حیزبی کوردی یان بەڵای کوردی

Monday, 14/09/2020, 10:48

3044 بینراوە


سەرانی حیزبەکانی باشور کە چەندین ساڵە بەناوی پیرۆزی خاک و لەژێر دروشمی ئاڵای کوردستاندا دەخۆن و بە ئارەزوی خویان یاری بە سەروەت و سامانی نیشتیمانەوە دەکەن و کوڕی خەڵکی بە کوشت دەدەن و خیانەت و دزی و گەندەڵی و فەساد لە ووڵاتدا دەکەن هەرکاتێک نەیاران بینە ووڵات دێن ڕوڵەکانمان بە کوشت دەدەن و دواتر بە ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێر خاکەکە دەدەن بە دەستەوە ، تا کەی ئەم زوڵمە تا کەی ئەم غەدرە بەردەوام دەبێت ئیتر کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بەئاگا بێتەوە و ڕا بچەڵەکن لە خەوی غەفڵەت پێویست چیدیکە نەتوانن لاڤی نیشتیمان پەروەریمان بەسەردا لێبدەن و بەناوی خاک و پاراستنی ووڵات و شەڕی دژبەیک و تیرور خوێنی نەوە بە نەوەمان بڕێژن ئیتر کاتی بە ئاگا هاتنەوەیە نیە

بەداخەوە ئەمانە وایان لە تاکی کورد کردوە کە بڕوایان بە حیزبی کوردی و متمانەیان بەم حکومڕانییەی ئێستا نەبێت و هانا ببنە بەر عەرەبێک کە دژی کلتور زمانیانە بەڕاستی ئەم جارە بە دەستی خۆمان خۆمان تەعریف دەکەین و زمان و نیشتیمان دەدەین بەدەستەوە
بەتایبەت لە ئێستادا کە سەروک وەزیرانی عیراق وا دەردەکەوێت کەسێکی دادپەروەرە و خزمەت دەکات بە تاکی کوردی بەڵام لە ڕاستیدا وا نیە هەموان سەرەتا دڵسۆزن دواتر کە چونە سەر کورسی دەسەڵات دەکەونەوە گیانمان ، ئەگەر تاکی کورد وا بیربکاتە کە کازمی دلسۆزە بۆ کورد و مافەکانمان بۆ دابین دەکات ئەوە زۆر هەڵەن و بگرە زۆر خەتەرە بۆ ناوچەکەمان چونکە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندەوەی قەوارەی ئەم هەرێمە و مەترسی بۆ سەر ماڵ حاڵ و زمان و کلتورمان مۆرکی کوردایەتیمان لەناو دەچێت و جارێکی تر شەڕ بەسەر ووڵاتماندا دێت و ئەو کات بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمان دەبێت داوا لە عەرەبێک بکەین

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان کە سەرانی حیزبەکان سەرەیان بۆ سەروک وەزیرانی عیراق دەبەست بۆ ڕەسمگرتنێک کە لە ڕابردوودا دەیان ووت ئێمە جارێکی تر ناچینەوە بۆ بەغدا خۆمان حکومڕانی خۆمان دەکەین لەکاتیکدا وایان دانابوو کە ووڵات بەڕێوەبردن هەروا ئاسانە ئەمانە کە ناتوانن دوو لادێ ببنەن بەڕێوە نازانم چۆن لە ڕویان دێت باسی سەربەخۆ بون و بەڕێوە بردنی ووڵات بکەن کە نەشیان توانی بگرە ئەوەش حکومڕانییەکەیان بو کردیان لە سایەی ئەمانەوە خەریکە ئەم هەرێمەش لەناو دەچێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە