ئەم پارتییە چونکە گەمژەیە، کردووشیانە بە مامۆستای زانکۆ

Tuesday, 03/11/2020, 18:41

7455 بینراوە


ڕێبین سەلام لە بەرنامەی تاوتوێ دەڵێت: گەریلا هیچ نین، نیوەیان ژنن. 

پەکەکە ژن دەکات بە گەریلا، پارتیش پیاو دەکات بەگوێرەکە

هەڵبەتە ئەو قسەیە گوزارشت لە نیوە ئەقڵی پیاوێک دەکات، کە هیچ کەسایەتیەکی نییە، بەڵکو کۆیلەیەکی گوێ لە مستی بنەماڵەی بارزانییە .
ئەو دەربڕینە گوزارشتە لە ئاستی نزم و مستەوای مامۆستایەکی زانکۆی سەر بە پارتی.
دیارە ئەو قسەیە بۆ مسعود بارزانی وەک سەرۆک عەشیرەتێک گرفتی نییە، چونکە مێنتەلێتی خێڵ وایە، خێڵ بە سروشت بە چاوێکی نزمتر لە پیاو سەیری ژن دەکات و ژن وەک ناموسی پیاو سەیردەکات. بارزانی ئەوکاتەی لە کۆنگرەی پارتیدا وتی: ئێمە هەزار پیاومان هەیە دەریخست، کە ئەو هێشتا ئەقڵیەتی مەلا مستەفای باوکی تێپەڕ نەکردوە و هەر سەرخێڵەکەی بارزانە، بەڵام ئەم زیهنیەتە خێڵەکی و نێرسالاریە بۆ پیاوێک، کە مامۆستای زانکۆیە ئەو پەڕی سوکایەتییە بەناوی مامۆستا و زانکۆ.
لە ڕاستیدا ڕێبین سەلام دەبوو وەک پیاوێکی زانکۆ خۆی بناسێنێت، نەک وەک مامۆستا. دیارە ئەقڵ ڕەگەزی نییە دەکرێت ژنێک ژیر بێت و ئازادبێت و لە پێناو نیشتیمانەکەیدا بمرێت و بەرگری لە شەرەفی ئەوجۆرە پیاوانە بکات کە بەگون بیردەکەنەوە و "هەردووبەشی مێشکیان لە تورەکەی گونیاندایە" . 
ئێمە دەزانین لەیلا قاسم لە باشور یەکێک بو لەو ژنانەی ڕووبەڕووی ڕژێمی دڕندەی بەعس بووە و لەزیندانی ڕژێمدا لە پێناو ئازادیدا گیانی بەخشی. ئەم کاک ڕێبینەش لە باوەشی بنەماڵەی بارزانیدا سوکایەتی بە ژن دەکات و دەڵێت هیچ نین.
ئاڤێستا خابور بەگیانی خۆی و بە چالاکییەکی فیداییانە بەرگری لە ڕۆژئاوای نیشتیمان کرد، بەڵام بارزانی پیاو دژی ڕۆژئاوا دەستی لەگەڵ تورکیادا تێکەڵ کرد. پیاوەکانی بارزانیش لە شەنگال ڕایانکرد. دیارە لەم هەرێمەدا مامۆستای زانکۆ ناوی گەورە و شاری وێرانە، ئەگینا ئەم  ڕێبینە و زۆربەی مامۆستاکانی تریش، بگرە نیوەی تاکی کوردیش سەبارەت بە ژن تێڕوانینێکی زۆرباییانەیان هەیە و زۆربایین.
ئۆریانا ڤالاچی لە ڕۆمانێکدا دەڵێت: پیاوبوون ئەوە نییە کلکت هەبێت، پیاوبوون ئەوەیە کەسایەتییکی تایبەت بەخۆت هەبێت. ڕێبین سەلامی پیاو ئەگەر بیەوێت تەنها شانازی بەخۆیەوە بکات، ئەوەیە گەڵ و گونی هەیە. ئەگەرنا وەک دەڵێن: "ئەقڵ ڕەگەزی نییە"  بێگومان بێ ئەقڵییش دەکرێت پیاو بێت و ژنێکیش ژیر و بە پێچەوانەشەوە.
ئاخر ڕێبین چۆن بۆمان دەسەلمێنێت، کە ئەوخۆی لە ساکینە جانسزی ژن ئازاتر و بەغیرەتترە، کە گیانی خۆی لە پێناو ئازادیدا بەخشی و هەموو ژیانی تێکۆشان بوو، هەروەها بارزانی پیاو کە هەموو ژیانی خیانەت و جاشایەتییە بۆ تورکیا و ئێران و عێراق. لە کاتێکدا ژنێکی گەورەی وەک لەیلا قاسم لە زیندانی ڕژێمدا گیانی دەبەخشێت، بارزانی پیاو لە باوەشی ڕژێمدا و دەستی سەدام ماچ دەکات تا خیانەتی ۳۱ی ئاب ئەنجام بدات، چۆن دەکرێت هەڵوێستی ئەم دووانە وەک یەک ببیندرێت.
ئەم قسانەم بەرگری نییە لە گەریلا و پەکەکە، بەڵکو دژی ئەو ئەقڵیەتەیە، کە لە ناو زانکۆدا هەیە. ئەقڵیەتێک زۆر لە ئەقڵیەتی بارزانی نەخوێندەوار و عەشایەر ساویلکانە ترە.
 لە کۆتایدا دەڵێم پیاوبوون ئەوەیە کە تۆ کۆیلە نەبیت، کەسایەتیەکی تایبەت بەخۆت هەبێت، ئەو گەریلایانە شانازین نەک تەنیا بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤاتیی و ڕەگەزی مرۆڤ. ئەو گەریلایانە تێدەکۆشن و بەرگری لەو خاکە دەکەن، کە بارزانی پیاو دەیفرۆشێت بە تورکیا، ئێوەش وەک پیاوێکی کۆیلە بەرگریی لە بارزانی دەکەن.
مرۆڤ دەبێت زۆر تیبکۆشێت و خۆی پەروەردە بکات تا بگاتە ئاستی ژنە گەریلایەک، بەڵام تۆ نەک مامۆستای زانکۆ، تەنانەت فەیلەسوفیش بیت پارتی دەتکات بەگوێرەکە، نەک گەریلایەکی ئازاد.
بەڵێ پەکەکە ژن دەکات بە گەریلا و پارتیش پیاو دەکات بەگوێرەکە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە