ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

لێدوانه‌ بێبنه‌ماكانتان ئه‌وه‌نده‌یتر ناشیرینی كردون

Sunday, 10.18.2020, 22:47

1012 بینراوە


لێدوانه‌ بێسه‌روبه‌ر و بێبنه‌ماكانی به‌رپرسه‌ حیزبی و حكومیه‌كانی باشوری كوردستان له‌ناو هه‌رگه‌ل و وڵاتێكی ناوچه‌كه‌شدا بونایه‌ ده‌مێك بو ده‌مكوت كرابون و له‌كار دورخرابونه‌وه‌، چجای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌یاندا هێنا، ئه‌ی ئاخۆ ئه‌گه‌ر له‌ناو گه‌لێكی هۆشیاری وه‌ك گه‌لانی ئه‌وروپادا بونایه‌ كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌كی بچوكی یاسایی سه‌ره‌ك وه‌زیران یان وه‌زیرێك ناچار به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، دڵنیام به‌جۆرێك وه‌لا ده‌نران كه‌ جارێكیتر و به‌وناوانه‌وه‌ ڕوی ده‌ركه‌وتن و به‌شداری پڕۆسه‌ى سیاسیان نه‌ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر لێدوانێكی به‌رپرسێكی حیزبێكی كوردی دژی لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان  قابیلی سوتاندنی باره‌گاكه‌یان بێت، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو لێدوانه‌ نابه‌جێیانه‌ی كه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌یده‌ن ئاخۆ قابیلی چیبن؟
ئاخر ئێوه‌ چی ماوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌یدا نه‌هێنن و هێشتا هه‌ر خۆشتان به‌ سه‌ركه‌وتو و هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ پێشكه‌وتو و میلله‌ته‌كه‌ش به‌ خۆشبه‌خت و براوه‌ ده‌زان، چونكه‌ ئێوه‌ ڕابه‌ر و فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ڕێكه‌ریانن، كه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێك هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی به‌زه‌یین، چونكه‌ ئێوه‌یان هه‌یه‌.
به‌رپرسان هه‌ر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تیش نا ته‌نیا له‌سه‌ر لێدوانه‌ بێبنه‌مانیان بووه‌ ئه‌وا حه‌قی لێ پێچینه‌وه‌ و شاربه‌ده‌ركردنیان هه‌یه‌.
جا بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌وه‌ ناشیرینتر نه‌بن تكایه‌ ئیتر مه‌هێڵن به‌رپرسه‌كانتان لێدوانی نابه‌جێ و نالۆژیكی و بێبنه‌ما بده‌ن و به‌ فه‌رمى لێیان قه‌ ..ده‌ .. غه‌.. بكه‌ن.




(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 5/5)