بڕوخێ دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و مافیا دزەکانی کورد


بۆیه‌ ده‌بێت بچنه‌ژێرباری نه‌هامه‌تیه‌كان

Saturday, 11.28.2020, 19:09

1062 بینراوە


كاتێك حكومه‌تی عێراق هێرشیكرده‌ سه‌ر  وڵاتی كوه‌یتی داگیركرد و له‌ كۆتایشدا جه‌نگه‌كه‌ی دۆڕاند، حكومه‌تی ڕژێمی به‌عس كۆتایی هات و لێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی به‌سه‌رۆكی وڵاتیشه‌وه‌ له‌سێداره‌دران. 
وه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه‌ له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا و هاوپه‌یماناندا له‌دوای عێراقێكی وێران و لێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ هاته‌كایه‌وه‌ ناچاركرا كه‌ده‌بێت زیانه‌ مادیه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت كه‌ ڕژێمی پێشوو به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یدا هێنابو ببژێرێت، بۆیه‌ تائێسته‌ش سالانه‌ له‌بودجه‌ی گشتى عێراق بڕێكى زۆر پاره‌  دیاركراوه‌ وه‌ك قه‌ره‌بو ده‌درێته‌وه‌ به‌و وڵاته‌. 
حكومه‌تی نوێی عێراق نه‌یتوای نه‌چێته‌ ژێر باری ئه‌و قه‌رزه‌ زه‌به‌لاحه‌ كه‌ ڕژێمی پێشوو بۆی به‌جێهێڵابوو، چونكه‌ ناوى حكومه‌تی عێراقه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كابینه‌ی نۆ لێدوانی سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ده‌ن كه‌ خۆیان به‌ به‌رپرسی قه‌رز و نه‌هامه‌تیه‌كای كابینه‌كانی پێشوی حكومه‌تى هه‌رێم نازانن كه‌به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌یانداهێناوه‌! وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ درێژكراوه‌ی هه‌مان حكومه‌ت و حیزب و كه‌سایه‌تیه‌كانی هه‌مان حیزب نه‌بێت! 
له‌م لێدوانه‌شیاندا ته‌نیا ڕوی ده‌میان له‌ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و موچه‌ قه‌رز و پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیانه‌، ئه‌گه‌ر نا خۆ ئێسته‌ش هه‌ر خه‌ریكی بژاردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كۆمپانیا زه‌به‌لاح و بانكه‌كان و سه‌رمایه‌داره‌كانن له‌سه‌ر كابینه‌كانی پێشووتری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
 ئێوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كابینه‌كه‌شتان به‌ درێژكراوه‌ی كابینه‌كانی پێشوتری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌زانن ئه‌وه‌ هه‌رده‌بێت بچنه‌ ژێرباری قه‌رز و نه‌هامه‌تی و مامه‌ڵه‌ دۆڕاوه‌كانی هه‌موو كابینه‌كانی پێشوو، چونكه‌ ناوتان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌سه‌ر هه‌مان خاك و ئاو و هه‌مان حیزب و سه‌ركرده‌ن، وه‌ ئێسته‌ سه‌رۆكی كابینه‌كانی پێشوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی هه‌مان هه‌رێمه‌، بۆیه‌ ده‌بێت بچنه‌ ژێربارى هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان.