ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

ئه‌نگۆ و ئه‌وان

Sunday, 10.18.2020, 22:59

1301 بینراوە


ئه‌وان : نانى هه‌موو خێزانه‌كى كورديان ده‌دا ، بيتاقه‌ى بايه‌عى مه‌عجونى ددان وموسى تراشى تێدا بوو ، شيرى مندارى كورديش له‌سه‌ر حيسابى ده‌وڵه‌ت بوو .
ئه‌نگۆ : نانى هه‌موو خێزانه‌كى فه‌قير وهه‌ژارتان بڕى ، ميلله‌تى كوردتان له‌برسان كوشت ، معاشى شه‌ل و كوێر وگۆج و پييرو پييره‌ژن و نه‌خۆشتان خوارد !.
---------------
ئه‌وان : سه‌دان خه‌سته‌خانه‌ى گه‌وره‌و هه‌زاران مسته‌وسه‌فى گونديان دروست كرد وده‌رمانيشيان به‌ به‌لاش ده‌دايه‌ نه‌خۆشه‌كان .
ئه‌نگۆ : كه‌رتى ته‌ندروستيتان وێرانكرد ، خه‌سته‌خانه‌كانتان فرۆشت ، سه‌دان خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌هلى لۆ خۆتان دروست كرد !.
--------------
ئه‌وان : وه‌زيرى ته‌ندروستى وڵاتيان له‌سه‌ر يه‌ك ده‌رزى ئيكسپايه‌ر ئيعدام كرد .
ئه‌نگۆ : چاوپۆشيتان له‌ تاجيرى ده‌رمان كرد كه‌ به‌ يه‌ك ده‌رزى‌ چاوى 30 كه‌سى كوێر كرد ! .
--------------------
ئه‌وان : هه‌موو 30 و31 مانگه‌گ معاشيان دابه‌ش ده‌كرد ، موسته‌حيل بوو معاش يه‌ك رۆژ تاخير بيتن .
ئه‌نگۆ : موسته‌حيله‌ يه‌ك مانگ له‌ مه‌وعيدى خۆيدا معاش بده‌ن ، ده‌يان معاشى خه‌ركيشتان خوارد ! .
--------------------
ئه‌وان : ده‌يان تاجيريان له‌ بازاڕى شورجه‌ى به‌غدا هه‌رواسى له‌سه‌ر زيادكردني نرخى ئازووقه‌ .
ئه‌نگۆ : هه‌زاران تاجيرتان به‌ردايته‌ گيانى ئه‌و ميلله‌ته‌‌ خينيان ده‌مژن !.
-------------------
ئه‌وان : سكه‌ى قيتار و پاسى مه‌سڵه‌حه‌ى ناو شار و مونشه‌ئه‌ى رێى به‌غدايان دابينكرد‌بوو .
ئه‌نگۆ : به‌ فرۆكه‌ى تايبه‌تى خۆتان وقافله‌يه‌ك سه‌ياره‌ى به‌رزى فه‌وجه‌كانى حيمايه‌تان هاتوچۆ ده‌كه‌ن !.
----------------------------
ئه‌وان : يه‌ك مه‌سئوليان نه‌ده‌وێرا ده‌ست لۆ يه‌ك دينارى مولكى ده‌وڵه‌ت بباتن .
ئه‌نگۆ : شارو ديهات وگه‌ڕه‌كتان به‌ناوى سه‌ركرده‌و ئه‌ندامى‌ حزبه‌كانى خۆتانه‌وه‌ تاپۆ كرد !.
---------------------
ئه‌وان : كاره‌باى حكومه‌تيان به‌ نرخى كه‌ره‌وزو ته‌ره‌تووره‌ ده‌دايه‌ خه‌ركى .
ئه‌نگۆ : كاره‌باتان راده‌ستى كۆمپانياى حزبى و موه‌ليده‌ى ئه‌هلى كرد !‌ .
----------------------
ئه‌وان : جلكوبه‌رگى ته‌له‌به‌ى مه‌كته‌ب و په‌رداخه‌ شييرى سبه‌ينان و حه‌بى ماسييان ده‌دايه‌ مندارى كورد .
ئه‌نگۆ : ده‌يان مليۆن دينار سارانه‌ له‌ ته‌له‌به‌ى‌ وه‌رده‌گرن ، نه‌فتى سۆبه‌كانيش به‌وان ده‌كڕن ! .
----------------------
ئه‌وان : هه‌ر ته‌له‌به‌يه‌ك ته‌خه‌روجى بكردايه‌ يه‌كسه‌ر له‌ وه‌زيفه‌ى حكوميدا دايانده‌مه‌زراند .
ئه‌نگۆ : ده‌يان هه‌زار ده‌رچووى زانكۆكانتان له‌سه‌ر جاده‌كان عاره‌بانه‌ راده‌كێشن !.
---------------------------
ئه‌وان : ده‌يان مه‌عمه‌لى به‌رهه‌مهێنانيان دامه‌زراند و سه‌دان هه‌زار گه‌نجى كوڕو كچيان تێدا ته‌عين كرد .
ئه‌نگۆ : هه‌موو ئه‌و مه‌عمه‌لانه‌تان فرۆشت و مۆزه‌فه‌كانيشتان ده‌ربه‌ده‌ر كرد !.
--------------------------
ئه‌وان : قه‌له‌م وده‌فته‌ر ومساحه‌و مقتاته‌و بێجامه‌ وپياڵه‌و ‌چاكه‌ت وپانتۆرو كراسيان يان له‌ مه‌عره‌زى حكومه‌تدا ده‌فرۆشت .
ئه‌نگۆ : سوق مه‌ركه‌زى و ئۆرۆزدى و شه‌ريكه‌ى ئه‌فريقى وحه‌ديدو خه‌شه‌ب و نه‌سيج وروخامتان هه‌راج كرد!
--------------------------
ئه‌وان : داهاتى نه‌فتى وڵاتيان ده‌كرده‌ پرۆژه‌ى ئاوه‌دانى شاره‌كانمان .
ئه‌نگۆ : داهاتى نه‌فتى ده‌دزن و ده‌يخه‌نه‌ خزمه‌تى بانقه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان !.
-----------------------------
ئه‌وان : ده‌يان پرۆژه‌ى گه‌شتوگوزاريان دروستكرد بۆ سه‌يرانى هاوڵاتيانى كورد .
ئه‌نگۆ : ده‌يان شارى گه‌شتوگوزارتان داگيير كرد و كردتانه‌ مه‌زره‌عه‌ى تايبه‌تى خۆتان !.
--------------------------------
ئه‌وان : كه‌س نه‌يده‌وێرا يه‌ك بست نێزيكى خاكى وراته‌كه‌يان بيته‌وه‌ .
ئه‌نگۆ : نيوه‌ى وڵاتتان داگيير كرا وجاسوسى حه‌ڤده‌ وڵاتيش پيياسه‌ له‌ناو شارو گونده‌كانتان ده‌كه‌ن !.
---------------------------
ئه‌وان : عه‌ره‌بى شوفينى وره‌گه‌زپه‌رست و دژ به‌ ميلله‌تى كورد وكوردستان .
ئه‌نگۆش : كوردى شۆڕشگێڕو نه‌ته‌وه‌يى و كوردپه‌روه‌رو ، مۆديلى ئاخر زه‌مان !.
باقى وه‌لسه‌لام ...



(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4.5/5)