‌ شتێكه‌وه‌ سه‌رقاڵمان ده‌كه‌ن،هه‌رجاره‌ی له‌ژێر ناو و بیانویه‌كدا ئه‌مان ره‌تێنن، شه‌ش مانگه‌ مووچه‌ نه‌دراوه‌، خه‌ڵك كه‌وتۆته‌ سواڵ و په‌نابردن بۆكاری خراپ، تا نها زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان له‌ سه‌ره‌تاترین پێداویستی ژیان مه‌حرومن به‌م هاوین و گه‌رمایه‌ ئاو نی یه‌ كاره‌با نی یه‌، شار بۆته‌ وڵاتی مافیان به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر شتی بێ كه‌ڵك و كه‌م بایه‌خ خه‌ڵك ده‌كوژن و سه‌ره‌نگومی ده‌كه‌ن،ژیان راوه‌ستاوه‌, خوێندن بۆته‌ گاڵته‌ جاری، فه‌رمانگه‌ و ده‌زگا حكومیه‌كان سووك و بێ قیمه‌ت كراون،ئه‌وه‌ی پێ بڵێیت خۆشی و تروسكایی له‌م هه‌رێمه‌ به‌دیناكرێت، خه‌ڵك ته‌نها به‌جه‌سته‌ ئه‌ژی ئه‌گه‌رنا به‌رۆح و گیان له‌مردوو خراپتره‌، هه‌مووی لێو به‌باره‌،هه‌مووی لات و گیرفان به‌تاڵه‌و شه‌ش مانگه‌ فلس نه‌هاتۆته‌ گیرفانی،حكومه‌تیش به‌بای خه‌یاڵیا نایه‌ت ,نه‌ وته‌یه‌ك. نه‌هیوایه‌ك، نه‌ ئومێدێك هیچی له‌هه‌كبه‌دا نی یه‌، له‌تازه‌ترین ره‌تاندنه‌وه‌ وخستنه‌ سه‌رساجی عه‌لی خه‌ڵكیشدا، ئیمڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نرخێكی خه‌یاڵی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ ،گه‌ر تێبینیتان كردبێت ئێستا كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ته‌واوه‌تی پشتگوێ خراوه‌ و هیچ خزمه‌تگوزاریی و داو ده‌رمان وچاره‌سه‌رێكی تێدا ناكرێت،حكومه‌تیش پێی خۆشه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئاوا په‌راوێزبخرێت و دكتۆر كارمه‌نده‌كانی مانبگرن،تا خه‌ڵك به‌ناچاری روبكاته‌ لای ئه‌وان و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت ،به‌مه‌ش دوو نیشان ده‌پێكن، یه‌كه‌میان بێ ئه‌رزش كردن و سوككردنی كه‌رتی ته‌ندروستیه‌، دوه‌میشیان به‌هۆی بایكۆت و داخستنی نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان داهاتێكی دیكه‌ زیاد بكه‌ن، كه‌ هه‌موو ده‌زانین سه‌رله‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلی یه‌كان موڵكی كه‌سانی به‌رپرس و حزبین، به‌م رێگه‌یه‌ش قازانجێكی خه‌یاڵی ده‌كه‌ن. میلله‌تیش با هه‌ر له‌ورگی خۆی بدات و ئاخ هه‌ڵبكێشێت
ئه‌رێ پێم سه‌یره‌ ده‌می هه‌ركه‌سێك ئه‌كه‌یته‌وه‌ ده‌ریایه‌ك رق و قین و غه‌زه‌بی پێیه‌ و، هه‌رچی خوا پێی ناخۆشه‌ به‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه‌ی ئه‌دات، پێشمه‌رگه‌ ده‌گری و ده‌ڵێت باری ئابوریم زۆرخراپه‌ و زۆرجار خۆی ده‌كوژێت و كۆتایی به‌ژیانی خۆی دێنێت،فه‌رمانبه‌ران هه‌موویان ئه‌ڵێی له‌سه‌ر ئاگرن و به‌ڕاست و چه‌پ جنێو وقسه‌ به‌حكومه‌ت وده‌سه‌ڵات ئه‌ڵێن،مامۆستا له‌ئێستاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و پێی وایه‌ به‌و وته‌یه‌ی عه‌رشی ده‌سه‌ڵات ده‌له‌زێنێت. هه‌رچی رۆشنبیر و ئه‌هلی قه‌ڵه‌مه‌ ئه‌وا مێش میوانیان نی یه‌ و بۆخۆیان له‌ گازینۆكانی شه‌عب و مه‌چكۆ فیشه‌كه‌ی جگه‌ره‌یان دێت و،خوا خوایانه‌ ده‌ستێك دۆمینه‌ له‌ هاوڕێكه‌یان ببه‌نه‌وه‌، ئه‌وا باسی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاران ناكه‌م چونكه‌ ئه‌وانیش به‌دوو به‌ڵێن و پۆست فش ئه‌بنه‌وه‌. ده‌سه‌ڵات به‌قه‌ده‌ر هه‌موو دونیا ئه‌م ره‌وشه‌ی پێ خۆشه‌و حه‌زده‌كات هه‌روئاوا بمێنێته‌وه‌،خۆ گه‌ر خۆپیشاندانیش بێت ئه‌وا بگره‌ پشتگیریشی ده‌كات، چونكه‌ ئه‌زانێت خۆپیشاندان و مانگرتن و بایكۆت كارێكی كاتی یه‌و خه‌ڵكی توڕه‌و رق ئه‌ستور به‌و كاره‌ خۆیان خاڵی ده‌كه‌نه‌وه‌،بۆ به‌یانیش هیچ له‌گۆڕێدا نامێنێت. نه‌ده‌سه‌ڵات روخاوه‌ نه‌به‌ڵێنه‌كانی هاتۆته‌ دی نه‌ چاكسازی كردوه‌. 
بۆیه‌ چاكتره‌ له‌وه‌زیاتر خۆمان نه‌خه‌ڵه‌تێنین و به‌قسه‌و دروشمی ئه‌ملاو لاخه‌نی نه‌بین،دوای كه‌سانێك نه‌كه‌وین كه‌ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی هانمان بدات بۆ خۆپیشاندان و هاتنه‌ سه‌رشه‌قام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رلایه‌نێك ئه‌و كاره‌بكات زیاتر بۆ خۆ ده‌رخستن و ناو و ناوبانگه‌ به‌نموونه‌ی خۆپشاندانی به‌رسه‌را كه‌ چۆن گۆڕان هه‌ڵتۆقی ئێستاش بۆته‌ لایه‌نێكی كاریگه‌ر و دزێكی ئه‌م به‌ناو جكومه‌ته‌. 
ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ بیڵێم حكومه‌ت باكی به‌ ده‌وامی خوێندنگه‌ و فه‌رمانگه‌ و كه‌رتی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌و خزمه‌تگوزاری نی یه‌. ئه‌وته‌نها به‌س پێویستی به‌ هێزی دژه‌ تیرۆر و ئاسایشه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی ناڕازی، بۆیه‌ هه‌قی خۆیه‌تی كه‌ ئێمه‌ش ئیدی له‌چوارچێوه‌ی گردبوونه‌وه‌ بایكۆت و خۆپیشاندان بێینه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وشه‌قڵه‌ بشكێنین،ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ترسنۆكه‌ وا ده‌خوازێت كه‌ به‌شه‌ق و تێلا و تفه‌نگ راو بنێین. ئیدی با به‌س بێت داد و سكاڵاو كڕوزانه‌وه‌. تاكه‌ رێگه‌ و چاره‌ ته‌نها و ته‌نها هه‌ر په‌نا بردنه‌ به‌ر چه‌ك شۆڕشه‌ و له‌گۆڕنانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌. ، جودای ئه‌وه‌ش هه‌ر كاریكی دیكه‌ خۆ گێل كردن وخۆگه‌وجاندنه‌




(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 5/5)